تربیت فرزندانخانواده

پەروەردەی منداڵان

پەروەردەی منداڵان

دكتۆر عەلی قەرەادغی

گرنگترین شتێك لەبواری پەروەردەی مرۆیدا ئەوەیە كەمرۆڤ بتوانێت منداڵەكانی خۆی بەباشترین شێوە پەروەردە بكات، بۆ ئەوەی ببنە تاكێكی بەهێزو بەرپرسیار بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتی و سوود گەیاندن بەكۆمەڵگەكەیان، لەم بارەیەوە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)دەفەرموێت : (مَا نَحَڵ ۆالِدٌ ۆڵدَهُ نُحْلًا أَفْضڵ مِنْ أَدَبٍ حَسَنٍ) چونكە لە رێگەی پەروەردەیەكی باشەوە تاك دەتوانێت سوود بەنیشتیمان و نەتەوەكەی بگەیەنێت و ببێتە پێشەنگ و سەركردە بۆ ئەوەی رابەرایەتی تاكەكانی كۆمەڵگە بكات بەرەو چاكە خوازی، ئەو كاتەش ئەو منداڵە دەبێتە بیلبیلەی دایك و باوكی و سەركەوتنیان بۆ بەدەست دەهێنێت لەدنیاداو لەدوارۆژیشدا دەیانگەیەنێتە بەهەشت، هەروەك خوای گەورە لەم دوعایەی حەزرەتی ئیبراهیمدا بۆمان روون دەكاتەوە (وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا) (الفرقان :74) (ئەوانەشن كە دەڵێن: پەروەردگارا لە هاوسەران و نەوەكانمان كەسانێكمان پێ ببەخشە كە ببنە مایەی ڕووناكی دیدەمان و شادمانی دڵمان و بمان كە بە پێشەوا بۆ پارێزكاران و خواناسان) لێرەدا مانای (قُرَّەَ أَعْیُنٍ ) واتە دڵخۆش بونی دایك وباوك بەمنداڵەكەی لەرێگەی ئەخلاق و كردەوە و ئەو خزمەتانەی كەپێشكەشی دەكات بەگەل و ئاین و نیشتیمان بەم هۆیەوە دایك و باوكەكە دڵشاد دەبن و نزای خێری بۆ دەكەن و هەموو هیلاكی و نارەحەتیەكیان بیر دەچێتەوە لەهەمان كاتیشدا چەندان دایك و باوك هەیە بەپێچەوانەی ئەمەوە لەخەم و خەفەتی منداڵەكانیاندا سەر دەنێنەوە و دەمرن و ئاخ و ئۆف هەڵدەكێشن لەسەر ئەو هەموو هیلاكی و نارەحەتیەی بەهۆی ئەو منداڵانەوە توشیان بوە بەڵام ئەخلاق و مامەڵەی هەڵسوكەوتی ئەو منداڵانە پێچەوانەی خواست و ویستی دایك و باوكیانەو كەڵك و سودێك بە وڵات و نیشتیمان ناگەیەنن.

ئەم پەروەدەیە شتێكی ئاسان نیە، بەڵكو پێویستی بە هەوڵ و تێكۆشان و نارەحەتی و بەدواداچون و فێركردن و پرسیار هەیە، ئەو دایك و باوكەی كەتوانای خوێندنەوەی كتێبی نیە، یان خوێندەواری نیە پێویستە زۆرتر بگەڕێت بۆ پرسیار كردن لەپەروەدەی منداڵەكان و پێگەیاندنیان بەشێوەیەك كە خزمەت بەكۆمەڵگە بكەن.
گرنگترین شتێك لەپەروەدەی منداڵدا بریتیە لە پێشەنگی باش كەئەمەش سەرەتا لەدایك و باوكەوە سەرەتا لەناو خێزاندا دەست پێ دەكات چونكە ئەگەر پێشەنگەكانی ناو خێزان لاواز بن یان خۆینا خاوەن پەروەردەیەكی باش نەبن ناتوانن منداڵەكانیشیان لەسەر شتی باش پەروەدە بكەن و لەم كاتەدا بەرپرسیارێتیەكە دەكەوێـتە ئەستۆی دایك و باوكەكە.

