چیرۆکی گوێدرێژەکهی ناو چاڵاو

چیرۆکی گوێدرێژەکه و هیوا بە زیندوو مانەوەی و ڕزگار بوونی لە نەمان و تیاچوون
لە سەردەمێکی کۆندا کاسبکارێکی فەلاح، گوێدرێژێکی پیر و پەککەوتە و لاواز و بەساڵاچووی هەبوو کە هێز و گڕ و تینێکی وای تیا نەمابوو، ڕۆژێک لە ڕۆژان پیاوە جوتیارهکە بە ڕێکەوت بەلای چاڵاوێکدا دەڕۆیشت کە لە ناکاو گوێدرێژەکەی کەوتە ناو بیرێکهوه کە هیچ ئاوی تیا نەبوو، پێ دەچوو ئی سەردەمی کۆن بووبێت.
پیاوە کاسبکارەکە کە دیتی وڵاخەکهی کهوتۆتە ناو چاڵاوەکەوە، هەرچی هەوڵی دا بەملاولادا نهیتوانی گوێدرێژەکەی لە بیرە ئاوەکە دهربێنیت و ڕزگاری بکات لە مردن و هیچی لە دەست نەدههات.
پاشان بیرۆکەیێکی بە خەیاڵ داهات بۆ ئەوەی گوێدرێژەکەی چیتر لە ناو بیرە ئاوەکەدا، ئازار نەکێشیت، بانگ و هاواری لە خەڵکی ئاوایی کرد و هەموان پێکەوە بڕیاریان دا کە چاڵاوەکە بە گڵ و خۆڵ پڕ بکەنەوە بۆ ئەوەی گوێدرێژی بهستهزمان لە نێو چاڵەکەدا هەر بە زیندویی گیانی دەرچێت و ئیتر ئازار نکێشیت و نەبێتە هۆی ئەوهی کە بە زەلیلی گیانی دەربچێت و عەزاب بچێژیت.
ئەوکات خەڵکەکە دەستبەکار بوون، هەر یەکەو بە سەتڵ و پێمهڕه و هەر شتێک کە لهبهر دهستیان بوو، پهیتا پهیتا گڵ و خۆڵیان دێنا و ئەیانڕشتە ناو چاڵەکە. بهڵام گوێدرێژەکە کە لە ناو بیرەکەدا ئەو گڵ و خۆڵەی بەسەردا دەکرا، خێرا خێرا خۆی ڕادەوەشاند و خاک و خۆڵەکە دەچۆ ژێر پێیەکانی…
کاتێک هێواش هێواش خۆڵەکە لە ژێر لاق و قاچەکانی بەرەو بەرز بوونەوە دەچوو، گوێدرێژهکه هەوڵی خۆی دەدا و پێیەکانی دەخستە سەر گڵ و خۆڵەکە و لەسەری ڕادەوستا.
خەڵکی ئاوایی هەروا بەردەوام بوون لە کاری خۆیان و لە زیندە بەگۆڕ کردنی گوێدرێژی بەستەزمان و بێ ئەوهی بزانن کە حاڵی ئەم داماوه چۆنە و چ کاردانەوەیهکی هەیە لە ناو چاڵەکەدا. بەڵام لە هەمان کاتدا گوێدرێژی داماو بەردەوام هەوڵی ئەدا و وردە وردە ئەهاتە سەرەوە تا وای لێهات بەرز بۆوە بۆ لێواری چاڵەکە و بە قودره تی خوای گەورە کە ڕەحمی بەو بستەزمانە کرد… کابرای خاوەن گوێدرێژ و خەڵکی ئاوایی سەریان سووڕ دەمێنیت لەو ڕووداوە کە چۆن گوێدرێژەکە ڕزگاری بوو و هاتە درەوە.
ئێمە لەو بەسهرهاتە دەبێ فێر بین و پەند وەرگرین و ڕەوشتی جوان لە خۆماندا بەدی کەین. بێ گومان لەو ژیانەدا ئینسان زۆر کێشە و ههڵای جۆراوجۆری بۆ دێتە پێشەوە.
هەروەکو لە زۆرێک لە ناخۆشیەکاندا بە جێگای ئەوهی پێمان بڵێن ئومێد و هیوامان هەبێ و سەیتهرە بە سەر خۆماندا بکهین، زیاتر قوڕمان بەسەردا دەکەن و ورەمان دەڕووخێنن و هێندەی دی ژیانمان لێ تاڵتر و ئاڵۆزتر دەکەن، بە جێی ئەوەی ئێمە سەبر و خۆڕاگری بکهینه پیشە و ویردی ژیانمان و گوێ بە قسەی دهورووبهر نەدەین بە خۆماندا بچینەوە و خۆمان بەسەر کاری خۆماندا موسەیتەر بین.
لێرەدا ئێمەی مرۆڤ دوو ڕێگامان لە بەردەم دایە کە دەستنیشانی بکەین:
یهکهم ئەوهی کە ئیجازە بدەین ئەو کێشانەی کە ڕوژانە بۆمان دێتە پێش، خۆیان بۆ زەلیل کەین و هیچ هەوڵێک نەدەین بۆ ڕزگار بوون و هەروا بە زیندویی بهێڵین لە گۆڕمان ڕاکەن و بمانکوژن.
دووههم یا ئەوهیکە لەو کێشانەی کە بۆمان دێتە پێش، ئێمە بەسەر ئەودا زاڵ بین و بیانکەینە پێنیژەیەک بۆ سەرکەوتن و نەهێڵین ببنە کۆسپ لە بەردەممان و ژیانمان لێ هەڵوەشێنن.
نابێ فەرمانی ژیان و کار و کێشەکانی خۆمان بدهینە دهست هیچ کەسێک و هەر کەسەو بە پێی بیر و هزری جیاوازی خۆی بڕیار لەسەر ژیانمان بدات. دەبێ خۆمان دهردی خۆمان دەرمان کەین و بە فکری خۆمان بین، پێش ئەوهی بکەوینە ناو گێژاوی خەم و پەژارهوە و کەسانی دهورووبەر لە خۆمان تیبگهیێنین و قوڕ بەسەر خۆماندا بکەین و ژیانمان تاڵ بکەین.
هەر وەک خوای گەورە لە قوڕئانی پیرۆزدا دەفەرمویت: «أَلَیْسَ اللَّهُ بِکَافٍ عَبْدَهُ»
مەگەر خوا بەس نییە بۆ بەندهی خۆی کە پشتیوانی بێت.
خوای گەورە لە هەموو کات و ساتێکدا یار و یاوهر و پشت و پەناهە ئەگهر بهنده، خۆی پشتی پێ ببهستێت و داوای لێ بکات.
«وَقَالَ رَبُّکُمُ ادْعُونِی أَسْتَجِبْ لَکُمْ»
پەروهردگار دەفەرموێت: ئەی بەندەکانم داوام لێ بکەن خۆم جوابتان ئەدەمەوە و هانا و هاوار بۆ من بێنن، تەنیا منم کە وهڵامی دوعا و نزا و پاڕانەوەکانتان ئەدەمەوە.
وەرگێڕان بە هێندێک ئاڵوگۆڕی: گێلاس عهبدی
پێداچوونهوه: سۆزی میحڕاب