پلهکانی ژین(شعرکوردی)

خوایا نەمکەیتە، کۆیلەی ماڵ و ژیـــن
بۆ مەتاع دۆنیا، پشت هـەڵ کەم لە دین
وەک برێ ئەشخاس ، ماڵ زۆری بێ خــێر
بە چـەۆساندنــــی ، خەڵکـــــی نەخۆم تـێـــــر
ئەکەم خیتابێ ، لەۆ تەماع زۆرە
لەۆ دورە زیکرە، دەرون خاپورە
لەۆ راحەت تەڵەب ، ژین گۆزەرێنە
لــەۆ تـێــر نـبــوە ، خـەڵـک خڵــەتـێــنــە
لەۆ کەسەی دەر دێ ، هەر رۆژ لە رەنگێ
بۆ دەس هێـنانــــی ، دۆنـیــا ئـــەجــەنگـــــێ
لەۆ کەسەی لە ناۆ ، ناز هــاتوە بان
کەمی نەبوە ، لە ژینـــــی یەک ئـان
خــۆی و منـداڵــی ، لــە نــاۆ نـێــعمــەتـــن
بێ رەنج و موشکڵ، دوورە زەحمەتن
لــە رەفــاهیــات ، کــەمـیــان نــەبـــوە
لە بوون و نەبوون، خەمیان نەبوە
دائیمەن خەریک ، ماڵ جەم کردنن
کــەمتــر لە بیـــری ، کـاتـــــی مــــردنــــن
وەها نەزانن ، کە دۆستی خۆدان
بـۆیــە خـاوەنی ، مەتاعـی دۆنیان
چون خوای ئەوان و، خۆای خەڵکی نەدار
خــۆدای رۆژ و شــــــــەو، گــەڕیان رۆژگــار
بە تەنیا خــۆدای ، خــاوەن رەحـمـەتــە
هـەمـــو کارێکـــی ، لە روی حـێکــمــەتـــە
ئەم جێ و مەقامە ، یا مۆڵک و ماڵە
ئەم تەغیــــراتـــــی ، ئەۆزاع و حــــاڵــە
ئــەۆ پلــــە و پــایـــە ، یــا خـــــــــــــۆار و ژورە
ئەم خەلق و خۆلق و، رەنگ جۆرواجۆرە
ئەۆ دەۆڵە مەنـــی و ، ئەم فەقیریـە
جەهل و نەزانی و ، عەقڵ و ژیریە
ئــەۆ نــاشــــیـرینە ، ئــەۆ بـــا جەمــاڵــە
ئەۆ شەهامەت و ، حۆسن و کەماڵە
خــۆلاسـە ئەوەی ، ئەبینرێ بـە چاۆ
یا کە ناســــراوە ، بە شــۆرەت و ناۆ
یا ئەوەی بەڵگە ، شـــــــاهێد بوونیە
چاۆ سەر عاجز لە، چەندو چونیە
وەک بـا وەک عەقــڵ، یا رۆح و حــەیات
ئێحساسی خۆشی، هەیەجان ، سۆبات
هەموی بۆ نەزم و ، نقوشی عالەم
رەۆنەقی هەیە ، چ زۆر بێ یا کەم
ژینـــی ئــەم ژینگه ، بــۆ ئیمتێحــانــە
هەر یەک بە جۆرێ ، ئەکرێ کێشانە
یەکـــێ بە فەقـر یەکـــێ بە سەروەت
یەکــێ بە تایفە ، یەکــــێ بە قۆدرەت
یەکێ بە ئەۆلاد ، یەک بێ ئەۆلادی
یەکێ بە سەختی ، یەکێ بە شادی
یەکێ دەنگ خۆش و ، قیافە و جوانی
یەکــــێ فەقیـــری و ، هــەم نــا تــەوانـــــی
یەکــێ بە ســاغــی ، یەکــێ نەخۆشـــی
یەکێ کەیف خۆشی، یەکێ پەرۆشی
خــۆلاسـە پــلەی ، ژیـان تـا مــردن
خۆلقاوە لە بۆ ، ئیمتێحان کردن
هەرکە لە ژیـان ، رەوشتی پاک بو
بەندەو مۆتێعــی ، خالقی تـاک بــو
شوێن کەوتوی سۆننەت،رەسول ئەمین بو
پــەیـکـــی رەحمـــەت بـــۆ ، ئــەهلی زەمین بو
ژیانی دۆنیای ، لە جێ خـــۆی ناســی
قۆناخــی ژینــی ، تەی کـرد بە راســی
ئەوە لای خــودا ، دارای ئێکــرامە
جێگاو مەنزڵی ، حەسبی مەرامە
وەیلا ئــەم دۆنیا و، ئــەوەی تیـایــە
لە لای هەرکە بێ، تۆعمەی فەنایە
دواییش هەمومان ، لە داراو نەدار
ئـەگـەریـنــەوە ، بــۆ بـەرهــەمــی کـار
بە تەنیا و خاوس ، کۆل بەنی بەشەر
جـەم ئـەبێتـــەوە ، لـە رۆژی مــەحـشەر
جەم ئەکــرێنەوە ، لەۆ کات و ســاتە
هـەمـو بوونەوەر ، بـــێ دەنگ و ماتە
خۆ بە زل زانان ، خەمگین و ماتن
دەســەڵات داران ، بـــێ دەســـەڵاتن
خودا ئەفەرموێ، مۆڵک هینی کیە؟
لەۆ ســەحــرا گەۆرە، وڵامــــــــێ نیــە!
خـــــــۆی ئــــەدا وڵام ، لـــە ئـــەۆ دیــــارە!
مۆڵک و سامان هی، خودای قەههارە
پــاداش و تــۆڵــە ، لە جنــس عـەمەڵــە
بەد بەخت بەۆ کەسە، رێ ئەکا هەڵە
داوامە لە خۆا ، کە چۆن پێ خۆشە
یاریـم دا بـبــەم ، کەڵکــێ لــەم لەشـــە
ئەگەر یاری ئەۆ ، بێت شــامل حاڵــم
هەر چەن (غەریب) م خاوەنی ماڵم.
ئیسماعیل رزایی (غهریب)