
عبدالواحد رحمت الله
نیازمان زۆرە بەمەلای زانا
بوێر و ژیر و بە ورە و توانا
بەحەق ماموستای دڵ و ڕاوان بێ
هەردەم ئامادە و لە بەرچاوان بێ
دڵسۆزی دین و گەل ووڵات بێ
پارێزەریکی وەکوو قەڵات بی
دڵی بسووتێ بۆ دۆست و یاران
قەڵا و لەمپەر بێ لەڕووی نەیاران
خەمی ئەوکەسەش بخوا لاڕێیە
ئەوە خزمەتە و کاری بە جێیە
وەک ئاوبەسوود و نەرم ڕەوان بێ
هاوڕێی لاوان و پیر و جەوان بێ
لەکاتی پێویست سینگ بداتە بەر
دینەکەی سەرخا بەماڵ و بە سەر
چونکه خۆی تەنها لە قاپی خوایی
وڵام دەر دەبێ لە دادگای دوایی
بۆیە بابۆڵی ش لەگەڵ دمەقاڵ
شکوای حاڵ دەکا لەدەستی بەتاڵ
بابۆڵی نەڵۆسی