شعرکوردی

هەتاکەی یا رسول اللە

🍁هەتاکەی یا رسول اللە بچێژم ژاراوی دووری

🍁هەتاکەی بو ویساڵی روت بناڵێ دڵ بە مەجبوری

🍁دەغیلم یا رسول اللە بێ تابـــــم زۆر پەرێشانم

🍁ئەوینی تۆم لە دڵ دایە قەبوڵ کەی قۆچی قوربانم

🍁حوببی تۆ یا رسول اللە روناکی رێگەی ژیانم

🍁ڕێباز و ڕێرەوی رێگات نیجاتی هەر دوو جیهانم

🍁ئــاواتمــــە یا رســـول اللە شەهیدی بەرگری تۆ بم

🍁لە سێبر پەرچەمی تەوحید پێشەنگی لەشکری تۆ بم

🍁خــــۆری من یا رسول اللە هەتاوی نیگــەهی تۆیە

🍁ئومێد و رۆژی رونـــی من غولامی دەرگەهی تۆیە

🍁 رەوانم یا رسوڵ اللە بە عشقت کەوتە سەرخۆشیم

🍁مەراقی تاڵی هیجری تۆ ژاراوی مەرگی پێ نۆشیم

🍁وجودت یا رسول اللە نیشانە و فەزڵی اللــە یـــە

🍁لە پاشی وەسڵی تۆ هەرگیز نەخوازم چی تەمەننایە

🍁رەزای تۆ یا رســـول اللە سپــــاردە و ئەمری قورئانە

🍁ئیتاعەی حوکم و فەرمانت ئیتاعەی پەروەرێنمانە

🍁بە بێ تۆ یا رسول اللە رۆژی روون زوڵمەت و تارە

🍁وجودت لابـــەری غــەورە و فیراقت حوزن و ئازارە

🍁 بە عەشقت یا رسول اللە لەچەشنی ئەودڵەی هەڵچوو

🍁چی ئافراوە و هەیە ئەوتۆ گەشاوەو پێت مونەوەر بوو

🍁دڵی من یا رسول اللە لە هیجرت سیس و ژاکاوە

🍁سەری بێمایە ئامادە بۆ ئەمرت ســەر لە پێناوە

🍁 یەقینم یا رسول اللە پەسەندی خاس و چاکانی

🍁مەتڵوب و مەتڵەبی روحی مەقسودی بەرز و پاکانی

🍁 روحی من یا رەسول اللە قەستێتی بێتە سەرگەردت

🍁ئەوخاکە بۆتە بەربەستم بگەم بە هەستی بێگەردت

🍁نەماوە یا رسول اللە تەوانی سەبر و خامۆشیم

🍁نەزاکەی دیدەکانی من خەڵاتی مەڕگی پێ پۆشیم

🍁هەتا هەم یا رسول اللە بە قەول و شەرت و پەیمانم

🍁لە پێناو وەسڵی تۆن قوربان ژیان و مەرگ و هەستانم

محمد فتحی نژاد (چیا)

از طريق
محمد فتحی نژاد
منبع
http://sozimihrab.org/
برچسب ها
نمایش بیشتر

محمد فتحی نژاد

استان آذربایجان غربی - مهاباد نویسنده و شاعر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن