شعرکوردی

شێعرێک ….

شێعرێک ....

شێعرێک ھە ڵمانستێنێ لەخەو
دەرمان خات لە تاریکی شە و
شێعرێک سروودی خوایی بێ
شێعرێک دە ردی پێ دوایی بێ
شێعرێک وە ژێنێ ٸیسلامێ
شێعرێک ھە ی بێ بۆن و تامێ
?
شێعرێک ھاندە ر بێ لە بۆدین
شێعرێک پێشان دا ڕێگە ی ژین
شێعرێک ھاواری ھە ژار بێ
لە بۆزۆردار ژەھری ماربێ
شێعرێک بێ ستە م ڕاماڵێ
بێگانە دە رکا لە ماڵێ
?
شێعرێک حە ق بدا بەحە قدار
شێعرێک لێی ھە ڵێ ستەمکار
شێعرێک بۆنی حیڕای لێ بێ
بە ووشە ی إقرء دەست پێ بێ
شێعرێ پەیامی اللە بێ
شێعرێک لابە ری بە ڵابێ
?
شێعرێک بۆ یەکتاپەرەستی
بەدژی شیرک ڕا وە ستی
شێعرێک پاک وە کات کەعبەی دین
بوت پە رە ستی لە بە ر بگرین

شێعرێک دە نگی موحەممەد بێ
بۆ ابو جھل ەکان بە د بێ
?
شێعرێک لابە ری کۆیلە تی
لە سەرژن لابا مەینە تی
شێعرێک سازی ٸازادی بێ
دژی ھزری نیژادی بێ
شێعرێک پەیامی خوای ٸە کبەر
سازکات ٸە بووبەکر روعومە ر
?
شێعرێک سازی ھیجرەت لێدا
بۆ دین گشت شت وەژێر پێدا
شێعرێک خۆش کێش وخۆش ھیجا
سازکات.سومەییەو خەدیجە

شێعرێک ٸە مینێک بیخوێنێ
مە ککە ی زە مان بھەژێنێ
?
شێعرێک یادی غاری سە ورێ
بۆ مە دینە ھە ڵگرێ دە ورێ
شێعرێک سازکات عە لی و حە مزە
دژبەو لاییسمەبەدتەرزە
شێعرێک بۆ دینی کردگار
ساز کا موھاجیروٸەنسار
?
شێعرێک بانگەوازی دین بێ
دژی شەیتانی لەعین بێ
شعرێک بڵیندگۆی دەوڵە تی دین
تا وە خڕبن سە لاحه ددین
شێعرێک کە بیلال وەیخوێنێ
نوستوەکان وەخەبەربێنێ
?

شێعرێک ٸاھەنگی بە در بێ
تا کوفری سە ردە م بە دە ر بێ
شێعرێک لە یادی ٸوحودێ
موسوڵمانی پێ وە خۆ دێ
ششعرێک بیرە وەری حونەین
ھە تا لە خۆ بایی نە کە ین
?
شێعرێک یادی فە تحی مەککە
تێک بشکێنێ بوتکەدەکە
شێعرێک یادی مووتەوتەبووک
ٸەوڕۆش لەپێشمان دان ھەردوک
شێعرێک دە نگی ٸەسحابان بێ
تا ووشە ی اللەلە بان بێ
?

شێعرێک مونافیق بناسێنێ
تا ھێزیان پە رە نە ستێنێ
شێعرێک لێک وە کات پاک وپیس
بۆشە ڕدژی کوفری نگریس
شێعرێک بێ قودس ڕزگار کا
ڕۆژی ڕون بە کوفر تارکا
?
شعرێک موژدە بێ بۆ بەشەر
ڕزگاری کات لەگشت کەسە ر
شێعرێک بە دە نگی لاوان بێ
دژی بێ دینی وتاوان بێ
شێعرێک بۆدە وڵە تی ٸیسلام
بێتە دە ریای ٸاشتی وسە لام
?
شێعرێک مل ھوڕانی زە مان
ڕادا و نە ھێڵێ ھەرھە مان
شێعرێک بمان کاتە وە یە ک
کافرلەحاستمان دە بە یە ک
شێعرێک وەگێڕێ غیرەتێ
وان لێ بێ کەس نەن وێریتێ
?
شێعرێک دنیا کاتە بەھەشت
چڕو ھە ڵدێرمان بۆ کا بە دەشت

شێعرێکی زۆرنەرم وناسک
بە ربە کوفر بکا تە سک
شێعرێک بۆ ٸیسلامی ڕاستین
وەرن قۆڵی بۆ ھە ڵ بە سیتن
?
شێعرێک دژبە کە سانی دزێو
ٸەوە ی ٸیسلامیان کرد بەدنێو
شێعرێک بۆ ٸیسلامی گە لان
کە بدابەگشت گە لێ ھە لان
شیعرێک بۆ ٸەودینە ی کە وا
بۆ گشت بەشەر بێتە نووا
?
شێعرێک بۆ ٸیسلامی خوایی
بۆٸیسلامی ٸاشتە وایی
شیعرێک بۆ دینی ٸەو خوایە
خۆش کات پێنج قاڕڕەی دنیایە
شێعرێک بۆ ٸیسلامی زۆرپان
جێگای حە وت میلیارد ٸینسان
?
شێعرێک بۆ ٸیسلامی ٸادە م
ھە تا دە گا بە ٸی خاتە م
شێعرک بۆ ٸیسلامی موسا
ٸی نوح ٸی ٸیبڕاھیم ,عیسا
شێعرێک بۆ ٸیسلامی تە واو
ٸی گشت بەشەربەژن بەپیاو
?
شێعرێک بۆ ٸیسلامی خوای پاک
بۆ گشت بەشەر چاک وخراپ
شێعرێک لە ناخی (عە بدوڵڵا )
بۆ ٸیعلای کەلیمە ی اللە

??????????
عبداللە حسن زادە – مە ھاباد ڕێکەوتی ١٤٠٠/٨/٢٨

از طريق
عبدالله حسن زاده
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا