
اسماعیل رضایی
من کـوردی مـوســڵمانم
بەندەی خودای ڕەحمانم
دینم وا فێری کــردوم
چاکەخوازبم تازیندوم
زمـانـەکەم ، کـوردیە
ژیریو عەقڵو وردیە
خالق پێمی بەخشیوە
بۆم عەزیز تر، لە زیوە
بە ئیفتیخارەو، ئەڵێـم
نایێم لە ئەسڵم،هەڵیم
بە کوردی،بووم لە دایە
بۆم شـانازیو سەنایە!..
خالق رێزی، پێ داوم
بە قەبیلەی،ناســراوم
دەقی قــوڕئانی، پیرۆز
ئەکا باس قەبیلەو هۆز
لە ســوڕەتی، چلو نۆ
خیتـابـە بـۆ، مـنو تـۆ
لە یەک ژنو یەک پیاوین
بـە قـەبیـلە ، نـاسـراویـن
ئەسـڵی خـۆ، ئەپارێزین
بە تەقواو خاوەن رێزین
وەک بۆ گوڵە،رەنگو بۆ
زمـانو دیـن بۆ،منو تۆ
ئۆممەت ڕەسول ڕەحمەتم
دور لە زۆڵمو ، زەحمەتـــم
ڕێبەر نیشانمـــی داوە
ئەوەی خوڵقی شـیاوە
من کــوردێکی دیندارم
بۆ گەل خزمەت گوزارم
دینـــم نیشـــانــی داوم
خەمخۆر گەلبم تاماوم
پێشـــەوا کەم ڕەحیمە
خاوەن خوڵقی عەزیمە
وەسیەتم پێ کراوە
دوربم لەوەی ناباوە
وەکوو نەرمە بارانم
دڵسـۆزی هـەژارانــم
ئاییننامـەم قـوڕئانە
چاکەخوازیهەموانە
تاماوم لەم رێبــازەم
لەم بیرو را کارسازەم
یەک هەنگاو کۆتا نایێم
هەتا مـردن دێتە ڕێـــم
هـەرچـەن بە ناوو نانتۆر
لێمدەن تانەی،جۆرواجۆر
چوون ئەخلاقم،وەک گوڵە
لـە ئەســـڵم، نـابــم هـەڵـە!
گۆڵاو هەرکوێ،داشۆرێ..
هەرگیز بۆنــی ، ناگۆڕێ..
تێـکەڵــی گـــوڵان، بکــرێ
یان لە شوێن پیس دابنرێ
ئەسڵی خۆی ئەپارێزێ
لە چاوی کەس نابێزێ
مەگەر شەخسی ناحاڵی
شوشەی لـێ بکا خاڵــی
با لە ژینیش {غەریب}بـێ
لەخۆشیش بێ نەسیببێ
مێـــژوو ئەبێتە قازی
ژین کێ ئەبێشانازی
✍#ئیسماعیل_رزائی {غەریب} کرماشان حێکمەت ئاوا.
┏━━━━━━ ? ━┓
? @Sozimihrab ?
┗━ ? ━━━━━━┛