
• دزی یەکەم:
• موبایل و ئینتەرنێت و هۆکارەکانی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان : ئەمە ترسانکترینی دزەکانە، جگە لەدزینی پاداشتی نوێژ و ڕۆژوو و قورئانخوێندن، کات وساتەکانیشت دەدزێت و چاو و بڕبڕەی پشت وملیشت ئازاردەدات، ئەوە جگە لەو لێکەوتە خراپانەی لێیدەکەوێتەوە، بەداخەوە.
• دزی دووەم:
تەلەفزیۆن: دزێکی ترسناکە، ڕۆژووەکەت تێکدەدات و لەپاداشتەکەی کەم دەکاتەوە، بەهۆی زنجیرەفلیم وبەرنامەبێ سوودەکانی وشەونخونی.
• دزی سێیەم:
بازاڕەکان: دزێکی پسپۆڕ و تایبەتەند لەدزین و بەهەدەردانی پارەو کات بەبێ هەژمار، بۆئەوەی بەسەریدا زاڵبی پێویستە ئامانجت لەچوونەبازاڕ دیاریکەی، دوای تەواوبونی کارەکە خێرابگەڕێوە.
• دزی چوارەم:
شەونخونی: دزی پڕقەدروبەهاترین و بەنرخترینی کاتەکانی تەمەنی مرۆڤ، کە بێ بەش دەبی لە شەونوێژ و نزاوپاڕانەوەی سێیەکی کۆتایی شەو.
• دزی پێنجەم:
چێشتخانە: بەتایبەتی ئافرەتان زوربەی کاتەکانیان بەئامادەکردنی چێشت وخواردەمەنی زۆر و زیادەوە بەزایەدەدەن، زوربەشیان هاوشێوەن و دواییش لەسەتڵی خۆڵەکەدەکرێن، بەداخەوە.
• دزی شەشەم:
بەخیلی وقرچۆکی: بێ بەشت دەکات لەپاداشتی بەخشین بەهەژارونەداروپێویستەکان، لەئاگری دۆزەخ دەتپارێزێت، بەتایبەتی بەخشین لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، بەئاشکرا و نهێنی ببەخشە.
• دزی حەوتەم:
کۆڕو مەجلیسی دوورلەیاد وباسی خوای میهرەبان ودینەپیرۆزەکەی، کە مایەی پەشیمانی وحەسرەتن بۆ ئەوکەسانە لەڕۆژی دواییدا.
• دزی هەشتەم:
نوستن لەڕۆژانی ڕەمەزاندا لەکاتی نوێژەکاندا، هەروەها ئامادەنەبوون لەئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵ، بەتایبەتی نوێژەکانی نیوەڕۆ و عەسر.
• دزی نۆیەم:
ئەزیەت وئازردانی دایک وباوک، دزێکی بێ بەرەییە، راپترینی ئەنجامەکانیشی گیرانەبوونی نزا و پاڕانەوەکانە، وریابە بەچاکە مامەڵەیان لەگەڵدابکە و بەڕویاندا پێبکەنە وزەردەخەنە بکە با ئەوانیش لەگەڵ تۆدا وانەبن.
• دزی دەیەم:
• بێ موبالاتی و کەمتەرخەمی، بەتایبەتی ئافرەتان لەڕووی پۆشاک و جل وبەرگەوە، لەکاتی دەرچون لەماڵ بۆدەوام و بازاڕ.
دزی یازدەهەم:
دزی گەورە ڕووپامایی(الریاء)، وریابە لەکاتی نوێژەکان بەتایبەتی تەڕاویح وقورئان خوێندن و خۆگریاندن بەبەرچاوی خەڵکەوە بانەبێ بە ڕیا.
مانگی ڕەمەزان چەند ڕۆژێکی دیاریکراون، پێویستە هەموومان هیممەت بکەین و خۆمانیان بۆئامادەکەین و زۆرترین پاداشت بۆخۆمان مسۆگەربکەین…
ناردن و وەرگێڕانی: حەسەن مەحمود قادر
پەیجی عادل شاسواری
┏━━━━━━ 💐 ━┓
🆔 @Sozimihrab 🕋
┗━ 🌹 ━━━━━━┛