شعرکوردی

کوردستانه که م

کوردستانه که م

نویسنده: یونس سلیمان زاده

کوردوستانەکم مایەی حەیاتم
موسوڵمانێتی  ڕێگای  نەجاتم

بەدخوازی ئەتۆ هەرگیز نەسرەوێ
 ئاڵای دانەوێ و کۆستی بکەوێ

لەئیسلام فێربوم نیشتیمان دۆستی
ئەوەش بەشێکە لە حەق پەرەستی

سۆز بۆ نیشتیمان پەسەندی دینە
مایەی سەربەرزی و پەیوەندی ژینە

خاک و گەڵ ویستی نیە دژ بە دین
نەتەوەو ئایین دژواودژ  یەک نین

فێلمان لێ نەکەن تۆخوا ، ناحەزان
دوژمنی هەردووک ، دین و نیشتیمان

بەدخوازی ئێمە کاریان  ئەوەیە
بڵێی  مسوڵمان ، بێ نەتەوەیە

دیندار دابڕێ لە گەڵ و هۆزی
بۆ خاک دەرنەبڕێ هیچ میهرو سۆزی

لەولاش بە گەڵدۆست دەڵێ بێگومان
ئایین بۆ گەڵت دەردە نەک دەرمان

بیانکا بە گژ یەک بۆخۆی پاڵ کەوێ
لەدور سەیرکا ئەلێرەو  لەوێ

دەبێ وریا بین لەکاری ئەوان
چەواشە نەبین هەروا بە ئاسان

گەلمان خۆش بووێ بەویستی خودا
پشت ئایین بگرین لێک نەبین جودا

تەنها ڕێی نەجات سوڵحانە بۆ دین
گەل و ئاو و خاک قەڵغانە بۆ ژین

لێیک جیا نەکەین نەتەوەو ئایین
چونکە ئەوانە خەڵاتی خوایین

دین بێ نیشتیمان لەکوێ دێتە بەر
بێ ئایین خاکیش نایەتە سەمەر

مسوڵمان ئەگەر لەسەر خاک بمرێ
پلەی شەهیدی لەدین  پێ دەدرێ

جا چاک بزانن بێ شک ، مسوڵمان
زۆرباش دەکۆشێ لەبۆ نیشتیمان

مێژو بەڵگەیە بۆ ئیدیعامان
 شێخ و مەلا بوون چاوساغی ڕێمان

بە تیشکی باوەڕ دەروون پڕلە نور
قبووڵیان نەبوو هیچ زوڵم و فجور

لەئاست ناحەزان بەوێنەی شێر بوون
ئەوەش لە ئایین دەرسێکەو فێربوون

لە قازی بگرە هەتا شێخ سەعید
ڕابەری گەل بوون بە ئالای تەوحید

شێخی بەرزەنجی و مەلا موستەفا
بەو چەند بەڕێزە دەکەم ئیکتیفا

ئایین و گەلیان پێکەوە هێنا
لەگەل و ئایین وازیان نەهێنا

هیچیان پەراوێز نەخست بۆوی دی
تەنها لە بێ دین هێچێکمان نەدی

جگە لە غەدر و خەیانەت بە دین
بەخاک و ئاوو نیشتیمان و ژین

شۆرشی کوردان کێ  لەباری برد؟
مەگەر مسوڵمان هات ئەو کارەی کرد؟

قازی موحەممەد کێ خستێە سەردار؟
شۆڕشی ئەیلول چ کەس خستێە خوار؟

کەماڵ ئاتاتورک ، حەمەڕەزا  خان
چیان بە کورد نەکرد تورکیە و ئێران

ئەمریکا و ڕووس و فەرانسەو ئینگلیس
کوردیان دابەش کرد بەوێنەی  ئیبلیس

وەک ئاردی بن دڕک پرشوو بڵاو بوو
کوردی مسوڵمان لەهەردوو لا بوو

هەم لە دین درا هەم لە نیشتیمان
هەر دوو لایەنیان خستە ناو گومان

 هەمووی بێ دین بوون نەفرەت لەکاریان
دە تۆش تف بکە لە ئاسەواریان

فریویان مەخۆ  بە نەخشەی ڕێیان
شوێنیان مەکەوە مەخەڵەتێ  پێیان

وەرە ئاشتبەوە پشت مەکە ئایین
بە ئایین دەبی سەرفەراز لە ژین

خاک و سەرزەویت بە ئەغیار مەدە
دەستت بە دەستی برای خۆت بدە

کوتراوە برا لەپشت برا بێ
مەگەر هەر قەزا لەلای خودا بێ

دانەر : یونس سلیمان زادە
١٤٠٠/١١/٢٩

نمایش بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا