تاریخ

ده ردی نه زانی(شعر)

جەهل و نەزانی، جەهل و نەزانی
ئاوارەم کــــردی ، پشــتــم شــکانـــــی
نفرەتم لێتـە ، خــۆتیــش ئـەزانـــــــی
چـون هۆی برتری، چەۆسێنەرانی

یـــاری زاڵمـــــی و دۆژمـنـــی هــــەژار
لــە تــــۆ دێتـە بان، غـــــۆرور و دەمـــار
ئــەگـــەر تۆ نەبــی ، بە هاۆڕێ فەقیر
فەقیر بۆ ئەبێ ، بەردەی ئیستێکبار؟

هــاۆوار زانایـــــی ، بگـە بـە دادم
بـدە وڵامـــــی ، نـاڵــە و فــەریــادم
بـە دەس نەزانــی، هاوارم بەرزە
لای بە و تیمار کە، دڵـەی ناشادم

ئەوا های لە کوێ، زانســت و دانــش؟
بۆچی لێت نایێ ، ئیسار و بەخشش!
خۆت باش ئەزانی، گەلێ نەزان بــــێ
هەرگـیــــزی نـاگــا ، بـە پلــەی ئــەرزش

دەی خۆ گەلی من ، ئەۆسا وا نەبوو!!
لارێ و دوا کەوت و، بێ بڕوا نەبوو
پیاوی غیرەتــی و ، زانـای زۆری بــوو
بـۆ عەتای غــەێــری، بە تـــەمــا نــەبــوو

ئیســـــــتا چـــــــــی بـــــوە، ئـــا وا هــەژارە؟!
زۆربەی حۆل حۆلی ، ویڵ و بێ کارە!
لــە بــەرانبـەری ، شـــکیان حەریم دیــن
لا ئــــــۆبـالیــــــە و ، ســـــــــارد و بێ عارە!!

ئـەۆسا وا نەبوو ، پیاوی دینی بوو!!
هەۆڵی زانینــی ، مانعای ژیـنــی بــوو
باپیرەێ وەک و ، ســەلاحە ددینــــی
جــێ ئیفتێـــخــار و، ئـافــەرینــی بوو

ئـســــتا چــی بـــووە، وا کـەم غیرەتــە؟!
دڵ ودەرون و ، خـــاکــــی لـەت لـەتــە!!
هێممــەتــــی بەرزی، پیاوانەی کوانێ؟
بــۆ وا سارد و سڕ، هەم بێ هێممەتە!

(غەریب) دۆژمنی ، نەخشەی کێشاوە
وەیلا گەلــــی تـــۆ ، پــیـــاۆ بوە و پیــاوە
زانست و عێـلمــــی ، لە دەس دەر چوە
لە کاروان دین و، ژین بە جـــــــــێ مــاوە

ئــەگەر بـەم شێـوە، سارد و سڕ نەبـــــێ
بۆ پلەی زانـیــــن ، تــەلاش کــا لــــە نــــوێ
عێلـمـی چــوە بان، باشـــــتر لــە پێشـــوو
ئــەگا مـەقســەدو ، سەرکــەو تـــوو ئەبێ.

اسماعیل رضایی

نمایش بیشتر

اسماعیل رضایی

استان کرمانشاه - شهرستان کرمانشاه شاعر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا