کوردیمناجات

ئیلاهی…

ئیلاهی....

ئەی مەزنی بێ مەنزڵ
هێزی بێر و تەدبیرت بە مرۆڤ بەخشی
کە چی ڕانامێنێ و بەپەلە هەڵە دەکا
“حەیوانی ناتقە” و بەرژەوەندی لەوەدا….
جیاوازی لە گەڵ گشت مەخلووقاتی تۆ هەر ئەوەیەو بەس کە دیسانیش ڕاناچڵەکێ!
یا ئیلاهی…..
وجودی بەشەر پێک هاتوە لە ڕۆح و جسم
کەچی ئێمە لە بەشە سەرەکی ئەو غافڵین و هان دەدەین ڕواڵەت و جسم بخەینه ڕوو
بیر و ئەندێشە کردن گرنگترین چالاکی ڕۆحە و مکیاجی دەروونە و ئاوپڕژێنی دڵە کەچی سرنج نادەین…..
هەر وەک بۆ خۆت فەرمووتە چرکەیە بیرکردنەوه باشترە لە هەزار ساڵ عیبادەت
بە بیر کردنەوەیە دەتناسین
جیهان تاو وتوێ دەکەین
لە ئایاتی ئافاق و ئەنفوس دەگەین
لە پێکهاتەی جیهان و نەزم و نیزام ئەو ڕادەمێنین
لە بەهار و هاوین و پاییز و زستان دەفکرین
لە بە دونیا هاتنی مرۆڤ و مردن و زیندوو بونەوەی دواڕۆژ دەگەین
ئەی خوای بێ نەقس
ئاوەز لە زاتی مرۆڤ جیا نابێتەوە و سروشتیە مێشک بە ئەندێشەوە زیندوە

خۆراکی ڕۆح نزیک بوونەوه لە ئەسلی حەقانیەتی خالقە هەر چەند لێت نزیک بینەوە ڕوح ئارام ترە و ئوقرە قەرار دەگرێ و بە پێچەوانە هەر کە لە سەرچاوەی خۆی دوور کەوتەوە
تووشی شڵەژاوی و ئاڵۆزی دەبێ
ماتەم دەگێڕێ…….
خوایە گیان سفەتی مەزنی تۆ لێبوردەییە و مرۆڤ چاوەڕوانە لە گشت هەڵەکانی خۆش بیت کە چی بۆ خۆی ناتوانی لە مرۆڤی بەرانبەری خۆی خۆش بێ و دڵی خۆی پیس دەکا و ژیانی تاڵ ….
ئیلاهی هێزێکمان پێ ببەخشە مێشکێکی بیرمەندمان هەبێ و لە زات و سفەتە بەرزەکانت تێ بفکرین
و ڕۆح کە جوانترین و نادیارێکی سەرسووڕ هێنەرترین موعجزەی خۆتە
پیسی نەکەین بۆ ڕۆژی دیدار……

شەیدا مەحمودی شنۆ

نمایش بیشتر

شیدا محمودی

@ استان آذربایجان غربی - اشنویه @@ نویسنده ، شاعر و مترجم @ فعال مدنی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا