تاریخ

منالانی لادێ

پیشکه ش به هەموو منداڵە جوانەکانی دێهاتەکەم ،واوان – سردشت

 بەیانیان کە لە خەو هەڵدەستین بە جێگای دەنگی هاڕە هاڕی ماشێن و ماتۆڕ، گوێمان لە جیکە جیکی چویلەکەکانە و هەروەها گۆیمان لە هاشە هاشی دڵڕفێنی چۆم و ڕووبارە. بەپێچەوانەی ئەو مناڵانەی کە لە کۆڵانەکانی تەنگ و ژوورە تاریکەکانی ناو شاردا یاری دەکەن، ئێمە لە ژێر ئاسمانی شین و لە سەر کێو و چیاکاندا بەسەر دەبەین و لە ناو گوڵە ڕەنگا و ڕەنگەکاندا بەیەکەوە هەڵدێین و یاری دەکەین. بە زارێکی پڕ لە شۆخ و شەنگەوە پێ دەکەنین. ئێمە مناڵانی ئەو نیشتمانە تەنیا و تەنیا بە فکری خوای خۆمانین و ئەشزانین کە ئەو هەموو نیعمەتە جوانانە، خوای گەورە پێی داوین و سپاسگوزارین کە دڵۆپ دڵۆپی بارانی ڕەحمەت بەسەر ئێمەدا دەبارێنیت و ئەو گوڵە جوانانە و ئەو دارە سەوز و گیانە، جوانتر دەکات لە جاران.

 ئێمە بە دڵێکی ڕووناکەوە بۆ داهاتووی خۆمان تێدەکۆشین و بەردەوام دەگەڵ دایک و باوکمان هاوکاری یەکتر دەکەین. شەوانه بە دڵێکی ئاسوودە خەومان لێ دەکەوێت و لە بەرەبەیاندا کە هەڵدەستینەوە، خەونە خۆشەکانمان دەگێڕینەوە. پاشان ڕوو دەکەینەوە بۆ سەر کێو و چیاکان و بۆ لای ئەو چۆمە جوانەی کە هەزاران ماسی تێدایه و هەرکامیان چاومان لێ ئەکەن. ئێمە کیژانی لادێ گوێ لە دەنگە خۆشەکەی ڕووبارەکە ڕادەگرین و چاو لە ماسییەکان دەکەین، دڵمان زۆر خۆشە کە هیچ کات بێ کار نابین و ئەو ژیانە خۆشەمان هەیە. کاتێک دڵمان خۆشتر ئەبێت کە کزە بای بەهاری دێت و لقی دارەکان باوەشێن دەکات. بەڕاستی دڵمان بەو دیمەنە جوانە خۆشە.

 زەردە خەنە جوانەکانمان لەسەر لێوه و دەست لە ناو دەستی یەکتر گوێ لە چریکه چریکی چوێلەکەکان دەگرین و لە نێو ئەو سەرسەوزیە و ئەو دەشت و کێوانە به شادییەوە یاری دەکەین، یارییه خۆشەکانی وەک: (خۆشاردووکێن- دایە مەمدە بە گورگی- جۆلانە- خەت خەتێن- پێنج بەردێنە و…) و دڵمان زۆر پێ خۆشە. بۆخۆمان هەڵدێین و شێعر دەخوێنین و گوڵە جوانەکان بۆن ئەکەین و کاتێک ئەوان زەردەخەنەکانیان بە ئێمە نیشان دەدەن ئەو سەر زەویە جوانتر ئەڕازێنێتەوە.

  ئێمە تەنیا ئیمانمان بە خوای تاقانەیە، چونکە لەسەر ئەو هەموو ناز و نیعمەتەین و هەست دەکەین تەواوی ئەو دونیایە ئی ئێمەیە و بە یاری و پێکەنین وەک پەپوولە لە سەر ئەو دەشت و کێو و گوڵانە هەڵدەفڕین. هیچ ڕق و کینەیەکمان لە نێو دڵدا نییە.

 کاتێک کە ماندوو دەبین هەر کە سەیری دەورووبەرمان ئەکەین، تەواوی ماندووایەتی و گەرمایەکەمان لەبیر ئەچێتەوە. هەوڵ دەدەین کە تووڕە و قەڵس نەبین، چونکە تەواوی ژیان و ڕووناکیمان له نێو باغ و کێو و سەوزەڵان و ئەو دەشت و دیمەنی گوڵانە دایه و هیچ کات هیوای خۆمان لە دەست نادەین.

 بەردەوام لە سەر فکری خوای دلۆڤان داین و هەروەها تینوایەتیمان بە ئاوی سارد و خۆشەکەی نێو کانیاوەکان، کە لە ناو بەردەکاندا هەڵدەقوڵێت دەشکێنین.

 ئەی خوای دلۆڤان و مێهرەبانم سوپاسگوزاری تۆین کە لەو شوێنه خۆشه و لەو گونده خنجیلانه کە پڕ لەسیفاتی جوانە، ژیانمان تێپەڕ دەکەین. تۆ زۆر مێهرەبان و خۆشەویستی. ئەو هەموو نێعمەتە، ئەو هەموو جوانییە، ئەو هەموو ژیانە جوانە و ئەو هەموو نەزم و تەرتیبە لە نێو گیاکان و جاندارەکاندا داناوه، تەنیا تۆی کە درووستت کردوون.

 ئەی خوای بەخشەندە تۆی کە زستان دادەپۆشێنی و ئەی مرێنی و لە بەهاردا زیندووی ئەکەیتەوە. هەر وەکوو مڕۆڤ دەیمرێنی و خامی سپی بەسەردا دەپۆشێنی و لە قیامەت و لە ڕۆژی مەحشەردا زیندووی ئەکەیتەوە. ئەی پەروەرەندەی هەموو مەخلووقات لەسەر هەر حەوت ئاسمانەکاندا، ئەی خوای گەورە سوپاسگوزارم.

 نوسه ر :  ژینۆ یوسفی ۱۳ ساڵه 

برچسب ها
نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن