ئافره تی حه یزدار، چۆن شه وی قەدر بباته سه ر؟
ئافرەت لە سووری مانگانەدا {حــەیـز} چۆن شەوی قەدر بباتە سەر؟
ئافرەت کە کەوتە سووری مانگانە، دەتوانێت هەموو جۆرە بەندایەتێکی خوا ئەنجام بدات، تەنها نوێژ و ڕۆژوو و سووڕانەوە بەدەوری کەعبەی پیرۆز {الطواف بالکعبە} و مانەوە لە مزگەوت نەبێت {الاعتکاف}.
دایکی بڕواداران حەزرەتی عائیشە(ڕەزای خوای لەسەر بێت) فەرموویەتی: «کان النبی صلی اللە علیە و سلم اذا دخل العشر شد مئزرە و ٲحیا لیلە و ٲیقظ اهلە …»
واتە: پێغەمبەری سەروەر(د.خ) لە دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزاندا سەر جێگەی خێزانەکانی نەدەکرد و و تا بەیانی نەدەخەوت لە بەندایەتی خودا و ماڵ و منالیشی بە ئاگا دێنا بۆ بێبەش نەبوونیان لەو خێرەدا. (رواە البخاری و مسلم)
لەو فەرموودەیە وشەی {احیاءالیل} هاتووە، واتە شەو زیندوو کردنەوە بە پەرەستنی خوای گەورە. ئینجا هەموو پەرەستنێک دەگرێتەوە.
زانای بەلیمەتی ئیسلام ـ الحافظ ـ دەفەرموێت: {و ٲحیا لیلە، ٲی سهرە بالطاعە} واته: نەدەخەوت و بەندایەتی خوای دەکرد.
ئیمامی {النووی} دەفەرموێت: {ٲی استغرقە بالسهر فی الصلاە و غیرها} قوڵ دەبۆوە لە شەودا بە نوێژ و بەندایەتیتری خوا.
پێغەمبەری پێشەوامان(د.خ) دەفەرموێت: {من قام لیلە القدر ایمانا و احتسابا غفر لە ما تقدم من ذنبه …} واتە: هەر کەسێک ئەو شەوە پیرۆزە هەڵستێتەوە باوەڕی پێی هەبێیت و چاوەڕوانی پاداشتی بکات، خوا لە گوناهەکانی خۆش دەبیت.
ئایا حوکمی خوێندنی قوڕئان و چوونە مزگەوت لە لایەن ئافرەتی {حـەیزدار و زەیسانی} چییە؟
وەڵام:
ئافرەت لە سووری مانگانە قەدەغە کراوە لە نوێژ و ڕۆژوو گرتن، بەڵام دەتوانێت ئەم شەوە پیرۆزە بە زیکر ئاوەدان کاتەوە …
۱ـ دروستە ئافرەتی ” حــەیـزدار یا زەیـسانی” قوڕئان بخوێنێت بەو چەند مەرجە؛ ئەگەر پێویستی بوو، یان ئەو ئافرەتەی ویرد و زیکری بەیانیان دەخوێنی، یا ئەو ئافرەتەی مامۆستایە و وانەی قوڕئان ئەڵێ بە قوتابیان. بەڵام ئەگەر قوڕئان خوێندنەکەی هەر بۆ پاداشت و خێر بوو، واتە زەروور نەبوو، ئەوە باشتر وایە بۆ زیکر نەیخوێنێت، چونکە زۆربەی زانایان لەسەر ئەوەن ئافرەتی “حـەیزدار” بۆی نییە قوڕئان بخوێنێت.
۲- زیکر و ویردی خوا کردن وەک: {سبحان اللە، الحمدالله، لا الەالا اللە، سبحان اللە و بحمدە…}
۳- ئیستیغفارکردن، واتە تەوبەکردن و زۆر کوتنی ـ استغفرالله.
۴- پاڕانە و دوعا کردن و داوای خێری دنیا و دواڕۆژ لە خودا بکات. چونکە پاڕانەوە لە بەندایەتییە گەورەکانە…
تێبینی:
بەڵام ئافرەتی “حــەیزدار” تا پاک نەبێتەوە بۆی نییە بچێتە مزگەوت لە ناو مزگەوت بمێنیتەوە بۆ {اعتکاف} یا بۆ دەرس گۆی گرتن یان بەندایەتی کردنی خوا، ئەوە بۆچوونی هەر چوار ئیـمامە واتە: {ئـیمامی شافعی، ئـیمامی مالک، ئـیمامی حەنەفی، ئـیمامی ئەحمەد} وە ئەوە بۆچوونی زانایانی ئەو سەردەمەیە ڕەحمەتی خوا لە هەموویان بێت.
ته نیا زانایه ک لە زانایانی سەردەم، که هاتو چوی ئافره تی حه یزداری بو مزگه وت بە دروست زانیوە که سیک نیه جگه له شیخ ناصر الدینی البانی کە ئه و به ریزه به شیوه یه دژایەتی سەرجەم زانایانی کردوه و بوچونه که ی جێی متمانە نییە.
ئیمه چوونی ئافرەتی “حەیزدار” بۆ مزگەوت بە ڕەوا نازانین، تەنها مەگەر بچێت و دەرچێت، واتا نەمێنێتەوە لە ژوورەوە.