فتاویفقه

ئایا ڕاگرتنی پەلەوەر لە قەفەسدا بۆ جوانی دروستە؟

ئایا ڕاگرتنی پەلەوەر لە قەفەسدا بۆ جوانی وەک” کەوو کەوباڕـ بولبول‌ـ قەناری، سمۆرە و.. دروستە؟

وەڵام:

٭ بەڵێ دروستە لەقەفەس کردنی پەلەوەری جوانکیلەو نازنازی لەبەر جوانی پەلووپۆی یا لەبەر دەنگ و نەغمەی بەو مەرجەی خواردن و خواردنەوەی بۆ دانێ.
٭ لە سەحیحی بوخاری و موسلم‌دا هاتوە کە؛ ئەنەسی کوڕی مالک برای دایکی کە ناوی ئەبووعومەیربوو باڵندەیێکی‌بوو بە ناوی نوغەیر دوای ماوەیێک مرد زۆر بۆی پەژارەبوو! پێغەمبەری ڕەحمەت دخ دواندی بە شۆخیەوە فەرمووی:
ـ لەگەڵ تۆمە ئەی باوکی عومەیر
چی لێهاتوە چولەکەی نوغەیر؟

٭ نوغەیر باڵندەیێکی بچووکە لە چوێلەکە ئەچێ. بازێ ئەڵێن: بولبولە.

٭ جا زانایان ئەفەرموون: ئەمە بەڵگەیە کە دروستە باڵندە بەند بکرێ لە قەفەس‌دا، چونکە پێغەمبەری ڕەحمەت دخ ناڕازی نەبوو لەسەر کاری باوکی عومەیر.

٭ لە عەبدولعەزیز بن‌بازیان پرسی” بڕیاری شەرعی چییە لە ئاست ئەوانەی باڵندە لە قەفەس دەکەن لە ماڵۆ بۆ ئارامی‌و دڵخۆشی مناڵەکانی؟
ـ فەرمووی: مادام خواردنی باتێ گوناهی نییە، چون بنەمای ئەم ئیشانە حەڵاڵییەتە، بەڵگەی پێچەوانە نییە لەبەر دەست‌دا ئەوندەی بزانم. ( فتاوی علماء البلد الحرام).

٭ زانایانی لیژنەی هەمیشەیی فەرموویانە:
سەوداکردنی پەلەوەری جوانی وەک” تووتی، باڵندە ڕەنگاوڕەنگەکان، بولبولەکان و.. هتد لەبەر دەنگ و ئاوازیان دروستە، چونکە گوێ گرتن لە دەنگیان یا سەیرکردنی جوانیەکەیان مەباحە. هەروەها شەرع بەڵگەی قەدەغە کردنی نەناردوە بەڵکوو ئیجازەی داوە مادام سوودی هەیە با بەند بکرێ هەرکاتێ خواردنی باتێ و پاکژی بپارێزێ. بە بەڵگەی فەرموودەکەی پێشوو دروستە، جا ئیبنوحەجەر لە ڕاڤەی‌دا ئەفەرموێ:
ـ ڕەوایە مناڵ یاری بکات بە باڵندەی بچووک.
ـ هەروەها دروستە یاری بکات بەو کەلووپەلانەی بۆ یاریکردن سازکراون.
ـ دروستە پارە خەرج کات بۆ یاری مناڵان.
ـ دروستە باڵندە بکڕێ بۆ دڵخۆشی مناڵەکانی.
ـ دروستە باڵی باڵندەکە بە مەقەست ببڕدرێ بۆ ئەوەی نەفرێ.
ـ هەروەها ئەو پشیلەی ئافرەتەکە بەندی کردبوو خواردنی نەدابوویێ بەڵگەیە لەسەر ئەوەی” مادام پشیلە دروست بێ لە قەفەس بکرێ وەک ئاژەڵ! باڵندەو پەلەوەریش دروستە.

٭ بڕێک لە زانایان ئەفەرموون: ناپەسەندە لە قەفەس کردنی باڵندە بۆ ڕام کردنی لە ماڵا یانی بۆ دەستەمۆ کردنی.

٭ بڕێکی‌تر لە زانایان ئەفەرموون: هەر نابێ هیچ جۆرە باڵندەیێک یا ئاژەڵێک بکرێتە قەفەس، چونکە گوێبیستی ئاوازو دەنگ و ڕازاوەیی باڵندەکان پێویست نییە بۆ مرۆڤ بەس بۆ ڕابواردن و کەیفەیە!! بەڵکوو گەمژەییە مرۆڤ خۆشی ببینێ لە دەنگی پەلەوەرو ئاژەڵێک کە بانگی ئازادی ئەدات بە گوێکان‌دا و بەس دەوروبەر لێی تێناگەن. دڵتەنگە بۆ کەشی ناسکی دڵڕفێنی دەرەوە.

٭ خوای مەزن زاناترە ٭

ـ سایتی عەبدوڵڵا ساڵح مونەججەد.

ارسالی : سعدی مرادی

از طريق
سعدی مرادی
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا