تاریخ
شه وی قه دره و نورئه فشانه له عه رشا(شعر)

شه وی قەدرە و نور ئەفشانە لە عەرشا
شەوێکی وا کە بە قورئان درەخشا
شەۆێکی وا کەدونیای پێ روناک بوو
کە باڵی باڵـۆێـزی اللە بـــڵاو بـوو
ئەوا جبریل و جەمعی گشت فریشتان
هەمو میوانی کۆری دڵ شکه ستان
بەخێرهاتن کە واهاتون بەسەردان
ببه ن تو خوا سکاڵاکەم بۆ یەزدان
گەلێ ساڵە دەناڵێم ودەسوتێم
بەتینی ئاگری تاوان ئەروتێم
هەموو دونیا وژیانیشم پێ تاڵە
دە روحمێ رەحمەتێ بەم حاڵ و باڵە
کە زانیومە خوا گیان پەریەکانت
دەبن میوانی عەرز و بەندەکانت
گەلێ دڵخوش وخوشحاڵو هیوادار
لەبۆ بەخشین وعەفوی ئەم خەتاکار
دەستی لەرزۆکم وچاوانی بی سۆ
دەبا بەس بێ چیدیکە داد و ڕۆڕۆ
خەڵات و موژدەیە بەخشینە ئەمشه و
سەلامە لەو کەسەی بێدارە ئەمشەو
شەیدا مەحمودی ☘️شنۆ