تاریخ

ئیعجازی زانستی پژمین و فووکردن لە خواردنی گەرم…!

پژمین

هەناسەدان و فوکردن لە هەرشتێک کە گەرم بێت یان لەکاتی پژمیندا، هەڵمژینی ئەو پڕژانە، دەبێتە هۆی گواستنەوەی زۆرێک لە نەخۆشیەکانی درمەکانی وەک هەڵامەت، سوورێژە و سیل و نەخۆشیی پێست، و چەندین نەخۆشی‌تریش بە تایبەتی ڤایرۆسیەکان.
پێغەمبەری خواﷺ شوێنکەوتوانی ئاگادار کردۆتەوە کە { فوو } نەکەنە ناو ئەو قاپانەی کە خواردنەوەیان تێدا دەخۆنەوە، یاخود خواردنییان تێدا دەخۆن، هەروەها فەرموویەتی: لە کاتی پژمین و باوێشکدان، دەم داپۆشن بۆ ئەوەی ئەو هەوا ڤایرۆساویەی لەگەڵ پژمینەکەدا دێتە دەرەوە، بڵاو نەبێتەوە، نەبێتە هۆی بڵاو بونەوەی نەخۆشی و ناڕەحەت کردنی موسڵمانان…

عەبدوڵڵای کوڕی عەبباس(ڕەزا و ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لە پێغەمبەری خواﷺ بۆمان ئەگێڕیتەوە کە فەرموویەتی: «نهی رسول اللهﷺ ٲن یتنفس فی الإناء ٲو ینفخ فیه». واتە: پێغەمبەری خواﷺ قەدەغەی کردووین لەوەی‌کە لەناو قاپەکان هەناسە بدەینەوە و ، هەناسەکەمان بچێتە ناو ئەو خواردن و خواردنەوەیەی ناو قاپەکە، یاخود فوی لێ بکرێت.

ئەگەر ئەوە دەرخستنی لایەنێکی زانستی بێ، ئەوە لە هەمان کاتدا سەلماندنی هەقیقەتی فەرموودەی پێغەمبەرەﷺ کە چۆن ئامۆژگاریمان دەکات: { إن النبىﷺ نهى عن النفخ فى الشراب، فقال رجل: القذاه أراها فی الأناء؟ قال: اهرقها، قال: فإنی لا أروى من نفس واحد؟ قال: فإبن القدح عن فیک} واتە: پێغەمبەری خواﷺ ڕێگری کردووە لەوەی‌ کە فوو لە خواردن و خواردنەوە بکرێت، پیاوێکیش وتی: ئەی ئەگەر من پیسی لە ناو قاپەکە دا ببینم؟ فەرمووی: بیڕێژە _ وتی: ئەگەر بە یەک قوم ئاو تا کو هەناسە خواردنەوە تێر ئاو نەبووم؟ فەرمووی: کەوایە قاپەکە لە دەمت دوور بخەوە هەناسە بدە و، پاشان قومێکی‌تر بخۆرەوە ) رواەٲبوداود.
لە فەرمودەیەک ئەبو هوڕەیڕە(ڕەزا و ڕەحمەتی خوای لێ بێت) بۆمان دەگێڕیتەوە:
{أن رسول اللهﷺ إذا عطس غطى وجهه بیدیه أو بثوبه و غض بها صوته} واتە: ئەگەر بپژمیبایە، دەم و چاوی خۆی دادەپۆشی و بە دەستی یا بە پۆشاک و جل‌و بەرگەکانی، دەنگەکەشی بەو هۆیەوە نزم دەکردەوە. (الترمذی)

هەروەها لە فەرمودەیەکی‌ تردا بەو شێوە هاتوە: { إذا تثاءب أحدکم فلیضع یده على فیه} واتە: پێغەمبەری خواﷺ فەرمویەتی: ئەگەر هەر یەکتان پژمی با دەستی بخاتە سەردەمی. (صحیح الجامع)

زانستی سەردەم لەو فەرموودەیە!

پسپۆران ئەوەیان دەرخستووە کەوا لەشی مرۆڤ باکتریایەکی سوود بەخش هەیە یارمەتی لەش دەدات لە سەر بەرەنگار بوونەوەی زۆرێک لە نەخۆشیەکان، ئەم بەکتریایەش لە گەرووی مرۆڤ لە تەنیشت زمانە بچۆکەڵە دایە.

بە جۆرێک کەوا وەک پاسەوان ڕێگا لە میکڕۆبەکان دەگرن، بەڵام کاتێک مرۆڤ { فوو } لە خواردنەکانی دەکات، ئەم بەکتریایە هاوڕێ لەگەڵ هەوای ناو لەش دێتە دەرەوە، لەگەڵ بەیەک گەیشتنی بە خواردن یا خواردنەوە گەرمەکە، دەبێتە بەکتریایەکی زیان‌بەخش و سەر دەکێشێ بۆ تووش‌ بوون بە نەخۆشی شێرپەنجە…

وەرگێڕ: عەبدوڵڵا عەلیپور

سەرچاوە:

ئینتێڕنێت

ماڵپەڕی الهیئه العالمیه للإعجاز العلمی فی القرآن والسنه

نمایش بیشتر

عبدالله علی پور

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - نقده @ شغل : دعوتگر دینی و فعال اجتماعی - مدیر کانال تلگرامی @sozimihrab

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا