اصولحدیث

ئایا سووننەت ڕۆشنکەرەوەی قورئانە؟!

سووننەت و قورئان

قورئان کە فەرموودەی خوای پەروەردگارە و بەرنامەی ژیانی مرۆڤەکانە؛ خوای گەورە لە ڕێگەی جبریلەوە(علیە السلام) ناردویەتی بۆ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئەویش گەیاندوویەتی بە هاوەڵانی تا لە ڕێگەی ئەوانەوە بگاتە گرۆی ئادەمیزاد.
بۆیە خوای گەورە دڵنیامان دەکاتەوە لەوەی کە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) لە خۆیەوە هیچی نەوتووە ودەفەرمووێت:(وَمَا یَنطِقُ عَنِ الْهَوَىٰ (۳) إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْیٌ یُوحَىٰ)
واتە: پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) لە خۆیەوە بەویستی خۆی هیچی نەووتوە؛ بەڵکو ئەو لەلایەن خوداوە نیگای بۆهاتوە.
وە لە ئایەتێکی تردا دڵنیامان دەکاتەوە لەوەی کە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) ئەگەر بیویستایە شتێک لە خویەوە بڵێت ئەوە ئێمە باڵادەست بووین بەسەریا؛ودەفەرمووێت:(وَلَوْ تَقَوَّلَ عَلَیْنَا بَعْضَ الْأَقَاوِیلِ (۴۴) لَأَخَذْنَا مِنْهُ بِالْیَمِینِ (۴۵) ثُمَّ لَقَطَعْنَا مِنْهُ الْوَتِینَ (۴۶) فَمَا مِنکُم مِّنْ أَحَدٍ عَنْهُ حَاجِزِینَ)
واتە:
ئەگەر محمد(صلی الله علیه وسلم) بیویستایە شتێک لە خۆیەوە بڵێت ئەوە بەتوندی دەمانگرت ؛ بەنی دڵیمان دەبڕی وە ئێوەش نەتان دەتوانی داکۆکی لێبکەن.
وە دڵنیاشمان دەکاتەوە لەوەی کە شەیتانەکان نەیان توانیوە قسەی خۆیان تێکەڵ بەو وەحی یە خوای یە بکەن هەرچەند هەوڵیان داوە؛ دەفەرمووێت:(وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِکَ مِن رَّسُولٍ وَلَا نَبِیٍّ إِلَّا إِذَا تَمَنَّىٰ أَلْقَى الشَّیْطَانُ فِی أُمْنِیَّتِهِ فَیَنسَخُ اللَّهُ مَا یُلْقِی الشَّیْطَانُ ثُمَّ یُحْکِمُ اللَّهُ آیَاتِهِ ۗ وَاللَّهُ عَلِیمٌ حَکِیمٌ )
واتە:
پێش تۆ هەر پێغەمبەرێک و هەواڵ پێدراوێکمان ناردبێت شەیتان هەوڵی داوە بۆچوونی خۆی تێکەڵ بەو فەرمانە خواییانە بکات لە کاتێکدا ویستبێتیان بیخوێننەوە؛ خوای گەورە بۆچوونەکەی شەیتانی لابردوەو فەرمانەکانی خۆی جێگیرکردوە خودا زاناو دانایە.

کەواتە ئەم دیینە پووختەی ئەو وەحی یە خوای یە؛ دەستی کەسی تیانی یە لە ئادەمیزادو جنۆکە.
ئەرکی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بریتی بوە لە دووشت گەیاندن و ڕوونکردنەوە؛ و دەفەرمووێت بە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم):(وَأَنزَلْنَا إِلَیْکَ الذِّکْرَ لِتُبَیِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَیْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ یَتَفَکَّرُونَ )
تفسیر القرطبی
{ لتبین للناس ما نزل إلیهم} فی هذا الکتاب من الأحکام والوعد والوعید بقولک وفعلک؛ فالرسول صلى الله علیه وسلم مبین عن الله عز وجل مراده مما أجمله فی کتابه من أحکام الصلاه والزکاه، وغیر ذلک مما لم یفصله.
واتە: (بۆئەوەی ڕۆشنی کەیتەوە بۆ موسڵمانان ئەوەی بۆیان دابەزیوە لە قورئان)
لەم کتابەدا لە ئەحکام و بەڵێن و هەڕەشەی خودا بە کردارو گوفتارت؛ پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) لە لایەن خوداوە ئەرکی ڕۆشنکردنەوەی ئەو حوکمە اجمالیانەی پێ سپێرابوو وەک نوێژو زەکات و شتانی تریش.
تفسیر ابن کثیر
ثم قال تعالى : ( وأنزلنا إلیک الذکر ) یعنی : القرآن ( لتبین للناس ما نزل إلیهم ) من ربهم أی : لعلمک بمعنى ما أنزل علیک ، وحرصک علیه ، واتباعک له ، ولعلمنا بأنک أفضل الخلائق وسید ولد آدم ، فتفصل لهم ما أجمل ، وتبین لهم ما أشکل : ( ولعلهم یتفکرون ) أی : ینظرون لأنفسهم فیهتدون ، فیفوزون بالنجاه فی الدارین .
واتە: خودا دەفەرمووێ:(وانزلنا الیک الذکر)واتە:قورئان(لتبین للناس مانزل الیهم) لای خوداوە ؛بەوەی تۆزانیاریت پێی هەیە بەوەی کەدابەزیووە وە دڵسۆزی بۆی و دەزانین تۆ چاکترین دروستکراوی خودای وە بەڕێزترین نەوەکانی ئادەمی ؛ موجمەلەکانیان بۆ ووردکەیتەوە وە ناڕۆشنەکانیان بۆ ڕۆشن بکەیتەوە(ولعلهم یتفکرون) واتە:تێبڕوانن بۆخۆیان و ڕێگەی هیدایەت بگرنەبەر و سەرکەوتنی دونیا و دواڕۆژ بەدەست بێنن.

ئێستە بینیمان ئەو زانا بەڕێزانە کە دووزانای ناوداری بواری تەفسیرن چۆن ئەو ئایەتە لێک دەدەنەوە.
کەواتە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) وەک قورئانەکەشی گەیاندوە لە هەمان کاتدا بە جێ بەجێ کردنی قورئان لە بوارە جیاجیاکانی ژیانیشیدا ئەو قورئانە بەکردارو گوفتار بۆهاوەڵان ڕۆشن کردۆتەوە بۆیە هاوەڵان(ڕەزای خوایان لێبێ)هەردەم بەووردی تەماشای پێغەمبەریان دەکرد تا وەک ئەو لەو قورئانە تێبگەن و کاری پێبکەن.
بۆیە خوای گەورە بەوانیش و بە ئێمەش دەفەرمووێت:(لَّقَدْ کَانَ لَکُمْ فِی رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَهٌ حَسَنَهٌ لِّمَن کَانَ یَرْجُو اللَّهَ وَالْیَوْمَ الْآخِرَ وَذَکَرَ اللَّهَ کَثِیرًا)
أُسْوهً به : على مثاله، على منواله، على غراره.
واتە:ئێوە بۆتان هەیە پێشەنگی و پێشەوای یەکی چاک لە پێغەمبەرەوە ؛ئەگەر مەبەستان لەو دینداری یە ڕەزامەندی خوداو سەرفرازی ڕۆژی دوای بێت.
پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) تەنها پەیامی نەگەیاندوەو چوبێت لەماڵەوە دانیشتبێت ؛ بەڵکو وەک پێش نوێژێک وەک ووتاربێژێک وەک هاوسەرێک وەک باوکێک وەک خزمێک وەک مامۆستایەکی فێرکەرو پەروەردەکەر وەک سەرکردەیەک وەک شۆڕشگێڕێک وەک سەرۆکێک وەک چاکسازێکی کۆمەڵایەتی وەک سیاسییەک ؛ لەمەیدانی ژیاندا لەماڵەوە لە مزگەوت لە حوکمڕانی لە ئاشتەوای لە جەنگ ،،،،،، تادوای کاری کردوە بەو قورئانە؛
هاوەڵەکانی ئەو هەڵسوکەوتەی ئەویان جێ بەجێکردوەو لەڕێگەی ئەو دەستە پاکانەوە بۆ ئێمەیان ناردوە؛
ئەوانیش ئەوپەڕی هەوڵیانداوە بۆ ئەوەی لە کەسانێکی ڕاست و ئەمانەت پارێزی وەری بگرن ؛ وە فەرموودەکانیان جیا کردۆتەوە هەر کۆمەڵێک لە فەرموودە پەیوەست بەلایەنێکی ژیانی پێغەمبەرەوە(صلی الله علیه وسلم).
فەرموودەکانیان دابەش کردوە بەگوێرەی ئەوە دەستانەی لێیان وەرگرتوە و بە گوێرەی مەتنەکەی بەسەر (صحیح و ضعیف و موضوع) بەشەکانی تردا.
ئەم لێبڕان و ژیانی خۆ بۆتەرخان کردنە شیاوی ڕێزلێنان و سوود لێوەرگرتنە نەک لە بەر چەند فەرموودەیەک کە زانایان ڕای جیاوازیان لەسەری هەیە هەرچی فەرموودەهەیە بدرێتە دواوە.
پەیوەستی پێوەی بە گوێرەی ئەم ئایەتە واجبێکی شەرعی یە کە خودا دەفەرمووێت:(وَمَن یُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَیَّنَ لَهُ الْهُدَىٰ وَیَتَّبِعْ غَیْرَ سَبِیلِ الْمُؤْمِنِینَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّىٰ وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ ۖ وَسَاءَتْ مَصِیرًا )
واتە: هەچ کەس دوای ئەوەی ڕاستی ڕێبازی پێغەمبەریان بۆدەرکەووت و لەوڕێبازەی ئەو لادات کە کۆی باوەڕداران(اجماع العلماء – کۆدەنگی زانایان)ی لەسەرەو ڕێگەی تر بگرێتەبەر ئەوە دەیدەینە دەست بۆچوونەکەی خۆی ؛وە لە ئاگری دۆزەخدا دەیسووتێنیین و چارەنووسێکی خراپی دەبێت.
ئیمامی شافیعی دەفەرمووێت: ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر شەرعیەتی کۆدەنگی زانایان؛ کۆدەنگی زانایان لە سەر ئەوەیە سوونەتی درووستی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) سەرچاوەی دووهەمی شەریعەتی ئیسلامە.

عمر رشیدی – بانه

نمایش بیشتر

عمر رشیدی

@ نویسنده . مترجم @ فعال اجتماعی و دینی- @ استان کردستان - شهرستان بانه

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا