ئه م خواردنانه له ژه می به یانیان مه خون
شاره‌زایانی بواری خۆراک ئاماژه به‌چه‌ند جۆرێکی خۆراک ده‌که‌ن، که پێویسته له‌ژه‌می به‌یانیاندا نه‌خورێن، چونکه مه‌ترسیان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه.
گۆڤاری (نه‌وره‌ت) لیستی ئه‌و خۆراکانه‌ی بڵاوکرده‌وه، که پێویسته به‌یانیان نه‌خورێن، ئه‌وانیش بریتین له:
* مۆز‌و ماست، له‌پێکهاته‌ی مۆزدا ڕێژه‌یه‌کی زۆر (مه‌گنیسیۆم) هه‌یه‌و خواردنی له‌به‌یانیاندا ده‌بێته هۆی ناڕێکی ماده‌ی (کالسیۆم‌و مه‌گنسیۆم) له‌له‌شدا، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ره‌کانی توشبوون به‌نه‌خۆشیه‌کانی دڵ زیاد ده‌کات، ده‌رباره‌ی ماستیش پسپۆڕان ده‌ڵێن، پێویسته دوو کاتژمێر دوای نانی به‌یانی بخورێت، یاخود پێش نوستن، چونکه یارمه‌تی هه‌رسکردن ده‌دات.
* خواردنی پرته‌قاڵ یان گیراوه‌که‌ی له‌به‌یانیاندا ته‌ندروست نییه، چونکه ده‌بێته هۆی هه‌وکردنی گه‌ده، پێویسته دوای ژه‌می به‌یانیان بخورێت.
*پسپۆڕان ئامۆژگاریمان ده‌که‌ن، خۆمان به‌دووربگرین له‌خواردنی ته‌ماته له‌ژه‌می به‌یانیاندا، چونکه له‌پێکهاته‌ی ته‌ماته‌دا ترشی (تانانیک) هه‌یه، که هۆکاره بۆ دڵ تێکهه‌ڵهاتن‌و ڕشانه‌وه.
*سیر‌و خوارده‌مه‌نییه له‌قوتوونراوه‌کان یان گۆشتی سارد، ده‌بێته هۆی گرژبوونی گه‌ده‌و سکئێشه.
*خواردنه‌وه‌ی گیراوه شیرینه‌کان که ڕێژه‌یه‌کی زۆر شه‌کریان تێدایه له‌ژه‌می به‌یانیاندا، هۆکاره بۆ په‌کخستنی کاری په‌نکریاس‌و ئاستی شه‌کر له‌خوێندا که‌مده‌کاته‌وه.
سه‌رچاوه : ته‌ندروستی گشتی
به امید ساغی وسلامتی گشتی