
احمد عباسی
دوای ئەوەی لە لایەن یەکێک لە بەناو ڕێبەرانی “تەریقەتی قادری” هێرشێکی ناجوامێرانە کرایە سەر یارە بەڕێز و گیانفیداکانی پێغەمبەری دڵ و ڕۆح ـ دخ ـ، هەست و سۆزی دەروونی خۆم بەرانبەر بەو کەڵە پیاوانەی مێژوی مرۆڤایەتی بەمشێوە ئاوێتەی پارچە هۆنراوەیێکی پێشووتری خۆم بە ناوی: “یادێ لە یاران” کرد:
یادێ لە یاران
ئەی ئازیـزانی دڵ پـڕ لـە ئــەویــن
بۆ خوا و ڕێبازی ڕەسوولی ئەمین
یـاخـوا بــەهـار و گـوڵزاری ژینتان
ڕازاوە و ڕوونــاک ناخ و دەرونتان
سۆز و سڵاوی خواوەندی ئەکـبـەر
بۆ گیانی پاکی پێشەوای سـەروەر
هەم بـۆ یارانی گیانفیدا و دڵسۆز
کە بۆ دینی خوا بوون بە نەکەرۆز
وەکو سەفین و هەڵگورد و دووزین
لە ڕووی نەیاران هەرگیز نەبەزیـــن
نموونەی بەرزی ئەخــلاقی تـەرزن
بۆیە ڕێبەر و گـەورە و سـەربەرزن
نـوێنـەری دیـنـی خـودای بونەوەر
شەیدای خزمەت و دژی داگیرکەر
گـزنـگـی خـۆری ڕێـبـازی ڕوونــاک
بردیانە ناخی کۆمەڵگە و هەم تاک
پاشان، لەسەرمان پێویستە و ئـەرکە
بڕوێ لە ناخمان ئەو فەهــم و دەرکە
کە بە بێ ڕێز و حورمەت بۆ یاران
ناتوانین ببڕین شاڕێگـــــەی ژیــان
یــــــارانـــــێ کەوا ڕۆژێ لە ڕۆژان
لە دەوری شەمعی بیلبیلەی چاوان
پــــەپــــوولە ئاسا ئەســـووڕانەوە
لە شــــەوەزەنـــگـا ئەدرەوشانەوە
گەر تێکۆشـــانی ئـــەوان نەبـــووایە
لە دوای ئیرادە و ویستی ئەو خوایە
تیشک و ڕووناکی دوا پەیڤی یەزدان
جگە لە نــیـــوە دورگــەی عەرەبـــان
جـــەهل و تاریـکی هیچ مەڵبەندێتر
نـــــەیـــدێـــنـــا لە بن ئــــاوا کوتوپڕ
بەڵام بێگومان شـەمـشەمـە کوێرە
نـامـۆ بە نوور و بـە تـاریـک فـێـرە
ئەو گێــلە پــیـــاوە چەندە داماوە
کەوا ڕیـشــەی خۆی لە بن هێناوە
چونکە مڕۆڤی بێ ئەسڵ و فەسڵ
پەڕەوازەیە و ناگاتە مــــەنـــــــزڵ
هەر کەس بێ وەفا و ئاوا نامەردە
دۆڕاوی ژیــن و هـەنـاسـە سـەردە
خوایە بەو سۆز و بەزەییە عامـــەت
کە پێت بەخشیوین ژین و کەڕامەت
ژیان لە ســایـــەی ڕێبازی یـــاران
جێی شانازی بێ تا ڕۆژی پەسڵان
لە وێیش چاو و دڵ بە ڕوانین بۆیان
زاخاو دەی چەشنی خۆری بەربـەیان
ئەوجار هەموومان لە دەستی ڕێبـەر
بنۆشین ئاوی زوڵاڵــــی کــــەوســـەر
عەبباسی
بانە ـ خاکەلێوەی ۱٤۰۱