دل نوشتهکوردی

سۆزی دەروون بۆ موحەممەدی موستەفا

سۆزیکی دەروون بە هەڵبەست بۆ پێشەوای مرۆڤایەتی موحەممەدی موستەفا (د.خ)

نیمە چیدیکە بیکەمە دیاری
ئەی خاوەنی خەڵاتی باری (قورئان)

هەر سۆزێکە کووڵی دەروونە
لەو سەدەی بیستوویەکومە
یادەکەت مەرحەمێکە بۆ گشت دەردوو برینە

خوا خۆی شاهیدی حالە
چیتر شک نابەم بۆیە دەکەم ئەو گرووگاڵە

تا نەڵێن تۆرەمەی کوورد هەژارە
ناکات سەنای ئەو ڕێبەرە نازدارە

لە سنە شاری بابانەکان لە ساوجبلاغ مەکۆی قازیەکان
لە شارەزوور و سۆران یا لە دێرسیمی شێخی پیران

لە عەفرینی داگیرکراوی عەفلەقی و توران
مووبارەک بادی لە دایک بوونت دەکەن سەروەری هەموو جیهان

بۆ یادی لە دایک بوونت دەکەن شادی
چوون تۆ ڕێبەرێکی مومتازی

تاوانی زۆرم لەکۆل ناوە
هێندە شەرمەسارم لە دیدارت ناوی خۆشم لە بیر نەماوە

ئەی نەبی رەحمەت پێشەوای ئوممەت
تکایە بکە بۆ بەندەی دەرکراو لە رەحمەت

من چاو بەگریانی یەومی تبلی السرائیرم
لا قوه و لا نه‌سیرم

کاتی دەرکەوتنی تاوان خەفی و جەلیمە
ئەی پەروەردە کراوی دایە حەلیمە (س)

ئەی رێبەری یومی توبلا
تکا کاری رۆژی جەزا

ئەی پێشەوا ئەی موقتەدا
ئاوڕێک بدەوە لەو بەندەی گەدا

لا سبیل للفرار ولا مقر للقرار

سوی ظل الرحمان وشفاعتک من درب الحیان

أنت المشفع فی هذا الدیوان
لدی خالق الرحمان

لک مقام مخصوص عند الخالق المعبود
بنص القرآن العظیم مسمی بالمقام المحمود

دەردم گرانە چارم ناچارە
ڕووم نیە لە حزور یا لە دیدارە

ئەی موددەسیر ئەی مووززەممیل
ئەی ڕێبەری خاوەن تەدبیر

تکایەک بکە بۆ ئەم هەژارە
رزگاری بکە لەو دەردوو زارە

زۆر خەفەت بارم تینوی دیدارم
بەچکە کووردێکی هەژارم لە ناو گەلانا نادارم

ناوی تۆ لەگەڵ ناوی خوا
بە هەردوو گویچکەما سریوێنرا

بەناوی تۆ و بەناوی خوا من گۆش کراوم
لە سەر رێبازی تۆ دەرس دراوم

ناوی تۆ لە گەل ناوی خوا وێردی زمانمە
بۆ پەس دانەوەی پیلانی دووژمنان هەر ساتو کات ئامادەمە

با باش بزانن ماکڕۆن و هاوبیرەکانی
هەرسات ئامادەمە بۆ پەس دانەوەی ئامانجەکانی

بە زیکر و ویردی ناوی خوا
بە پێشەوایەتی تۆ ئەی مووقتەدا

لە ناو مێژو وا تۆمار کراوە
حەرب و شەری وانن هەس دایەوە

بەیداخی یەکتاپەرەستین (لا ٳلە الا اللە) بۆ هەموو جیهان هەڵدایەوە
پیلانی یەهوود و نەساران تێک دایەوە
پەرچەمی لا الە الا اللە به دەستی کورد هەڵ درایەوە

لە ناو مێژووا ناوی دیارە
سەلاحەددینە ئەو شاسوارە

سوبحانیە یا مووفتیە ، نەورەسیە یا پیرانی یە
هەڵکەوتوانی ئەو گەلەن قارەمانانی ئەو هەلەن

بۆ هۆزوو گەلە ناویان دیارە
یاخوا چاوی کوێر بێ هەرچی دووژمنو نەیارە

شۆرە سوارانی ئەو گەلەن
قارەمانانی ئەو سه‌ردەمەن

قوتابیانی فێرگەی خالید و حەمزەو حەنزەلەن
تابڵۆی هەمیشە زیندووی ئەو گەلەن

ئەی پێشەوا ئەی چاکترین رۆلەی ئادەموو حەووا
روحو گیانم دەکەم فیدات لە یادم نەکەی رۆژی پەسڵانی توبلی السرا

بۆ یەومی تەغابوون زۆر خەمبارم
نەکەی فەرامۆشم ئەر سەییدی سەردارم

ئەی رێبەری گەورەو دانا
بێی بە هاوارم کە نیمە هیچ تابوو تەوانا

لێرە زۆر حەقمان خورا بێرێزی زۆرمان بێکرا
وەک تۆ زێد و نیشتیمانمان پێ چۆل کرا

من حەزینو پۆشەکاوی یەومی مەعلوومم
بۆ دیداری تۆ زۆر مەحزونم

خۆشەویست گیان موستەخرەجی غاری حیرا
تکایە بکە توخوا بۆن لە یەومی توبلا السرا

به نازم بە نامت محمد است یا احمد است
در زمین و سما هر که نامت فراموش کند بازنده است

مست و سرور گشته
آنکه به عزم دیدارت کمر همت بسته

من‌ فدای قد و قامت لعلت
بنگر به بنده‌ای که میکند وصفت

چون عاشق دیدارت از هرچه دل کنده است
به یاد خدا و به دیدار تو کمر همت بسته است

همچون پروانه ای از نور جمالت سوخته است
هرچه دارد از کاشانه و جسم و جان برای دیدار تو باخته است

خوشا آن دل که سودای تو‌گردد
خوشا آن سر که فدای تو گردد

به هر چه مینگرم و به هر دری پناه برم
در روز قیامت ندارم پناهی به جز تو سرورم

از دام هرچه صیاد است گریختم
چون به دام حب تو افتادم هرچه اندوخم ، انداختم

یوسف عەزیزپور ٫ پێش نوێژی مزگەوتی حەزرەتی عومەری کووری خەتتابی پیرانشار . رێکەوتی ۱۲/۰۸/۱۳۹۹ هەتاوی.

از طريق
یوسف عزیزپور
منبع
http://sozimihrab.org/
برچسب ها
نمایش بیشتر

یوسف عزیزپور

@ استان آذربایجان غربی- پیرانشهر @@ نویسنده و مترجم @ فعال اجتماعی و دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن