تاریخعبادات

ڕۆژوو لە مێژوودا

ڕۆژوو لە مێژوودا (پێش ئیسلام)

زۆرێک لە گەلانی ڕابوردوو ڕاهێنانیان بووە لەسەر نەخواردن و خۆگرتنەوە و پارێز لە خواردن و خواردنەوە ـڕۆژووـ بەو نیازەی کە ئاکارێکی بەرزە و بەسوودە بۆ تەندرووستی. وەک؛ پارسەکان، ڕۆمییەکان، هێندییەکان، یۆنانی و بابولییەکان و… تاد. ئاماژە بە چەند گەلێک ئەکەین بۆ نموونە:

۱ـ میسرییە کۆنەکان؛ باوەڕیان وابوو مانەوەی تەندرووستی مەحاڵە، مەگەر ئەوەی سێ ڕۆژ لە هەموو هەیڤێکدا به‌ڕۆژوو بێت.

۲ـ سوورییەکان؛ حەوتووی، ڕۆژێک خواردنیان تەرک ده‌کرد!
مەنغوولییەکانیش دە ڕۆژ جارێ، خواردنیان نەخواردووە.

۳ـ عه‌برانییەکان؛ ڕۆژانی پڕمەترسی و تەنگ و چەڵەمە، ڕۆژوویان ئەگرت. گەر مەترسییەکە لاچوایە، دیسان ڕۆژوویان ئەگرت بە نیازی سپاس بۆ خوای مەزن! ئێستاش ڕۆژێکیان دیاری کردووە لە ڕۆژمێرەکانیان بە ناوی ـ ڕۆژی لێخۆشبوونی خوایی ـ کە بریتییە لە ڕۆژی ڕۆژووگرتن.

۴ـ مەسیحییەکان؛ ڕۆژانی چوارشەممه‌، هەینی و شەممه‌ی هەموو حەوتوویێک بەنیازی ڕزگاربوون لە نەهامەتی دنیا ڕۆژوو ئەگرن.

میتران کاتێ بەڵایێک سەری هەڵدایە فەرمانی پێ ئەکردن بەڕۆژوو بن. تەنانەت لە چاخی ناسۆرییەکانیانا ڕۆژووی گەورەی کە گرتیان به‌نێوبانگه! کە بریتی بوو لە چل ڕۆژ، ڕۆژوو گرتن بە چاولێکەری لە گەورەمان مووسا سڵاوی خوای لێ‌ بێ.

۵ـ کەنیسەی کاتۆلیک؛ شوێنکەوتوانی ڕادەهێنێ لەسەر ئەوەی ڕۆژوو، تاوانەکان ئەسڕێتەوە و جۆرێکە لە تۆبە.

۶ـ کاهینەکان؛ ڕۆژوووێکی قوورس و گران بەڕۆژوو ئەبن، پێش ئەوەی بچنە ناو خواپەرەستییانەوە و بەر لە ڕۆچوون لە نهێنی دیانەتیان.

٨ ـ هاتنی ئایینی بەرز و بێ گرێی ئیسلام؛ ئیسلام ڕۆژووی سەرلەنوێ وەک میتۆدییه‌کی نوێ پێناسە کردووە! ئامانجی تێ دایە، تەبیبی لێهاتوو ئیبنوسینا وەسفی ڕۆژوو بەوە دەکا کە، چارەسەرە بۆ سەرجەم ناسازییە درێژخایەنەکان.

لە سه‌ده‌ی دە و یازدەی میلادی؛ پزیشکە موسوڵمانەکان ڕایانگەیاند: ڕۆژووی سێ حەوتووی بەردەوام، چارەسەری بنەبڕی نەخۆشی ئاوڵەیە (ئاوڵە
وردە برینێکە لە ئەندامی منداڵ دێتە دەرەوە).

کاتێ فەرەنسییەکان وڵاتی میسریان پێشێل کرد؛ لە بیمارستانەکانا ڕۆژوو وەک چارەسەری نەخۆشییەکانی ئەندامی زاوزێ (نازایی) دانرا.

۹ـ ڕاپەڕینی ئەوڕووپا؛ زانایان ڕایان گەیاند بۆ سەرکوتکردنی ئارەزووی جینسی، بەهۆی ئەو خواردنە زۆرانەی ئەخورێ، بۆ سنووردارکردنی ڕۆنەچوون لە خواردن و ئارەزووبازیا، ڕۆژوو باشترین چارەسەرە.

لۆدفیک کارنارو؛ لە توێژینەوەکانی سەبارەت بە سوودەکانی ڕۆژوو ئەڵێ: گەر ئەتهەوێ ڕێکی له‌شت، تێک نەچێ، پێویستە ئەو ڕێژە خواردن بخورێت کە لەش نیازیەتی. زۆرخواردن تامێکی کاتی هەیە و خۆش دەماغە! بەس لە کۆتاییا ئەبێ بە نەخۆشی قەرەبووی کەینەوە، یا جاری وایە ئەبێتە هۆی مردنیش.

۱۰ـ لە وڵاتی ئنگلترا؛ دکتۆر تشین ساڵی ۱۷۴۳ ز چارەسەری ئەو نەخۆشیانەی کرد کە بە هۆی زۆر خۆرییەوە سەری هەڵدابوو. دوایی وتی: ئێمەی پرۆتستانت زۆرجخواردن لەلامان ئاساییە! ئیتر نازانم لە وڵاتانی تر وەزعەکە چۆنە؟ لەم دۆخەیا دکتۆرەکان بەرپرسن لە ئاست کۆمەڵگا و نەخۆشەکان، بەڵکوو لە ئاست ئافرێنەرا! چون ئەوان پاڵنەرن لەسەر ئەو دۆخە.

۱۱ـ ئاڵمان؛ پزیشک فریدریک هوڤمان ئەڵێ: لە لێکۆڵینەوەکانما بەوە گەیەشتووم کە ڕۆژوو، یارمەتیدەرە بۆ نەخۆشییەکانی: سەرهێشە، برینەکانی ناوناخ، شێرپەنجەی خوێن، سپیایی چاو و… مۆچیاری زۆربەی نەخۆشەکانی ئەکات کە کەمخواردن چارەیە.

ئەم نموونانەی باسم کردن، مشتێ لە خەروارێ بوون لە مێژووی ڕۆژوو لە ڕابوردوودا، بەس ئێستا لە زۆربەی وڵاتانی شەرق و غەرب شوێنی تایبەت و لەبار بۆ چارەسەری نەخۆشان دابین کراون له‌ ڕێگای پارێزکردن (ڕۆژوو).

پێویستە ئێمەی موسوڵمانیش بە ئاگا بێینەوە و بایەخی ڕێساکانی قوڕئان و فەرمانە بەپێزەکانی خوای مەزن بزانین.

ئاماده‌ کردن: سه‌عدی موڕادی
سۆزی میحڕاب

برچسب ها
نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن