تاریخ

وه سیه ت بو گه نجان

وه‌سیه‌ت بۆ گه‌نجان

?????????

ئەم هەڵبەستە سۆزی دڵە …

ناڵــــــەی دڵێکی پڕ چڵە …

سۆزێکی پڕ لە بەزەیی و ئەوینه …

ناڵەیە و دەردی دڵە و

هاوار و گرینە ….

هاواری دڵسۆزێکی؛ زامدارە …

ئێشی برینە و …

ژارە و ئازارە ….

ئاگاداریە بۆ خۆ پاراستن لە زەرەر …

ڕاگەیاندنی دەردێکی ماڵ‌وێران کەری لە ناو بەر ….

وەسیەت بۆ کوڕەکەم و گەنجانی هاوتەمەنی؛ بەو هیوایەی؛

خۆ پارێز بن لە خەتەر!!
وەسیەت!!

ڕۆڵـــــە دەخیـــــلە، ڕەفیـــق وێڵ و لار

ڕەفیــقی نـەکـەی، ئـەتــگەزێ وەک مـار

بیــــری سەحیــــح و ڕاســت لار ئـەکـا

ئیــلتیـــزام دینیـــت، لــەکـــە‌دار ئـــەکا

دەعـوەتت ئـەکا، کـە بتـکا وەک خــۆی

هــەتـا لە فـەحشـا و مونکـەر لا نـەدەی

خــەسڵـەتی وایــە، تەبیــعـەت بەشـەر

ڕەفتـــاری ڕەفیــق لـێ ئــەکا ئـەســـەر

وێــژراوە لـە لای پـیــــاوانی ئــاییــــن

ئامــان لـە هـاوەڵ وێـڵ‌گـەرد و بـێ‌دین

ئەخـلاقت ئـەدزێ، نازانــی بە خــــۆت

تا چــاو باز ئـەکەی، هیـچ نامێنێ بـۆت

وتــەی قـەدیمان، جێـی لە ســەر چاوە

لــە بـارەی هــاوەڵ، ئــــاوا وێـــــژراوە

مـــرۆڤ ئەبینــــێ، هـــاوەڵ نــابـاوی

ئـەکـەفیــیە بیــری، کار نــاســــەواوی

ئەتــکا هاومــەسیر، ئەفـڕادی شەڕوڕ

هاومـونس ئەشخـاس، لە خــوا بەدور

عەیبت لەبەر چاو، سووک ئەدا نیشان

ئاسان ئەکا بۆت، دەرچوون لە فەرمان

لــە هـاومـەسیــری پیـاوانــی دینــدار

مــەحــرومت ئەکا، رەفێقــــی نــابــار

لـە حەقــت نـاکـا، ئیســار و بـەخشش

لە بـۆ ڕەفیـقیـت، دانانـــــێ ئـــەرزش

زەڕەی مەسـڵەحـەت، خۆی هاتـە کایە

ڕەفـاقەتـی تــــۆ، بەرچـــاوی نــایــــە

کـەســـێ ئــاوا بــــێ، کە کــرا بـاسـی

مــەجڵێــسی پـڕە، جورم و مـەعاسـی

لایان گەرم ئەبـــــێ، بازاری شــەیتان

لە مــەواد هەتــا، غــەیـبەت و بۆهتان

هــەمــوو کارێکـیان، جــورم و گۆنایە

سـەمـەری کـاریـان، حـەسـڕەت و ئایە

چــونـکــە لە زیـکری، خوداوە دوورن

کات زایــە کــەر و ژیـــان خــاپــــورن

وجودیان لە ناو کــۆمـەڵگا شــــوومـە

لە ماڵ چوونە دەر، جێیـان مـەعلوومە

کارنامـەی ڕەشی، خۆیان ڕەنگ ئەکـەن

سەر کۆڵان ئەگرن، ڕێگا تەنـگ ئــەکەن

وە ســەر پەنجـەیان، ئەگـرن سیـگارێ

لـــە قــیافـــەیــان نــەگبــەت ئــەبـارێ

فڵتـــەی نـێـــرگـەلە و تەقـــەی پیــاڵە

شـانـازی ئـەکــەن، بــەو وەزع و حــاڵە

زۆر و تەوانیـان، زو زو کــەم ئەبـــــێ

ســەریان تا حــەنای ئەژنۆ خەم ئەبــێ

داییک و باب خـۆیان، لێ ئەبـێ بێــزار

ماڵ و مەسکـەنـیان، ئەبــێ بــن دیــوار

زەڕ وەرەق ئەبێ، جێ هەمـوو کەسیان

دڵ ئــەســووتێنێ، قـیافـەی مـەستـیان

بـە دەسـتی خـۆیان، خۆ فانــی ئەکەن

گەنجی و سـەروەتیان، قوربانی ئەکەن

لە بەینیـان ئـــەبا، غـوروور جــەوانـی

ئەبــن قــوربـانـی، جــورمــی نـەزانـی

یـا پـاڵ ئەکەون، لە کونجـــــی زیندان

یا گیــان ئەسپێـرن، لە کوچە و کــۆڵان

ڕۆڵــــــە وریـــا بـــە، ئـامــــانـە ئـامــان

هـــاوەڵ بـە هـاوەڵ، ئــەکریـێ نیـشـان

فەرموودەی حەزرەت، ڕەسوول ئەمینە

ڕەفیـق بۆ ڕەفیـق، هــۆی پـێ نــاسـینە

هــۆشــی خۆتت بێ، فریای خـۆ کەوە

ئــەوەی کــە وتـــم، بـــە هـــۆنــینــەوە

گۆشەی لە بـەرهــەم، هاوەڵ خراو بوو

هـەر کەس وەهابوو، کەردە سوتاو بوو

ڕۆڵە نەگــری پێش، هیچ ڕێگای کەچـێ

با گەنجی و لاویت، لە دەس دەر نەچێ

ڕۆڵــە ڕەفیقـــت، نــەبـــێ بـە ناکـەس!

سـەرمایـەی ژینـت، با نـەڕوا عـەبـەس!

دەخیــلــە ئــامــان، تــەمــەنی لاویــت

سەرمایەی گەنجی، خوودا پێی داویت

لەدەس دەرنەکەی، بێ‌خەف و ئەندێش

پەشیمان ئـەبـی، بە دڵــی پــڕ ئـــێــش!

کاتــێ لـە دەس چووی، لـە ژیــن بڕاوە

نــاگــــەڕێـتـــەوە، ئــەوەی فـــەوتــاوە

لە بیـــری خۆت بــە، تـا کاتــت مــاوە

بە ئـاخ و کاشکـــــێ، نایێتــــە دواوە!!

(غەریب) تێ کۆشە، تاکو ئــەتوانــی

با گەنجـی وەتــەن، نەبـێ قــۆربانــی

اسماعیل رضایی – بێـستون

نمایش بیشتر

اسماعیل رضایی

استان کرمانشاه - شهرستان کرمانشاه شاعر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا