ئاگاتان له نویژه کانتان بی چونکه…(چیروک)
( داستان عبرت آمیز در باره عاقبت نماز نخواندن)
من کچێکم ته‌مه‌نم ۱۷ساڵه ، حه‌ز ده‌که‌م ئه‌م چیرۆکه‌تان بۆ بگێڕمه‌وه چونکه کاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵم زۆرره، من پێشتر له نویژه‌کانمدا ڕێکوپێک نه‌بوم، به‌ڵام دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆکه وام لێهات گشت نوێژه‌کانم له کاتی خۆیدا ئه‌نجام بده‌م..
ده‌ڵێ (جارێکیان بنه‌ماڵه‌یه‌ک لاشه‌ی کچێکی مردوویان هه‌بوو ده‌یان ویست بیشۆن و بیبه‌ن بۆ گۆڕستان هاتن بۆ لای ئافره‌تێک ئه‌ویش چو بۆ ئه‌وه‌ی بیشوات چونکه کاره‌که‌ی وابوو، کاتێک چوو بۆ ماڵه‌که پێی وتن: کوا لاشه‌که؟ ئه‌وانیش ژووره‌که‌یان پێ نیشاندا چووه ژورێ، یه‌کسه‌ر که‌س و کاری مردووه‌که ده‌رگاکه‌یان له‌سه‌ر ئافره‌ته‌که‌داخست، ئافره‌ته‌که ترسا‌و به توندی ئه‌یدا له ده‌رگاکه و هاواری ده‌کرد به‌ڵام که‌س وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه..
سه‌یری کرد کفن و ئاو له ته‌نیشت لاشه‌که‌دانراوه، بۆیه په‌رده‌که‌ی له‌سه‌ر لاشه‌که لابرد تاکو بیشوات، سه‌یریکرد لاشه‌که ڕه‌شه وه‌ک ڕه‌ژی و {خه‌ڵوز} سه‌ری سوڕما له شێوه‌ی مردوه‌که و زۆر ترسا ده‌ستیکرد به خویندنی سوره‌ته‌کانی {الناس} و {الفلق} و ئایه‌ته کورسی..
ده‌ستی کرد به شوشتنی، شوشتنه‌که‌ی زۆر زه‌حمه‌ت بو چونکه پێستی وه‌کو خۆڵه‌مێشێکی هه‌ڵوه‌ریووی لێهاتبوو ،هه‌رشوێنێکی له‌جه‌سته‌یدا بگرتایه هه‌ڵده‌وه‌ری، خێرا کاره‌که‌ی ته‌واو کرد‌و له‌ده‌رگاکه‌ی دا‌و پێی وتن کاره‌که‌م ته‌واو کرد …
ده‌رگاکه‌یان لێکرده‌وه خێرا له‌ماڵه‌که چووه ده‌ره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پرسیارێک له که‌سوکاری مردووه‌که بکات.
دوای چه‌ند ڕۆژێک چووه لای پیاوێکی ئایینی و ڕوداوه‌که‌ی بۆ گێڕایه‌وه ، مامۆستاکه پێی وت: بڕۆ بۆ لای که‌س و کاری مردووه‌که له‌هۆکاره‌که‌ی بپرسه ئه‌ویش چوو پرسیاری لێکردن که بۆچی ده‌رگاکه‌یان له‌سه‌ر داخست به ته‌نیا له‌گه‌ڵ مردووه‌که؟ پێیان وت: نزیکه‌ی ۱۰ مردو شۆرمان هێنا که چاویان پێی ده‌که‌وت ده‌ڕۆیشتن تۆ دوایینیان بوی ترساین له‌وه‌ی تۆش هه‌ڵبێی.
ئافره‌ته‌که پێی وتن: باشه، به‌ڵام حاڵی کچه‌که‌تان بۆ ئه‌وهابو ؟
پێیان وت: ته‌نها نوێژی نه‌ده‌کرد!!
ئومێد ده‌که‌م ئه‌م چیرۆکه‌تان به‌دڵ بێت و کاریگه‌ریتان لێ بکات هه‌ر وه‌ک چۆن کاریگه‌ری له‌سه‌ر من کرد، وه ئاگاتان له نوێژه‌کانتان بێ چونکه نوێژ ئاینتانه ، هه‌ر که‌سێک پارێزگاری له نوێژه‌کانی کرد واتا پارێز گاری له دینه‌که‌ی کردووه،، ئه‌گه‌ر ئه‌وه حاڵی مردوو بێت به‌ر له چونه ناو قه‌بر ، ده‌بێت له ناو قه‌بردا حاڵی چۆن بێ ؟؟؟
(نوێژ بکه به‌ر له‌وه‌ی نوێژی مردوت له‌سه‌ر بکه‌ن)
ڕێناز