ئه وه ی هه م بوو(شیعر)
ئه وه ی هه م بو له هه مبانه ی ژیانم دا
ئه وه ی فێر بوم له دنیای ئیمتحانم دا
ئه وه ی دیتم له ئاسۆی ئاسمانم دا
ئه وه ی نوسیم له نیۆ توێی ده فته رانم دا
ئه وه ی بیستم له سوران و گه رانم دا
ئه وه ی ویستم ڵه نێو ڕوحی ره وانم دا
ئه وه ی دامنا له هه ڵبه ستی زمانم دا
ئه وه ی خواردم له سه ر سفره و خووانم دا
ئه وه ی رام بوارد له ڕۆژان و شه وانم دا
ئه وه ی ناسیم له پاڵه و پاڵه وانم دا
هه موم کرده ئه وینێکو = به دو چاوی جوانم دا
به باڵای گوڵ، به به ژنی حه یزه رانم دا
به شێعرێکیش له ژێر ناوی
( گوڵی پاراو) نیشانم دا
په شیمانیش نه بوم چونکه
به ئارامی دڵانم دا
به یاری دڵڕفێن و غه مڕه وێن و حاڵزانم دا
به مافی چاره نوسی خۆم و
ئازادی به یانیم دا
به هه ڵکه وتوی زه مان و
هه ڵبژارده ی نێوگه ڵانم دا
به کانی هیزه ڕۆن و سه ر به زێڕو
نێو ڕه زانم دا
که کانێکه ی خومارۆ یه و
مرادانم وه ده ست هێنا
غه می کاڵام نیه چونکه
به سودێکی که لانم دا
به کارگی له ند و ڕێواس و
کوڕاده ی جێی ته لانم دا
به هه نگوینی ته بیعی کانی زه رده و
کێله کانم دا
به تاجی زێڕ و ئه ڵماس و
گه واهێری ڕه شانم دا
هونه ر: عومه ر ئیبراهیمی کاموسی (چه ختی )
لاجان – گه رگولی خوارو – 06/07/1392