شعرکوردی

ئیسڕا و میعراج

ئیسڕا و میعراج

ئیسرا و میعراجی ڕەسولی ئەمین
باشترین مروڤ لەسەر گۆی زەمین

لەچەند دێڕە شێعر بۆتان دەکەم باس
خوا قبووڵی کا بە پاکی و ئیخلاس

لەشەوێک خودای بەرزی بێ وێنە
گەشتێک ساز دەکا بۆ ئەو ئەمینە

تا ڕێزی بگرێ و دڵی داتەوە
غەم و پەژارەی لەبیر باتەوە

ئامادەی بکا بۆ بڕینی ڕێ
ڕێگای ریسالەت هێزی بدا پێ

سەفەری پێ کرد تا نیشانی دا
ئایات و هێزی بە عەبدی خودا

لەگەڵ جوبڕئیل سواری بوڕاق بوو
لە مەککەی پیرۆز بەخێرا دەرچوو

بەرەو فەلەستین بۆ قودسی پیرۆز
ڕێگای پێ بڕی خوای پاکی بەسۆز

ئەو شەوڕەوییە ئیسڕا مەشهورە
سەفەرێکی وا کە پڕ لە نوورە

دوای ئیسرا خودای خاوەن دەسەڵات
گەشتی میعراجی بۆ کرد بە خەڵات

ڕەسوڵ سەرکەوت بەرەو ئاسمان
بە ئیرادەی حەق خودای میهرەبان

لەوێ بەخزمەت خاوەنی گەیشت
ئەو شوێنەی جیبریل وا پێی نەگەیشت

ئەوەش مەقامی بەرزی پێغەمبەر
خوا پێی عەتا کرد لەڕاددە بەدەر

تا نیشان بدا بەشەر ڕێزدارە
لەو مەقامەدا هەرخۆی بەشدارە

ناگا بە ئاستی ، جیبریلی ئەمین
بەڵام ئەو دەڕوا بەقەدر و تەمکین

خوا پێی دەبەخشێ لە ئەنواری خۆی
خەڵاتی دەکا پێنج فەرزەکان بۆی

هەتا بەدیاری بیدا بە ئینسان
خۆی بەرزکاتەوە بەرەو ئاسمان

ئەوەش میعراجە بۆ بڕواداران
کەس بێ بەش نەبێ لەڕێژنەی باران

ڕەسوڵ بە بوڕاق بروا بۆ ئەوێ
باقی ئۆممەتی بە نوێژ سەرکەوێ

سەفەری میعراج فەخرە بۆ بەشەر
لەناو گشت بەشەر تەنها پێغەمبەر

توانی سەرکەوێ بگا بە خودا
لە عالەمی خۆی ئەو ببێ جودا

ئەوەش موعجیزەو کاری خودایە
هەموو کارەکان هەر لەوی ڕایە

باوەڕ بە میعراج پێویستە ببێ
لە ڕووداوە دا گومانێک نەبێ

لە نەس و حەدیس بەڵگەی لەسەرە
ئینکار کردنی کارێ خەتەرە

“سُبْحٰانَ اَلَّذِي أَسْرىٰ ” به بەندەی
دەکا شەوڕەوی خودای بەخشەندەی

باسی میعراجیش لە حەدیسدایە
“وَ مٰا يَنْطِقُ عَنِ اَلْهَوىٰ” یه

لەدوای هاتنەوەی ئەلەو سەفەرە
چووە نێو خەڵک ئەو پێغەمبەرە

فەرمووی خەڵکینە شەوڕەویم پێکرا
لەلایان خودا خەڵاتم پێدرا

شەو لێرەوە تا “بیتُ المقدس”
گەشتی پێکردم ئەو زاتی ئەقدەس

لەوێش بێگومان بەرەو ئاسمان
بەخزمەت خودا من بوم شادمان

بەبێ سێ و دوو بووبەکری سددیق
ئەو یاری غارە زوو کردی تەسدیق

بەڵام کەسانێک لێی کەوتنە گومان
نەقسیان پەیدا کرد لە شادەو ئیمان

دەجا ئەی “فەقیر” تۆش بکە ئیقرار
بۆ سەلماندنی مەبە بێ قەرار

ئەوڕۆ زانست و علوومی سەردەم
بۆمان دەردەخەن لەوانە هەردەم

گەر بەشەر ببڕێ ڕێی دوورو درێژ
موشەک ساز بکا شتی دور هاوێژ

سەفینە و کەشتی هەزار شتی تر
هەموان ساز بکا بە بیر و فکر

چلۆن ناتوانێ خاوەن دەسەڵات
میعراج بۆ ڕەسوڵ بکا بە خەڵات ؟

دانەر : یونس سولەیمان زادە
دوشنبە ٩ اسفند ١٤٠٠

از طريق
یونس سلیمان زاده
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

یونس سلیمان زاده

استان آذربایجان غربی- بوکان نویسنده و مترجم فعال و دعوتگر دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا