اصولفقه

ئایا سەرفیترە دەبێت تەنها قوت { خواردن } بێت؟

سەرفیترە

 سەرفیترە کە بە فەرموودەی صەحیحی پێغەمبەری خوا (د. خ) چەسپاوە، هەوڵێکی ناوازە و جوانە بۆ فراوانکردنی بازنەی شادی و خۆشی لە تاکەوە بۆ خێزان و کۆمەڵگەیەکی موسڵمان. لە ڕاستێدا سەرفیترە هەوڵێکە بۆ فێر کردن و پەروەردەکردنی باوەڕدار کە هەمیشە لەیادی چینی هەژارو کەمدەرامەتی کۆمەڵگەکەیاندا بن، بو خۆشی و شادی خستنە سەر لێوی ئەوان، که هاوشانە لە گەڵ گەورەترین عیبادەت ….

ئەندازە و حوکمی سەرفیترە 

زەکاتی سەرفیتره واجبه لەسەر ھەموو موسڵمانێک کەزیاتر لە خەرجی ڕۆژی جەژنی خۆی و ماڵ و منداڵی هەبێت (فرض رسول الله صلى الله علیه وسلم زکاه الفطر صاعا من تمر أو صاعا من شعیر: على العبد و الحر و الذکر و الأنثى و الصغیر و الکبیر من المسلمین، و أمر بها : أن تؤدى قبل خروج الناس إلى الصلاه ….. پێغەمبەر صلی اللەعلیەوسلم زەکاتی سەرفیترەی واجب کردووە: ساعێک لەقەسپ، یان جۆ، لەسەرکۆیلەو، ئازادو، نێرومێ و، منداڵ و، گەورە: ئەگەر ئەوانە موسڵمان بن، هەروەها پێغەمبە (د.خ) فەرمانی داوە: پێش چوونە نوێژی جەژن سەرفیترە بدرێ.

سەرفیترە بۆ هەرکەسێک ئەندازەی(صاع)ێکە کە دەکاتە (۲) کیلۆ و (۴۲۰) غرام، (لەگەڵ بونی جیاوازییەکی کەم لە ئەندازەکەی لای زانایان).

لەوشتانەی کە لە فەرموودەی پێغەمبەر(د.خ) باسیان کراوە بریتین لە (خورما، جۆ، مێوژ، گەنم، کەشک، خواردن بەگشتی) لە ئەبو سەعیدی  خودری (ر.ض) دەگێرنەوە و دەفەرمووێت: (کنا نخرج زکاه الفطر من طعام، او صاعا من شعیر، او صاعا من اقط، او صاعا من زیب) اللؤلؤ  و المرجان فیما اتفق علیه الشیخان ج ۱ .

جا ئەگەر ئەوخواردنانە  نەبوون، یان قوتی خەڵک نەبوون بێگومان سەرفیترە لەو شتانە دەدرێت کە بوونەتە خۆراکی خەڵک (وەک برنج) مالیکیەکان دەڵێن: سەرفیترە لە قوتی ” خۆراکی ” ئەو وڵاتە دەدرێت. ئیمامی شافعیی دڵێت: هەرکەس سەرفیترەی لە سەر پێوێست بوو لە قوتی زۆررینەی وڵات سەرفیترە دەدات…… (المفصل فی احکام المراه  ج ۱/ م ۴۶۵) لای حەنەفییەکان دروستە لە جیاتی ئەو خواردنانە، نرخەکەیان بدرێن جا لە هەر دراوێک بێت دروستە، چونکە دەڵێن حیکمەت و فەلسەفەی سەرفیترە بۆ ئەوەیە، ڕۆژی چەژن هەژاران بی ئحتیاج بکرێن و ئاتاجیان نەهێڵرێت، ئەوەش بەڵام لای جمهور (مالکی و شافعی و حەنبەلی) جگەلەقووت دروست نیە……


ئایا دروستە سەرفیترە لە جیاتی (خواردن) پارە بدرێت؟

بنچینەی ئەم هەڵمەت و فەریزە کۆمەڵایەتیە دوولایەن لە خۆ دەگرێت.

یەکەم: پەیوەندی بە کەسی ڕۆژو گرەوە هەیە کە هەمیشە ملکەچ و گوێڕایەڵ بێت بۆ پەروەردگاری، خوا پەرستن و عیبادەتەکانی بەکەم بزانێت و توشی لە خۆبایی بون و منەتکردن و سنور بەزاندن نەبێت…..

دووەم: پەیوەندی بە هەژارانی کۆمەڵگەوە هەیە، ڕۆژوی ڕەمەزان هەژاران وەبیری ڕۆژو گران دێنێتەوە، هەست بە برسێتی و تێنویەتی دەکەن بۆیە دەبێت بەکردەوە لایەک بەلای ئەو هەژارانەدا بکەنەوە، لانی کەم لە بیری ئەوەدا بن کە ئەوانیش لە ڕۆژانی چەژندا شاد و لێوبەخەندە و دڵخۆش بن….

لێرەدا مەبەستمانە تیشک بخەینە سەر ئەو بۆچونەی کە بە دروست  و پەسەندی زانیوە پارەو دراو لە جیاتی خواردن. چونکە زۆر جار ئەم ئیجتیهادە هێرشی ناڕەوای دەکرێتە سەر و وەک بۆچون و ڕاو ئیجتیهادی چەندین گەورە زانا سەیری بابەتەکە ناکرێت یان وەک بڵێ ئەم مەسەلەیە تەنها بەرهەمی ئەم سەردەمە بێت و پێشترو  پێشینان (السلف) هیچ قسە یەکیان لەم بارەییەوە بۆ کلتور و بەرهەم و نوسراوی زانایان وە پێشنانی چاکی ئومەت دەبینی لەیەکێک لە باشترین سەدەکە سەردەمی (التابعین)ە وە ئەم فتوایە هەبوەو کری پێکراوە، بەڵکو لە لایەن خەلیفەیەکی وەک (عمربن عبدالعزیز) پەسەند کراوە کە هیندێک بە خەلیفەی پێنجەمی دەزانن لە خەلیفەکانی ڕاشیدین.

هەندێ لە زانایانی ئەو سێ مەزهەبە فیقهی یە دوای دەرکەوتنی لایەنی بە هێزی فتوای حەنەفیەکان، هەمان بۆ چونیان پەسەند کردووە و پرەیان لە جیاتی خواردن بۆ سەرفیترە بە دروست زانیوە.


ئەوانەی ئەم بۆچونەیان هەیە:

۱ـ ئێشەوا عومەری کوڕی عبدالعزیز کە لای هەندێک بەپێنجەم خەلیفەی راشدین ئەژمار کراوە.

۲ـ پێشەوا ئەبو حەنیفە و هاوەڵەکانی.

۳ـ پێشەوا حسن البصری.

۴ـ پێشەوا سفیان الثوری.

۵ـ لەناو مالکی یەکانیشدا بۆ چونی الاشهب و ابن القاسم.

۶ـ پێشەوا نەوەوی دەفەرموێت: (ئەوەی ئاشکرایە لە بۆ چونی پیشەوا بوخاری دا ئەوەیە کە دروستە).

(ابن ابی شیبە) لە (عون) نوسەری پێشەوا عومەری کوڕی عبدالعزیز بو (عەدی) کە والی بەصرە بوو، خوێندیەوە کە(لە خەڵکی موچە خۆر هەرکەسێ نیو درهەم لەجیاتی سەرفیترە ببڕێت) مصنف ابن ابی شیبە ۳۸/۴).

لەم بارەوە (ابن رشید)دەڵێت: لەم مەسەلەیەدا پێشەوا بوخاری هاوڕایە لەگەڵ حەنەفییەکان، لەگەڵ ئەوەی لە زۆر بازەتی تردا پێچەوانەیان بووە، بەڵام بەهۆی بوونی زەڵگەی ئەوان، پەسەندی کردوە، (الفتاوی

المعاصر.  د یوسف قرضاوی  ج / ۲ ) ئەم دوو  بۆچونە هەریە کەیان بەڵگەی خۆی هەیە و بەڵام ئەگەر بمانەوێ کاکڵەی جیاوازییەکان دیاری بکەین، ئەوەیە کە بۆچونێکیان لە ئیجتیهادا سەیری (مقاصدی الشرعیه) و فەلسەفەو حیکمەتی شتەکان دەدات و بە دێڕێکی فراوانتر بڕیار دەدات، لە هەمان کاتدا دەقە جوزئیەکان فەرامۆش ناکات، بۆچونێکیشان جگە لە دەقە جوزئیەکان سەیری شتی تر ناکات.

ئەم باسە لە نێو زانایاندا هەبووە و ئیجتیهادێکی کارپێکراو بووە و کەواتە دەبێ بە وردیش سەیری بکرێت لە روحی شەریعەت و حیکمەت خودی حوکمەکە نزیکترە و بەڵگەی ڕۆشن و دڵنیاکەرەوە هەیە، کە لە دوو خاڵ ئاماژەی پێ دەکەین.

یەکەم:

دەربارەی هۆکاری پێویست بونی سەرفیترە لەسەر موسڵمان و حیکمەتەکەی یان (علە الحکم) لە فەرموودەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم ڕۆشن کراوەتەوە کە فەرمویەتی : (اغنوهم فی هذا الیوم)  (الدار قصی عن ابن عمر) ێان (اغنوهم عن طواف هذا الیوم ) واتە: با هەژاران لەو رۆژەدا کە ڕۆژی جەژنە: بێئحتیاج بکڕین، ئەو ڕۆژە سەرقاڵی کارو گەڕان و داواکرودن نەبن، ئەمڕۆ پارە لە جێگەی هەوو خۆراکێکە و بە پارەکە هەژارەکەت بێ پێوێست کردوە، چونکە پارەکە هەم خواردنە، هەم جگە لە لەوەیش کاتێک هەژارەکە پارەی دەدرێتێ، خۆی پێویستی چی بێت بۆ ماڵ و خێزان و منداڵەکانی بە پارەکە دابینی دەکات کە ئەگەر تەنها خواردن بێت نەتوانێ ئەو مەبەستە گەورەیە بێتە دی و هەژارەکە هەر بە ئاتاجی دەمێنێتەوە، خۆ ئەگەر لە شوێن و  وڵاتێکدا گرفتی خواردن زۆر بوو کە ئەوە باشتر وایە سەرفیترەکە خواردن بێت.

دووەم:

ئەگەر سەیری شێوازی دیاری کردنی سەرفیترە بکەین لە سەردەمی پێغەمبەر(د.خ) دەبینی لەو خواردناندا کە لە کۆمەڵگەکەیدا هەبوو دیاری دەکرد وە ئەو کات دراو زۆر کەم بووە، پێداویستی خەڵک خواردن بوە، بۆیە پێغەمبەریش (د.خ) باسی پێداویستی سەرەکی خەڵک دەکات کە خواردنە، وە هەر بۆ ئاسانکاریش چەند جۆرێکی دیاری کردوە. بەڵکو جۆرێکیانی هەر بەگشتی هێشتۆتەوە کە بریتی  یە لە: (صاعا من طعامه) واتە: خۆراک بەگشتی، ئەمەش هەمووی کار ئاسان کردن و رەخساندنی بواری لەسەر ئومەتەکەی، جا ئەگەر کۆمەڵێک زاناو مۆوجتەهید لە ڕوانگەی ئەم ئاسانکارییەی پێغەمبەریش (د.خ) کاری لە سەر کردوە ئەم فتوایەیان دابێت چ خراپەیەکی تیایە، هەر لە ڕوانگەی ئاسانکاری یەوە بووە پێغەمبەر (د.خ) ڕێگەی دا خاوەن مەڕو ماڵات و وشترەکان کە لە جیاتی گەنم و جۆ و مێوژ و….بکەن بە سەرفیترە، ئەمەش مانای وایە هەر مروڤێک دارایی چی بو، چی هەبو، لەوشتە سەرفیترە دەدات، ئەمڕۆش سەرفیترە بە پارە هەم ئاسانکارییە بۆ ئەو کەسەی کە سەرفیترەکە دەدات،  هەم بە سودترە بۆ ئەو کەسەی وەریدەگرێت، هەژارێک خواردنی هەیە لە ماڵەکەیدا بەڵام پێویستی بە پێداویستی وەک گۆشت و جل و بەرگی مناڵ و شتی تر هەیە چ سودێک لە چەند کیلۆ گەنمێک دەبینێ! ئەگەر بڵێن بیفرۆشێتەوە پاشان بیدات بە پێداویستی خۆی، دەڵێن: ئەو کاتە دەبێت بە نیوەی یا کەمتر لە نرخی خۆی بیفرۆشیتەوە، پەمەش مانای وایە هەژارەکە نیو سەرفیترەی وەرگرتوە، لەهەمان کاتدا نەمان توانی بێ ئاتاجی بکەین ئەو کاتە ڕاستە پابەند نەبووین بەدەقێکی جوزئی، بەڵام ڕۆحی یاساکەمان کوشت و فەلسەفەی سەرفیترەمان رچاو نەکردوە…..

نووسەر:  ناسێح موحەمەد شەریف

پیداچونه وه : عه بدولله عه لی پوور

نمایش بیشتر

عبداللە علی پور

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - نقده @ شغل : دعوتگر دینی و فعال اجتماعی - مدیر کانال تلگرامی @sozimihrab

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا