
گەنجەکان،حەتمەن،ئێوەش پیر ئەبن
وەک پهک کەوتوان، زەمین گیر ئەبن
ئەگەر ســەخت بگرن ، لە پیرهکانتان
تووشی منداڵی، زۆر سەختگیر ئەبن
قیز و بیز مەکەن،لە پەکمکەوتوان
مەیانبەن شوێنـــی،بەســـاڵا چوان
رێزیان لـــێ بنێن، هـــەتاکـــوو ماون
چونکە پیر ئەبن،ئێوەش وەک ئەوان
ئەم ژینگە جێگای ، دەنگ دانەوەیە
ئەشـــیا بۆ جــێخۆی ، گەڕانەوەیە
ئەگەر خراپ بوی،خۆت توشی ئەبی
چاکیش بۆی بۆخۆت، حەسانەوەیە
کاتێ پەکتان کەوت،ئێوەش وەک ئەوان
جـــا لـــەو کاتەدا ، ئـەبـن پەشــــــیمان..
بەرهەمـــــی کارتان، ئەبـــێ دوچارتان
نەجاتتان نابـــێ ، بە خـــۆزگەو ئامـان!
ئیستا بە گەنجـــی،لە بیریخۆ بن
نەکا بە پیری ، رەنج بە فێـــڕۆ بن
دوکەڵـــی کارتان ، بچێتە چـــاوتان
دڵپڕ حەسرەتو، دەسبە ئەژنۆ بن
باچاک بزانی،گەنجــی وریاو ژیر..
ئەو رێزەی ئیسلام، دایناوە بۆ پیر
لە هیچ مەکتەبێ، نابینرێ بە چاو
ئاوا جێ رێزبێو ، راوێژو تەدبیر
دوای شۆکری خۆدا،خزمەت بەچاکە
فەرمانـــی خۆدا ، بۆ باووکو داکە..
حەتتا لە بیـــرو ، بڕواش یەک نەبن!
ئۆف پـــێ وتنیان، زۆر خەتەر ناکە!
رێزو حۆرمەتیان، بەندەگی خوایه
هەر توێکت خست، بەرهەمی وایە
(غەریب)ئەرکشتت، دڕکی بێبەر بێ
گۆڵو رێحانـــی ، لـــێ عەمەل نایە!!..
16 / 6 / 1400 هەتاوی
#ئیسماعیل_رزائی (غەریب)
کرماشان حێکمەت ئاوا.
#سۆزیمیحڕاب
═══༻?༺═══
? @Sozimihrab?
═══༻?༺═══