مێژووی قوربانی

نووسین و ده‌رهێنه‌ر: عه‌بدوڵڵا عه‌لیپور (عبدالله علی‌پور)
مێژووی قوربانی کردن سه‌رچاوه‌که‌ی بۆ که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ چه‌مکی قوربانی کردن به مانای چییه؟
بۆ تاوتوێ کردنی ئه‌م بابه‌ته ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ قوڕئان و مێژوو، هیوادارم به باشی بتوانم باسی لێ بکه‌م.
خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆز ئاماژه به (قوربان) ده‌کات. وشه‌ی (القوربان) هه‌ر وه‌ک وشه‌کانی دی، داتاشراوی (قرب و قریب)ه، یانی نیزیک بوونه‌وه، واته خۆ نیزیک کردنه‌وه له خوا، یانی به‌م کاره ده‌مان هه‌وێ نیزیک بینه‌وه له خوای گه‌وه، هه‌ر وه‌ک کوڕنووشی بۆ ده‌به‌ین.
هه‌ر وه‌ک خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: «کَلَّا لَا تُطِعهُ وَاسجُد وَاقتَرِب» (علق/۱۹). ئه‌مه به‌ڵگه‌یه که ئێمه ته‌واوی کرده‌وه‌کانی خوا په‌رستیمان بۆ خوایه. له ڕاستیدا وشه‌ی قوربانی، به مانای نیزیک بوونه‌وه‌یه.
ئه‌م مێژوویه! واته مێژووی قوربانی، مێژوویه‌کی یه‌کجار زۆر دوور و درێژی هه‌یه، بۆ سه‌رده‌می کوڕه‌کانی حه‌زره‌تی ئاده‌م(ڕه‌زای خوای لێ بێت) ده‌گه‌ڕیته‌وه. قوڕئانی پیرۆز جوان ئاماژه به‌و بابه‌ته ده‌کات: «واتلُ عَلَیهِم نَبَأَ ابنَی ءَاأَمَ بِالحَقِّ إِذ قَرَّبَا قُربَانَاً فَتُقُبِّلَ مِن أَحَدِهِمَا وَ لَم یُتَقَبَّل مِنَ الاخِرَهِ قَالَ لَأَقتُلَنَّکَ قَالَ إَنَّمَا یَتَقَبَّلُ اللهُ مِنَ المُتَّقِینَ» (مائده/۲۷) واته: تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست(د.خ): بخوێنه‌ره‌وه به‌سه‌ر ئهسحابکانتا یا به‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌دا که ئه‌ته‌وێ بێنه سه‌ر ڕێگای ڕاست؛ له کاتێکدا که هردووکیان یه‌که‌ی گۆشتێکیان (وابزانم، مه‌به‌ست حه‌یوان بێت) کرد به قوربانی و له یه‌کێکیان قه‌بوڵ کرا که هابیل بوو…
با له‌و ئایه‌ته ئه‌وه فێر بین که، په‌ند و ئامۆژگاری له مێژوو وه‌رگرین، (واتل). مێژوو له بابه‌ته ئه‌فسانه‌کان جیا که‌ینه‌وه (ئه‌م ڕووداوه‌ی هابیل و قابیل چیرۆک نییه) به‌ڵکوو ڕاستی مێژوویه. مه‌به‌ست له ڕاستیدا، نیزیک بوونه‌وه له خوایه نه قوربانی، قوربانی هه‌ر شتێکه که هه‌یه و ئه‌وه‌نده گرینگ نییه، به‌ڵکو (إذ قربا قربانا).
جا چۆن زاندراوه که خوا له هابیلی قه‌بوڵ کرد و له‌وی تری قه‌بوڵ نه‌کرد؟ ئه‌وه سوڕه‌تی (ئه‌حقاف) له دواییدا باسی لێ کردووه؟
نیشانه‌کانی قه‌بوڵ بوونی قوربانی خه‌ڵک که له‌و سه‌رده‌مه‌دا چۆنیان زانیوه؟
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «…حتی تأتینا بقربان تأکله النّار…» (ال عمران/۱۸۳) واته: «ئاگر له ئاسمانه‌وه بێته خوار و بیبا».
به‌و شێوازه تێگه‌یشتوون که قوربانی قه‌بوڵ کراوه. که‌وایه قوربانی بابه‌تێکی ئایینییه بۆ ته‌واوی ئایینه‌کان و مرۆڤه‌کانه، به مه‌به‌ستی نیزیک بوونه‌وه له خوا. که چاو له مێژوو بکه‌ین ، ده‌بینین که چه‌مکی قوربانی، بابه‌تێکی ئایینی بووه. به‌ڵام مرۆڤه‌کان له ئایینه‌وه بو شتێکی‌تر، گۆڕانیان به‌سه‌ر هێنا. واته دوایی گۆڕانی به‌سه‌ر هات و بۆ پادشا و گه‌وره‌کان و… قوربانی کرا.
قوربانی کردنی مرۆڤ بۆ (خوا و پادشای وڵاتان و…) له کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بۆ سه‌رده‌می زۆر دوور و درێژ له مێژوو ده‌گه‌ڕێته‌و، له سه‌رده‌می سوومه‌رییه‌کان و پێش ئه‌و سه‌رده‌مه بینراوه که ژێرده‌سته‌کانی پادشاکان (وه‌زیر و ده‌رباریان) ژه‌هریان خواردووه تا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ی خۆیان، ژیانی تازه له ئاسمان ده‌ست پێ بکه‌ن.
له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وای میسر، بابه‌تێکی به‌رچاو هه‌بووه له ساڵه‌کانی (۱۷۸۶-۱۹۹۱-ه.ق) که زیاتر له دووسه‌د (۲۰۰) که‌س له‌گه‌ڵ پادشا ده‌فن کراون و… هه‌رچه‌ند له ئایینی یه‌هوود و نه‌ساری (یهود و نصاری) ئه‌وه حه‌رام کراوه. که‌چی ڕێوڕه‌سمی ناشیرینی قوربانی کردنی مرۆڤ تا ڕۆژگاری (ارمیا) زۆر بووه.
بۆچوونی به‌شێک له مێژووناسان ئه‌وه‌یه که مێژووی قوربانی کردنی مرۆڤ هه‌ر له سه‌رده‌می حه‌رزه‌تی ئاده‌م، ده‌ستی پێ کردووه و مرۆڤه‌کان بۆ ڕێگای هه‌ڵه (واته: بت په‌رستی و…) لایان داوه. ئاوان وایان ده‌زانی که له خوایان نیزیک ده‌کاته‌وه، به‌ڵام له ڕاستیدا لادان بووه له ته‌وحیده‌وه بۆ بت په‌رستی. هه‌ر به‌هه‌مان شێوه ئه‌م قوربانی کردنه که به ئاژه‌ڵ ده‌کرێ، لادانێکی تێخراوه و بۆته ئه‌وه‌ی که بۆ مرۆڤ قوربانی بکرێ.
بۆیه ده‌بینی کاتێ خوا پێغه‌مبه‌رانی ناردووه، دوو ئه‌رکی قورسی له‌سه‌ر شانیان داناوه، یه‌که‌م: ئه‌رکێک هه‌میشه‌یی بووه که بانگه‌وازی بۆ (أن عبدوالله واجتنبوا الطاغوت)ه. ئه‌مه کاری هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه. دووهه‌م: ئیشی‌تری پێغه‌مبه‌ران ئه‌وه بووه که هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی ناشیرین له ناو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ڕووی دابێت، له‌گه‌ڵ بانگه‌شه بۆ خواپه‌رستی، خۆی ماندوو کردووه شته خراپهکاش چاره‌سه‌ر بکات.
له‌سه‌ر ده‌می مو‌سا پێغه‌مبه‌ر دروود و سه‌لامی خوای لێ بێت، کێشه‌ی (سیحر) هه‌بووه، بۆیه خوا عه‌سای پێ داوه وه‌ک (موعجیزه).
له سه‌رده‌می عیسا پێغه‌مبه‌ر دروود و سه‌لامی خوای لێ بێت، کێشه‌ی زیندوو بوونه‌وه هه‌بووه، ئه‌ویش به ئیزنی خوا مردووی زیندوو کردۆته‌وه.
به‌س له سه‌رده‌می باوکی پێغه‌مبه‌ران، حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم سه‌لامی خوای لێ بێت، کێشه‌ی ئه‌وه هه‌بووه که هه‌موو ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی داگرتووه که له بابل و ڕووباری نیل، مرۆڤیان سه‌ر بڕیوه له پێناوی خواکانیان.
لێره خوای په‌روه‌ردگار هاتووه پێغه‌مبه‌ر ئێبڕاهیم فێری سه‌ربڕینی جگه‌رگۆشه‌که‌ی ده‌کات تا به‌و کاره دوایی که دێته پێش، بیسه‌لمێنیت که کاره‌که‌یان هه‌ڵه‌یه.
«و فدیناه بذبح عظیم»(صافات/۱۰۷) له سه‌رده‌می حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم درودی خوای لێ بێت، ده‌هاتن گه‌نجیان ئه‌هێنان و جوانترین گه‌نج (کوڕ)یان ده‌خسته ناو ڕووباری دیجله و ده‌یان کرده قوربانی بۆ ئه‌وه‌یکه ئه‌و ڕووباره به پیتوبهرهکهت بێت و به‌رده‌وام ئاوه‌که‌ی بێت.
هه‌ر به هه‌مان شێوه له ڕووباری نیل، له زه‌مانی میسری قه‌دیم، جوانترین ئافره‌تی ئه‌و ناوچه‌یان دێنا و وه‌کوو بووک ، جوانیان ده‌کرد و فڕێیان ئه‌دا ناو ڕووباره‌که، بۆ به پیتوبهرهکهت بوونی ڕووباره‌که.
ئه‌و عاده‌ته‌ش هه‌موو ساڵێ دوپات بۆته‌وه. ئه‌وه عاده‌تی خه‌ڵکی سه‌رده‌می حه‌زه‌رتی ئیبڕاهیم بووه.
خوای په‌روه‌ردگار؛ فه‌رمانی پێ کرد که کوڕه‌که‌ی سه‌ر بڕیت. مه‌به‌ستی خوا ئه‌وه بووه له‌و ڕێگایه حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم ئه‌و کرده‌وه ناشیرینه کۆتایی پێ بێنیت. کاتێ خوای گه‌وره فه‌رمووی: «و فدیناه بذبح عظیم» (صافات/۱۰۷). ئایه‌ته‌که ئه‌وه به ئێمه ده‌ڵێت که: ئه‌و سه‌ر نه‌بڕینه له سه‌ره‌تاوه بڕیاری خوا بووه بۆ کۆتایی ئه‌م کاره‌ساته.
به‌س بۆ وای کرد که ئیبڕاهیم پێغه‌مبه‌ر ئه‌و کاره بکات؟ بۆ ئه‌وه بڵێ خوا ئه‌مری پێ کردم که سه‌ر بڕین نییه.
که‌وایه قوربانی کردن لێره مانایه‌کی جوان به خۆوه ده‌گریت. ئه‌لێره قوربانی کردن به مانای جه‌ژنی ژیانه.
جه‌ژنی قوربان؛ یه‌کسانه به جه‌ژنی ژیان، جه‌ژنی قوربانی له ڕاستیدا هه‌وێنی پێکه‌وه ژیانه و دڵخۆشین به‌وه‌یکه خوا به په‌یامی ئیبڕاهیمی کۆتایی به ڕووداوی دڵته‌زێنی قوربانی کردن به مرۆڤایه‌تی هێناوه و ئاژه‌ڵی له جێگا دانا.
لێره پرسیارێک دێته ئارا؟
باشه بۆ له سه‌رده‌می باپیری پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست ئه‌و شته دوپات ده‌بێته‌وه؟ هۆکاره‌که‌ی چی بووه؟
پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای لێ بێت ئه فه‌رموێت: «إنا إبن الذبیحین …» واته: باوکی و ئیسماعیل پێغه‌مبه‌ر.
لێره بابه‌تێکی گرینگ هه‌یه ئه‌ویش، تووش بوونی ڕێگای خوا په‌رستی له مێژوودا به شیرک. ده‌بینی به به‌رده‌وامی تووشی شیرک بووه، دێن دوباره‌ی ده‌که‌نه‌وه. کاتێ عه‌بدولموته‌للیب بینی له ناو هۆزی عه‌ڕه‌ب جێگای لاوازه، گوتی گه‌ر خوا ده کوڕم پێ بدات، یه‌کیان ده‌که‌م به قوربانی. به‌و بیرۆکه گه‌ڕاوه بۆ سه‌رده‌مێکی زۆر دوور.
له سه‌رده‌می عه‌بدولموته‌للیب باپیری پێغه‌مبه‌ری خوا کاتێ کانیاوی ئاوی (زه‌مزه‌م) به‌ره ویشک بوون بوو، عه‌بدولموته‌للیب له خه‌ودا بینی، ده‌بێ جێگای ئاوه‌که بدۆزیته‌وه و دواییش هه‌ڵی بکه‌نیت، یا کانیاوه‌که قووڵ بکات. له کاتی قووڵ کردنی کانیاوی (زه‌مزه‌م) قوڕه‌یشییه‌کان له‌گه‌ڵ عه‌بدولموته‌للیب لێیان بوو به کێشه و ئازاریان دا.
کاتێ عه‌دی کوڕی نۆفێل بینی که عه‌بدولموته‌للیب کوڕی نییه، به قسه و گاڵته زۆری ئازار دا، له‌به‌ر ئه‌وه که کوڕی نییه. بۆیه عه‌بدولموته‌للیب توڕه بوو و هه‌ر له‌وێ بڕیاری خۆی دا.
عه‌بدولموته‌للیب نه‌زری کرد گه‌ر خوا (ده) کوڕی پێ بدات و هه‌ر ده کوڕه‌کان گه‌وره بن و ببن به پاڵپشتی باوکیان، یه‌ک دانه له کوڕه‌کانی بکاته قوربانی بۆ (که‌عبه). کاتێ خوا ده کوڕی پێ به‌خشین و گه‌وره بوون، هات له نێوان کوڕه‌کانی و تیروپشکی ڕێک خست تا بزانێت تیروپشک به ناوی کێ ده‌رده‌چێت تا بکرێته قوربانی.
تیروپشک به ناوی عه‌بدوڵڵای باوکی خۆشه‌ویست ده‌رکه‌وت، عه‌بدولموته‌للیب که عه‌بدوڵڵای له هه‌مووان زۆرتر خۆش ده‌ویست، نه‌یده‌زانی چی بکات، به‌س گه‌ر له کۆمه‌ڵگاشدا نه‌زری به جێ نه‌هێنابا بۆی قورس ده‌که‌وت. کاتێ عه‌بدوڵڵای کوڕی برد به‌ره‌و قوربانگا، خه‌ڵکی پیاوماقوڵ و شاره‌زا له ده‌وری کۆ بوونه‌وه و تکایان کرد که ده‌ست ڕاگریت، وتیان گه‌ر تۆ ئه‌و کاره بکه‌ی ئیتر ده‌بێته سوننه‌ت بۆ خه‌ڵکی. بۆیه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی بابه‌ته قورسه‌که چوونه لای فاڵگیرهکانی ئه‌و سه‌رده‌مه. له وه‌ڵامی کاره‌که‌یان، فاڵگیرهکان وتیان: با بێی تیروپشک بخه‌ینه به‌ینی (عه‌بدوڵڵا و ده حوشتر). که‌وایان کرد، قورعه دیسان به ناوی عه‌بدوڵڵا ده‌رچوو. هاتن ژماره‌ی حوشتره‌کانیان زۆر کردن تا ژماره‌یان گه‌یشته (سه‌د حوشتر). ئه‌و جار قورعه و یا تیروپشک به ناوی حوشتره‌کان ده‌رچوو و عه‌بدوڵڵا باوکی خۆشه‌ویست، له قوربانی ڕزگاری بوو.
دیاره دیاری کردنی خوێنی مرۆڤ بۆ سه‌د حوشتر، شتێکی ئاداب و رسومی عه‌ڕه‌ب بووه. بۆ جارێکی‌تر قوربانی کردن گه‌ڕایه‌وه بۆ مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی.
تا جارێکی‌تر له سه‌رده‌می فتوحاتی ئیسلامی له زه‌مانی سه‌رده‌می عومه‌ری کوڕی خه‌تاب(ڕه‌زای خوای لێ بێت) له ڕووباری نیل ئه‌و شته دوپات بۆوه. عومه‌ری کوڕی خه‌تاب چه‌ند وشه‌یه‌کی نووسین و بۆی ناردن و خستیانه ناو ڕووباره‌وه -له عومه‌ری کوڕی خه‌تاب بوڕووباری نیل …) ئیتر ئه‌م جاریش کۆتایی هات و بۆ جارێکی‌تر هاته‌وه سه‌ر ڕێگای ڕاستی، واته چه‌مکی قوربانی کردن.
به‌س ئه‌م کۆمه‌ڵگایه له‌و ڕێگایه وازیان نه‌هێناوه، هاتوون به بڕینی پارچه گۆشتی له‌شی ئافره‌ت واته(خه‌ته‌نه کردنی) و فڕێدانی ئه‌و پارچه گۆشته بۆ ناو ڕووبار، ئه‌و بیرۆکه ناشیرینه‌ی خۆیان هه‌ر ڕاگرتووه، بۆیه ده‌ڵێن خه‌ته‌نه کردن ئیشی ئافریقاییه‌کان بووه نه‌ک ئیسلامی و…
لێره ده‌بینین کاتی خۆی که حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم درود و سه‌لامی خوای لێ بێت، کۆتایی به‌م بیرۆکه ناشیرینه هێنا، خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه بیریان کرده‌وه که وا باشه ئه‌و هه‌موو ساڵه که ئێمه مناڵمان کرده قوربانی بۆ (نیل و دیجله و پادشا و…) خۆ گوناحێکی زۆر گه‌وره‌مان کردووه با بڕۆین له‌و ڕۆژه‌دا داوای لێبوردنیان لێ بکه‌ین و…
لێره پرسیارێک دێته ئارا؟
باشه چوونه سه‌ر قه‌بره‌ان له که‌یه‌وه هات و بوو به ئاداب و ڕسوومی خه‌ڵکی؟
ئه‌و عاده‌ته ئی ئێستا نییه، به‌ڵکوو هی سه‌رده‌می ئیبڕاهیم پێغه‌مبه‌ره، بۆ چی؟ له‌به‌ر ئه‌وه که بوو به چێژن، ئه‌و ڕۆژه هه‌ست ده‌که‌ن چه‌نده تاوانبارن که ئێمه ئه‌وه‌نده ساڵه خه‌ڵکمان کردووه به قوربانی، بۆیه له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ڕۆژه وه‌ک جێژن، چوونه‌ته سه‌ر قه‌بران. بۆ چی؟ بۆ داوای لێبوردن له‌و که‌سانه‌ی که کردوویانن به قوربانی.
له ڕاستیدا خه‌ڵکی پێشتر هه‌ر له جێژنی قوربان به پێی ئه‌و بیرۆکه ڕۆیشتوونه‌ته سه‌ر قه‌بران که گه‌ردن ئازادی له مردووه‌کانیان بکه‌ن. دوایی کردیانه عاده‌ت له ڕه‌مه‌زانیشدا هۆکاری چوونه سه‌ر قه‌بران، هه‌ر ئه‌و بیرۆکه‌یه بووه.
که‌وایه بۆ ئێمه پێویست ناکات ڕۆیشتن بۆ سه‌ر قه‌بران له ڕۆژی جێژن‌دا. ئه‌و کاره‌ساته خوای گه‌وره له سوڕه‌تی (صافات) بۆمان ده‌گێڕیته‌وه -سوڕه‌ی صافات له قوڕئان که ۱۱۴ سوڕه‌ته؛ له ته‌رتیبی سوڕه‌ی‌دا ۳۷ و ۱۸۲ ئایه‌ته- (انعام) له ته‌رتیب سوڕه‌ی ۶ و ۱۶۵ ئایه‌ته؛ ۳۱ سوڕه نێوانیانه. به‌س خوا ویستوویه‌تی پێش گه‌یشتین به بابه‌تی قوربانی کردن، له ئه‌م بابه‌ته به جوانی تێبگه‌ین.
ئاماژه‌یه که سوڕه‌تی انعام وه‌ک فیستوواڵێک و له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌فتا هه‌زار مه‌لائیکه و هه‌مووی پێکه‌وه دابه‌زی.
چه‌مکی قوربانی کردن و کاریگه‌ری له‌سه‌ر بنه‌ماڵه چۆنه؟
ئه‌م باسه قوربانییه ده‌بێ به دوو خاڵ باسی لێ بکرێت. نه‌ک وه‌ک باسی کلاسیکی قه‌دیم؛ چه‌قویان هێنا، ده‌ستیان به‌ست، له حه‌رزیان دا و…
ئه‌م باسه سه‌رده‌می به‌سه‌ر چووه. شێوازی باس کردنی یه‌که‌م: بواری ئیمان و سۆز و خۆشه‌ویستی خوا، له دڵی باوک و مناڵێک (وه‌ک ئیبڕاهیم پێغه‌مبه‌ر و ئیسماعیل)
دووهه‌م: ئه‌وڕۆ جێژنه له‌به‌ر ئه‌وه خوا ویستی کۆتایی بێنێت به قوربانی کردنی مرۆڤه‌کان، که خوای بانی سه‌ر ئه‌مری کرد به ئیبڕاهیم پێغه‌مبه‌ر که کوڕه‌که‌ی سه‌ر ببڕێت، مه‌به‌ستی خوا سه‌ر بڕینی کوڕه‌که‌ی نه‌بوو، به‌ڵکوو لێره خوای گه‌وره ویستی گوێڕایه‌ڵی کردنی مناڵ به‌رامبه‌ر باوکی فێری مناڵان بکات.
جا به‌م شێوه خوای گه‌وره به‌و وشه پیرۆزه (و فدیناه بذبح عظیم: الصافات؛۱۰۷) فێری کردین. ئیتر خوای گه‌وره، به‌و شێوه مرۆڤایه‌تی ڕزگار کرد و قوربانی کردن به سه‌ر بڕینی ئاژه‌ڵ به‌ڕێوه چوو.
ئه‌ی مناڵه خۆشه‌ویسته‌کان؛ بزانن که ئه‌وڕۆ جێژنه، جێژنی ئێوه‌یه.
ئه‌گه‌ر له سه‌ر ده‌ستی ئیبڕاهیم پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت کۆتایی به‌و بابه‌ته نه‌هێنابا! ئێستا باوکانی ئێوه، ئێوه‌ی ده‌کرد به قوربانی. بۆیه ئه‌وڕۆ که جێژنی قوربانه، له ڕاستیدا جێژنی ئێوه مناڵه‌کانه، جێژنی ژیانه. که‌وایه دایکان ئه‌وڕۆ ده‌بێ له هه‌موو که‌س زیاتر سپاسی خوا بکه‌ن که جگهرگۆشهکهتان سه‌ر نابڕن.
له هه‌مووی ئه‌وانه گرینگتر، ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که وا له کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی به کار و باری مناڵانه‌وه ماندوون، باش بزانن که ئه‌وڕۆ که جێژنی قوربانه، له ڕاستیدا ڕۆژی مناڵانه.
ئه‌گه‌ر ڕۆژێ بێت که ڕۆژی جیهانی ژیان دابندرێت، ئه‌بێ ڕۆژی جێژنی قوربان بێت: چونکه له‌و ڕۆژه‌دا خوای گه‌وره کۆتایی به قوربانی کردنی مرۆڤایه‌تی هێنا. که‌وایه به‌م دوو خاڵه ده‌کرێ باس له قوربانی له‌و ڕۆژگاره‌دا بکرێ و زۆر شتی‌تر که لێره ناگونجێ باسی لێ بکرێت.
په‌یوه‌ندی قوربانی کردنی مرۆڤ و ئایینی (جوله‌که و مه‌سیحی)!
جێ ئاماژه‌یه که بۆچوونی جوله‌که‌کان و مه‌سیحییه‌کان جیاوازی هه‌یه. موسوڵمانان ڕایان وایه که ئیسماعیل بووه به قوربانی. مه‌سیحی و جوله‌که‌کان ڕایان وایه که ئیسحاق بووه به قوربانی. بۆچوونی مه‌سیحی و جوله‌کان بۆ دوو شت ده‌گه‌ڕێته‌وه:
یه‌که‌م؛ بیری نه‌ته‌وایه‌تی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی. واته: (نژاد برتر موعود) ئه‌و بیر و ڕایه بۆ سه‌ده‌ی شه‌شه‌می زایینی ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێش نووسینه‌وه‌ی دوباره‌ی ته‌وڕات.
بۆ سه‌لماندنی قسه‌کانی خۆیان چه‌ند به‌ڵگه‌یان ئاماژه پێ کردووه که باسی ده‌که‌ین و هاوکاتیش ڕاستی بابه‌ته‌که باس ده‌که‌ین. یه‌که‌م: ده‌ڵێن خوا به ئیبڕاهیمی گوت: ئێستا خوا کوڕێکی پێ به‌خشی که تاقانه‌یه، واته ئه‌ولادی نین جگه له‌و. ئه‌و مناڵه‌ت ببه بۆ وڵاتی (مریا) له‌سه‌ر کێوێکی به‌رز که نیشانت ده‌ده‌م و بۆ خوا بیکه قوربانی و بیسووتێنه.
له وه‌ڵامی ئه‌و قسه‌یه؛ به پێی ڕاستی قوڕئان ڕه‌د ده‌کرێته‌وه، چونکه یه‌که‌م مناڵ له ژیانی حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم، ئیسماعیل بووه تا شازده ساڵی.
دووهه‌م: ده‌ڵێن ئیسحاق به شێوه‌یه‌کی گرینگ له دایک بووه، واته باوکی زۆر پیر بووه و پێش له دایک بوون، خوای گه‌وره ناوی بۆ داناوه و ده‌ڵێن چۆن له که‌نیز له دایک بووه.
له وه‌ڵامی ئه‌و قسه‌یه ده‌ڵێین: ئیسماعیل هه‌ر وه‌ک ئیسحاق، باوکی له ته‌مه‌نی نیزیک به سه‌د سالی بوویه‌تی و پێش ئیسحاق، موژده‌ی بوونی ئیسماعیل به باوکی دراوه و له سوڕه‌تی صافات ئایه‌تی ۱۰۱، باس له عیلم و باشی ئه‌و مناڵه واته ئیسماعیل ده‌کات. خوای گه‌وره له دوای بابه‌تی قوڕئان، باسی موژده دانی مناڵێکیتر ده‌کات هه‌ر له سوڕه‌تی صافات ئایه‌تی ۱۱۲٫ له دایک بوونی مناڵ له که‌نیز له سه‌رده‌می ئه‌وان هیچ کێشه‌ی نه‌بووه و فره‌ژنی له ئایین و کۆمه‌ڵگاش زۆر به‌رچاو بووه.
که‌وایه لێره ده‌توانین وا تێبگه‌ین، جگه له سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی و بیری ته‌سکی ئایینی و نه‌ته‌وایه‌تی شتێکی‌تر نییه. یه‌هوودیان و مه‌سیحیان هه‌رکامیان ئیبڕاهیم پێغه‌مبه‌ر، به نه‌ته‌وه و ڕه‌چه‌ڵه‌کی خۆی ده‌زانێت.
فه‌لسه‌فه‌ی جێژن و خۆشی ده‌ربڕین چییه له ئاییندا؟
به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ئێمه نازانین خۆشی ده‌ربڕین، ئێمه له ڕووی ئایینی دوو جێژنمان هه‌یه، جێژنی ڕه‌مه‌زان و قوربان. له هه‌ردووکیان به گریان ده‌ڕۆینه‌وه ماڵێ، به‌داخه‌وه له سه‌رده‌می خۆشه‌ویست ئه‌و خه‌فه‌ته بۆ ته‌واو بوونی ڕه‌مه‌زان نه‌بووه و نه بۆ قوربانیش و…
جێژنی ڕه‌مه‌زان بریتییه له خۆشی ده‌ربڕین و یه‌کسانه به جێژنی ژیان، جێژنی قوربان جێژنی ئه‌و ڕۆژه‌یه که تێیدا کۆتایی هات به ڕاگه‌یاندنی ئیبڕاهیمی به قوربانی کردنی مرۆڤه‌کان. ئه‌مه بۆ ئێمه زۆر گرینگه که قوڕئان بایه‌خی ژیانمان پێ ئه‌دات. یانی په‌یامی پێغه‌مبه‌ران، په‌یامی ژیانه‌وه (لینذر من کان حیا) په‌یامی پێغه‌مبه‌ران بۆ زیندووانه. که‌وایه ده‌بێ بایه‌خ به مرۆڤایه‌تی بده‌ین، نه‌ک مردوو دۆستی.
ئایینی پیرۆزی ئیسلام هه‌ر شتێکی حه‌رامی کردبێت، شتێکی باشتری له جێگای داناوه له چاو ئه‌و بازنه فراوانه‌ی حه‌ڵاڵ.
په‌یوه‌ندی حه‌ج له‌گه‌ڵ قوربانی کردن؟
هه‌ر وه‌ک چۆن قوربانی کردن، په‌یامی کۆتایی قوربانی مرۆڤه‌کانی ڕاگه‌یاند، به هه‌مان شێوه حه‌ج مه‌سوومی ئاشتییه. چونکه له‌و ڕۆژه‌دا خوێنی مرۆڤ له‌سه‌ر یه‌کتر حه‌رام کرا. له (بلد)ی حه‌رام واته شاری حرام (مه‌ککه)، ئیحڕام ده‌به‌ستن بۆ ڕه‌مزی ئاشتی، بۆ ئه‌وه‌یکه بیسه‌لمێنیت که حه‌ج، ڕێوڕه‌سمی ئاشتییه. شه‌یتان ڕه‌جم ده‌کرێت. شه‌یتان وێنایه‌ک بۆ شه‌ڕ دیاره، هه‌موو ئو شه‌ڕ و کوشتاره به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه که ڕه‌جم کردنی شه‌یتان له ناخی دڵه‌وه نه‌بووه.
که وایه ئێمه با بزانین خوای په‌روه‌ردگار کاتێکی دیاری کراوی پێ به‌خشیوین بۆ ئه‌وه‌ی که ئێره واته دنیا، کێڵگه بێت بۆ ئاخیره‌تمان. که‌وایه ژیان زۆر به نرخه، پێویسته له‌ده‌ستی نه‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی که خزمه‌تی دینی خوا بکه‌ین. به جێی ئه‌وه، دروشمی ئێمه: «الموت فی سبیل الله» بێت، با خۆمان ماندوو که‌ین بۆ دروشمی «العیش فی سبیل الله» واته: له پێناو خوادا بژین باشتره.
هیوادارم به باشی له مانای قوربانی کردن و جێژن تێگه‌یشتبین. پێویسته ئێمه له وه تێبگه‌ین که جیاوازی هه‌یه له نێوان زیندوو بوون و ژیان به‌سه‌ر بردن.
دنیا و دواڕۆژتان پڕشنگدار بێت.
سه‌چاوه‌کان:
ته‌فسیری نوور
ته‌فسیری ئیبنو ئه‌سیر
مێژووی ته‌به‌ری و ئیبنو ئه‌سیر
وته به‌نرخه‌کانی به‌ڕێز، دکتۆر غه‌ریب
کتێبی: سه‌فه‌ری پهیدایش