شعرکوردی

ئه ی عومە ر

ڕه نگی سوری لاله کان سوراوی خوێنی تۆبووە
تا ئەبەد شیری عەداڵەت چاو لەشوێنی تۆ بووە

تۆ کە هاتی مێژو چەرخا، عیززه تت هێنا ،عومە ر
زەردی پاییزی خەزانت کردە تۆزی با ، عومەر

چوو نەما جە هل و نە فامی هەر بە تیشکی وانە کە ت
کە وتە هێز دین هەر بەواژۆی شەرت و هەم پەیمانەکەت

خۆزگە دیسان تۆ دەهاتی دەت ڕە واند جەور و ئەلەم
مە رد و ڕە ندانە به تاسه ده تشکاند پشتی ستەم

خۆزگە ئه مجاره ش له نە سلی پاک و بێ وێنەی عومه ر
ڕۆڵە یه ک ئازا و بە ویژدان بێتە ئەو شوێنەی عومه ر

شێره پیاوێ فاڕووق ئاسا وا له ئاسۆ ده رکەوێ
تاکو ئه مجارە ش عه داڵە ت پڕبه پێستی سه رکەوێ

ئه ی عومه ر ئه مڕۆ زە وی ، زیاترله جاران تۆی ده وێ
ئه ی عومه ر هە ستە ببینە دینە کە ت کە وتە شه وێ

وا هە ژاران و نە داران ده ستە و ئه ژنۆ بێ نوان
عه دڵی تۆ داوا دە کە ن چاوە لەڕێگەی ڕە حمی خوان

بانگی ئازادی سه راپا هەر لە تۆ هانا ده کا
چونکە ئازادی حە قیقی خۆی به تۆ مانا دە کا

گە ر سەرۆک وکاربه دەستان وەک عومەر مەردانە بن
زوڵم و ئیستیبداد و تە بعیز نابێ لەو هەردانە بن

ئه ی کە به رزە ناوی به رزت واله به رزایی شه ڕه ف
چە نده بێ ویژدانە ئە و کە س ، گە ر له گە ڵ تۆبێ تە ڕە ف

“بابۆڵی”هە رده م به ویژدان خۆی به قوربانت ده کا
دژ ده وە ستێ به و کە سه ی کە تانە بارانت ده کا

نوسە ر:عبدالواحدرحمت الله(بابۆڵی نه ڵۆسی)

له ڕێکە وتی ۲۰ی گە لاوێژی ساڵی ۹۴ی هە تاوی…
ئاوایی کولیجە

از طريق
عبدالواحد رحمت الله
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

عبدالواحد رحمت الله

نویسنده و شاعر و مترجم آذربایجان غربی - مهاباد خطیب و دعوتگر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا