گه‌ڵای دارستانه‌کان چ سوودێکیان هه‌یه؟

گەڵای دارستانەکان چ سوودێکیان هەیە؟
ـ گەڵا سەرچاوەی وزە و خواردنە بۆ تەواوی خەڵکی سەرزەوی! هەرچی خواردن هەیە، هەرچی چەوری و کاربۆئیدەیت هەیە و هەرچی پڕۆتین و خواردنی ڕوەک هەیە و هەرچی دار و نەوتە، لەم گەڵایەوهیە!! سبحان الله! خوا دەفەرموێت: «وَهُوَ الَّذِي أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً» و خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه له ئاسمانه‌وه باران بۆ ئێوه داده‌به‌زێنێت. «فَأَخْرَجْنَا بِهِ نَبَاتَ كُلِّ شَيْءٍ» كه به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه جۆره‌ها ڕووه‌ك بۆ ئێوه ده‌رده‌كه‌ین و ده‌ڕوێنین. «فَأَخْرَجْنَا مِنْهُ خَضِرًا» و به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه سه‌وزایى و دارى سه‌وزتان بۆ ده‌ڕوێنین. «نُخْرِجُ مِنْهُ حَبًّا مُتَرَاكِبًا» و هه‌ندێك دانه‌وێڵه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌سه‌ر یه‌ك ده‌رده‌كه‌ین، وه‌كوو گوڵه‌گه‌نم كه له‌ناو ئه‌و گوڵه‌دا چه‌ندێك گه‌نم له‌سه‌ر یه‌ك كۆبۆته‌وه. «وَمِنَ النَّخْلِ مِنْ طَلْعِهَا قِنْوَانٌ دَانِيَةٌ» و له په‌له‌كانی دارخورما كه ئه‌و هه‌موو خورمایه‌ی پێوه‌یه و نزیكن و ده‌توانن لێی بكه‌نه‌وه. «وَجَنَّاتٍ مِنْ أَعْنَابٍ وَالزَّيْتُونَ وَالرُّمَّانَ» و جۆره‌ها باخ له ترێ و زه‌یتون و هه‌نار «مُشْتَبِهًا وَغَيْرَ مُتَشَابِهٍ» كه ته‌ماشا بكه‌ی له قه‌باره‌دا یان له ڕه‌نگدا، له‌وانه‌یه لێك بچن، به‌ڵام له تامدا لێك ناچن و هه‌ر یه‌كه‌و تامێكی جیاوازی هه‌یه. ئه‌میش دیسانه‌وه تاك و ته‌نهایى و توانا و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره ده‌رده‌خات: «انْظُرُوا إِلَى ثَمَرِهِ إِذَا أَثْمَرَ وَيَنْعِهِ» ته‌ماشاى به‌رهه‌مه‌كه‌ی بكه‌ن، كاتێك كه دێته به‌رهه‌م و پێ ده‌گات، بزانن چۆنه: «إِنَّ فِي ذَلِكُمْ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (99)» دیسانه‌وه هه‌موو ئه‌مانه‌ی كه باسكرا، به‌ڵگه و نیشانه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا و ده‌سه‌ڵات و حیكمه‌تى خواى گه‌وره بۆ كه‌سانێك كه ئیماندار بن.
ـ گەڵا، ماددەی سەوز لە خۆر وەردەگرێت، ماددەی تیشک و وزە وەردەگرێت، لە حەرزیشەوە خاک وەردەگرێ دەیکاتە خۆراک بۆ ئێمە.
ـ گەر ئەم گەڵایە نەبێ، مرۆڤ ناچار دەبێ یەکتر بخۆن! چونکە برسی دەبن. خوا دەفەرموێت: «فَأَخْرَجْنَا مِنْهُ خَضِرًا» و به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه سه‌وزایى و دارى سه‌وزتان بۆ ده‌ڕوێنین: «نُخْرِجُ مِنْهُ حَبًّا مُتَرَاكِبًا» و هه‌ندێك دانه‌وێڵه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌سه‌ر یه‌ك دهردهكهیین. کە زەردیش بوو هەڵ دەوەرێت و دەبێته‌وه بە کود بۆ زەوی و ده‌بێت بە بەرگێک که زەوی دادەپۆشێ لە بەستەڵەکی زستان.
ـ زۆرینەی دارەکان کەوتوونەتە کوێ؟
کەوتوونەتە ڕووسیە، بە داخەوە کوردستانی تیانییە!
ـ چەند هەزار دار هەیە لەسەر زەوی؟ ۳/٤۱ ترلیۆن دار هەیە! هەتا ئیستە عیلم نەیزانیوە چەندەیە! چەن ساڵێک لەمەوبەر وتیان: ٤۰۰ ملوێن جۆر دار هەیە، کەچی ئیستا دەڵێن: هەشت قاتی ئەوەیە کە ئیستا هەیە.
ـ هەر دارێ چەندی گەڵا پێوەیە؟ هەر دارێ بە نیسبەت ۳ ملیۆن ۲۰۰ هەزار گەڵای پێوەیە! ئیستا هەموو گەڵای دارەکان سێ ترلیۆن زەربی سێ ملیۆن، دەبێتە نزیکی ژمارەی گەڵای دارەکانی سەرزەوی. خوا دەفەرموێت: «وَمَا تَسْقُطُ مِنْ وَرَقَةٍ إِلَّا يَعْلَمُهَا» و گه‌ڵای هیچ دارێك هه‌ڵناوه‌رێ و به‌رنابێته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره زانیاری پێیه، گه‌ڵای ئه‌و داره كه‌ی پێ ده‌گات و كه‌ی زه‌رد ده‌بێت و كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌رێت.
ـ بۆچی گەڵاکان هەڵ دەوەرن؟ هەموو دارێک قەدێکی قایم و پتەوی هەیە، دەتوانێ ئۆکسیژن بدات و هەوای پاک پێشکەش کات، دی ئۆکسیدی کاربۆن و ماددە ژەهراوییەکان و پیسەکان و گازە شیمیاییەکان و… لەخۆی دەگرێت، دوای ئەم ئیشە ئەنزیمێک لەناو کونی گەڵاکە دایە، دەڵێت کاتی بڕینەوەت هاتووە! یانی کارت تەواو بووە. ئەگەر ئەمە نەبوایێ، هەر دارێ لەجێی خۆی وشک ده‌بوو و ژیانیش نەدەکرا.
سەعدی مورادی ـ بانە
ویراستار: سۆزی میحڕاب