هەنگاوەكانی پەروەدە:
یەكەمین قۆناغی پلانی پەروەدەیی پێش هاوسەرگیری دەست پێ دەكات، دەبێت وكوڕێك یان كچێك پێش ئەوەی شوو بكات یان ژن بهێنێت زۆر گرنگی بدات بەهەڵبژاردنی ئەو كەسەی كە هاوسەرگیری لەگەڵدا دەكات، چونكە هەردوكیان بەیەكەوە خێزان دروست دەكەن و ئەم خێزانەش دەبێتە دامەزراوەی یەكەم بۆ پەروەردە كردنی منداڵەكان ئەو هەڵبژاردنەش دەبێت لەسەر بنەمای رێزو خۆشەویستی و ئەخلاق و كەسایەتی باش بێت.
لەهەمان كاتدا پشت بەستن بەخوا بۆ ئەوەی خێزانێكی دامەزرا و پڕ بەبەرەكەت و خێر بێت تەنانەت لەكاتی ئەنجامدانی كاری سەرجێشیدا پێویستە هەردوو هاوسەرەكە خۆیان پەنا بگرن لەشەیتان و بەگوێی ئەم فەرمودەیەی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) بكەن كە دەفەرموێت : (ڵوْ أَنَّ أَحَدَكُمْ إِذا أَتَی أَهْڵهُ قَاڵ بِاسْمِ اللَّهِ اللَّهُمَّ جَنِّبْنَا الشَّیْطانَ ۆجَنِّبْ الشَّیْطانَ مَا رَزَقْتَنَا فَقُضێ بَیْنَهُمَا ۆڵدٌ ڵمْ ێضرُّهُ) .
پاشان پابەند بوون بەئادابە شەرعیەكانی منداڵ بونەوە لەبانگدان بەگوێی راستیدا و خوێندنی قامەت بەگوێی چەپیدا و تاشینی سەری لەرۆژی حەوتەمدا و هەڵبژاردنی ناوێكی جوان بۆی و ئەنجامدانی حەوتم بۆی( قوربانی كردن) .
پاشان پابەندبونی دایك و باوكەكە بەعیبادەت و سوپاس كردنی خوای گەورە لەسەر پێدانی ئەم منداڵەو بەردەوامیش نزا كردن بۆی بۆ ئەوەی خوای گەورە لەهەموو شتێكی خراپ بیپارێزێت و بیكاتە مایەیی خۆشی بۆ دایك و باوكەكەی ئەگەر سەیری قورئان بكەین خوای گەورە بەشی زۆری نزاكانی حەزرەتی ئیبراهیمی تۆمار كردوە كەبەشێكی زۆری بۆ منداڵ و نەوەكانیەتی وەك خوای گەورە دەفەرموێت : (رَبَّنَا وَاجْعَلْنَا مُسْلِمَيْنِ لَكَ وَمِنْ ذُرِّيَّتِنَا أُمَّةً مُسْلِمَةً لَكَ وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبْ عَلَيْنَا ۖ إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ) (البقرە : 128) (پەروەردگارا، هەردووكمان وا لێ بكە تەنها فەرمانبەردارو ملكەچی تۆبین و لە نەوەكانیشمان ئوممەتێكی موسوڵمان و فەرمانبەردار بۆ خۆت فەراهەم بهێنە و چۆنیەتی ڕێبازی بەندایەتیمان فێربكه و نیشانمان بدەو تەوبە و پەشیمانیمان لێ وەربگرە، بێگومان

تۆ خوایەكی زۆر تەوبە وەرگرو میهرەبان و دلۆڤانیت) ، هەروەها دەفەرموێت : (رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلَاةِ وَمِنْ ذُرِّيَّتِي ۚ رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَاءِ) (ابراهیم : 40) (پەروەردگارا، خۆم و نەوەكانم بگێڕە لەو كەسانەی كە ئەنجامدەری نوێژ بین بەچاكی، پەروەردگارا، دوعاو نزام گیرا بكە) ئەمەش ئیشارەتە بۆ ئەوەی كە پێغەمبەران حەزیان كردوە نەوەكانیان لەكەسە چاك و باشەكان بن و لەخواوە نزیك بن و ببنە مایەی دڵخۆشی بۆ دایك و باوكیان .
ئەگەر دایك و باوك بەم شێوەیە هەوڵیان لەگەڵدا بدەن وپەروەردەی منداڵەكان بەباشی بكەن و وەك بەرپرسیارێتیەك لەئەستۆیاندا سەیری بكەن خوای گەورەش هەوڵ و كۆششەكانیان بەفیرۆ نادات و بەباشترین شێوە پاداشتیان دەداتەوە بەرهەمی باشی دەبێت ، بەڵام ئەگەر دایك و باوك هیچ گرنگیەك بەپەروەردەی منداڵەكانی نەدات و تەنها وابزانێت لەرێگەی پێدانی پارەو سامانەوە خۆشبەختیان دەكات ئەو توشی كارەساتی گەورەیان دەكات و دواجار منداڵەكانیش بەبێ بوونی پەروەردە روو لە لادان و وێرانی و لەدەستدانی كەسایەتیان دەنێن.

چەند نمونەیەك لەپەروەردەی چاك:
ئاموژگاریەكانی لوقمانی حەكیم بۆ منداڵەكەی زۆر ناسك و جوان و كاریگەرن چونكە بەشێوەی پەروەرشیارێكی دڵناسكی خۆشەویست لەگەڵ منداڵەكەیدا دەدوێت، سەرەتا بەیەكتاپەرستی و دوور كەوتنەوە لەهاوەڵدانان بۆ خوا دەست پێ دەكات، وەك خوای گەورە دەفەرموێت : (وَإِذْ قَالَ لُقْمَانُ لِابْنِهِ وَهُوَ يَعِظُهُ يَا بُنَيَّ لَا تُشْرِكْ بِاللَّهِ ۖ إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ) (لقمان : 13) (جا لوقمان بە كوڕەكەی خۆی وت لە كاتێكدا كە ئامۆژگاری دەكرد: كوڕە شیرینەكەم; نەكەیت شتێك یان كەسێك بە هاوتاو هاوبەشی خوا بڕیار بدەیت، چونكە بەڕاستی هاوتاو هاوبەش بڕیاردان ستەمێكی زۆر گەورە و ناڕەوایە) لەئیسلامدا گرنگیدان بەبیرو باوەڕو پاراستنی یەكتا پەرستی لەگەورەترین ئامانجەكانەو بەهێزترین بنەمای پەروەدەكردنی مرۆڤە.

لەجوانترین ئامۆژگاریەكانی لوقمانی حەكیم بۆ كورەكەی ئەوەیە كە پەیوەندی لەگەڵ خوادا بەهێز بێت و هەست بەچاودێری خوا بكات لەئاشكراو نهێنیدا، ئامۆژگاری كورەكەی كرد كە خوای گەورە زانیاری بەهەموو شتێك هەیەو هیچ شتێكی لێ ون نابێت تاوان كردن هەرچەند بەنهێنی بێت خوای گەورە پێی ئاگادارەو لەرۆژی دوایدا دەیخاتە روو وە دەفەرموێت : (يَا بُنَيَّ إِنَّهَا إِنْ تَكُ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ فَتَكُنْ فِي صَخْرَةٍ أَوْ فِي السَّمَاوَاتِ أَوْ فِي الْأَرْضِ يَأْتِ بِهَا اللَّهُ ۚ إِنَّ اللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌ) (لقمان : 16) (پاشان لەسەر زاری لوقمان دەفەرموێت : ئەی كوڕی ئازیزم: بەڕاستی ئەگەر گوناهێك بە قەدەر تۆوی خەرتەلەیەك (كە زۆر وردە) هەبێت و لەناو بەردێكدا لە ئاسمانەكان یان لەو زەویدا حەشاردرا بێت، (لای خوا شاراوە نیە) و دەیهێنێتە مەیدان، چونكە بەڕاستی خوا هیچ شتێكی لێ شاراوە نیە و زۆریش ئاگایە)
پاشان لوقمان فەرمان بەكورەكەی دەكات كە نوێژ بكات و ئەركانەكانی جێبەجێ بكات و فەرمان بەچاكە بكات و لەخراپە دوور بكەوێـتەوە بۆ ئەوەی ببێت بەپێشەنگ بۆ كەسانی ترو پارێزراو بێت لەنزای شەڕو خراپەكاری و لادان رەوشتی، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئامۆژگاری دەكات كەبەئاران بێت و دان بەخۆیدا بگرێت لەبەرامبەر هەموو ئەو نارەحەتیانەی كە تووشی دەبێت : (ێا بُنَیَّ أَقِمِ الصَّڵاەَ ۆأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ ۆانْهَ عَنِ الْمُنْكَڕ ۆاصْبِرْ عَڵی مَا أَصَابَكَ إِنَّ ذلِكَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُوڕ) (لقمان : 17) (كوڕی شیرینم نوێژەكانت بە چاكی ئەنجام بدە، فەرمان بە چاكە بدە، قەدەغە لە گوناهو خراپە بكە، بە ئارامبە لە بەرامبەر ئەو ناخۆشیانەی كە تووشت دەبێت، بەڕاستی ئەوانەی كە باسكران هەندێكن لەوانەی هەر دەبێت بكرێن) پاشان كۆتایی بەئامۆژگاریەكانی دەهێنێت لەرێگەی ئامۆژگارەیكەی زۆر بەهێزو گەورەوە كە فەرمانی پێ دەكات بە ئاكارو رەوشتی جوانەوە مامەڵە لەگەڵ كۆمەڵگەو تاكەكانیدا بكات و لەخراپەو رەزیلەت دوور بكەوێتەوە وەك دەفەرموێت : (وَلَا تُصَعِّرْ خَدَّكَ لِلنَّاسِ وَلَا تَمْشِ فِي الْأَرْضِ مَرَحًا ۖ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ* وَاقْصِدْ فِي مَشْيِكَ وَاغْضُضْ مِنْ صَوْتِكَ ۚ إِنَّ أَنْكَرَ الْأَصْوَاتِ لَصَوْتُ الْحَمِيرِ) (لقمان : 18-19) (هەورەها ڕووت وەرمەگێڕە لە خەڵكی و (لووت بەرز مەبە و بەچاوی سووك سەیریان مەكە)، بەسەر زەویدا بەناز و فیزەوە مەڕۆ، بەڕاستی خوا ئەو كەسانەی خۆش ناوێت كە خۆهەڵكێش و فەخر فرۆش و فیزاوین.

  • هەوڵ بدە لە ڕۆیشتنتدا مام ناوەندیانە بڕۆ، بەرەو ئامانجێكی چاك هەنگا و بنێ، بەدەنگی هێواش و لەبار گفتوگۆ بكە و بدوێ، چونكە بەڕاستی بێزارترین و ناخۆشترینی دەنگەكان دەنگی گوێ درێژەكانە.)

پێشەوا یەعقوب (سەلامی خوای لێ بێت)
قورئانی پیرۆز باس لە ئەو رەوشتە جوانانە دەكات كە پێشەوا یوسف لەباوكی وەری گرتبوو كە ئەویش پێغەمبەرێكی خاوەن پەیام بوو لەكاتێكدا كەژنی عەزیزی میسر بەهەموو شێوەیەك خۆی دەخاتە بەردەستی و بەبێ ترس خۆی بۆ ئامادە دەكات و زەكانەتی ئەوەشی بۆ دەكات كەلەهەموو شتێك پارێزراو دەبێت بەڵام پێشەوا یوسف بەهۆی ئەخلاقی بەرز و هەست كردن بەچاودێری خواوە بەبێ دوو دڵی داواكەی رەت دەكاتەوە وەك دەفەرموێت : (….مَعَاذَ اللَّهِ ۖ إِنَّهُ رَبِّي أَحْسَنَ مَثْوَايَ ۖ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ) (یوسف :23) (جا ئەو ئافرەتەی كە یوسف لە ماڵیدا بوو هەوڵیدا یوسف لە خشتە ببات و دڵی ڕابكێشێت بۆ لای خۆی، هەموو دەرگاكانیشی داخست و وتی: وەرە پێشەوە و خۆت ئاماده بكە، یوسف وتی: پانا دەگرم بە خوا كاری واناكەم، چونكە پەروەردگارم دەرووی لێ كردوومەتەوە، هەروەها مێردەكەشت چاك ڕەفتارر بووە لەگەڵمدا (چۆن خیانەتی لێ دەكەم) و چونكە من دڵنیام ستەمكاران سەرفراز نابن) ئەمەش پێشەنگە بۆ هەموو گەنجان لەهەموو سەردەمێكدا كە دەتوانن چاوی لێ بكەن و خۆیان لەتاوان بپارێزن .
عبدالله ی كوری زبێر كە منداڵێكی چاونەترس و زیرەك و داهێنەر بوو لەدوایشدا بوە سەركردەیەكی ناودار لەرووبەروو بونەوەی ستەمكاریدا ، رۆژێكیان عومەری كوڕی خەتاب بەرێگەیەكدا دەرۆیشت لەناو شاری مەدینەدا لەسەر رێگەكە كۆمەڵێك منداڵ یاریان دەكرد هەر كەعومەر بەلایاندا هات هەموو منداڵەكان رێگەكەیان چۆڵ كرد و رایان كرد ، تەنها عبدالله نەببَت ، كاتێك كە حەزرەتی عومەر لێی نزیك بۆوە پرسیاری لێ كرد بۆچی تۆش وەك هاوڕێكانت راتنەكرد لەوەڵامدات لەسەر خۆ و بەئەدەبەوە وتی ئەو پێشەوای مسوڵمانان من هیچ تاوانێكم نەكردوە هەتا لێت بترسێم رێگەكەش ئەوەندە بچوك نیە كەتۆ نەتوانی پێیدا تێبپەڕیت، ئیمای عومەر زۆر بەوەڵامەكەی سەری سوڕما و دەستێكی بەسەریدا هێناو نزای خێری بۆ كرد.

ئەمە ئەو پەروەدەیەیە كە پێی دەوترێـت پەروەدەی هێرش بەر نەك بەرگری ، زانایانی سایكۆلۆژی دەڵێن هەركەسێك كاریگەری نەبێت بۆ سەر ئەوانی تر ئەوا لەبواری پەروەردەدا دەكەوێتە ژێر كاریگەری پەروەدەی ئەوانی ترەوە.
ئەخلاق بنەمای سەرەكی پەروەدەیە، لەم پێناوەشدا هەموو یاساو عیبادەتەكان دانراون، بەڵام بەداخەوە لەئێستادا عیبادەت كاریگەری لەسەر ئەخلاق زۆر كەم بۆتەوە بەرهەمێكی ئەوتۆی نەماوە لەبەرئەوە پێویستە ئێمە جارێكی تر چاو بگێڕینەوە بە عیبادەتەكانمان و بیكەینە سەرچاوەیەك بۆ ئەخلاقی باش و چاكە كاری و پابەند بوون بەیاساو دوور كەوتنەوە لەگەندەڵی و بنیاتنانی دنیایەكی باش و خۆشگوزەران بۆ كۆمەڵگەكەمان ، چونكە هەر ئەمەشە دەبێتە مایەی لێ خۆش بونی خوا و گەیشتنمان بەبەهەشت .

دكتۆر عەلی قەرەادغی
ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان
سەرۆكی رێكخراویی رابیتەی مرۆیی

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا