ئینسان خۆی شایه‌تی خۆیه‌تی- یاسا قوڕئانییه‌کان (۲۰-۴)
کۆمه‌ڵێک یاسای قوڕئانی پیرۆز
یاسای چواره‌م:
«بَلِ الإِنسَانُ عَلَی نَفسِهِ بَصِیرَهٌ * وَ لَو أَلقَی مَعَاذِیرَهُ» (قیامه‌ت:۱۴-۱۵)
واته: «به‌ڵکو ئینسان خۆی شایه‌ته به‌سه‌ر خۆیه‌وه (ئه‌ندامان شایه‌تن به‌سه‌ریه‌وه) هه‌ر چه‌نده‌ها پاکانه بکات و بیانوو بهێنیته‌وه (بێ‌سوود و بێ‌که‌ڵکه)».
ئه‌وه یه‌کێک له یاساکانی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ نه‌فس و یه‌کێک له ڕێگاکانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه نه‌فسییه‌کانه و له هه‌مان کاتدا پێنیژه‌یه‌که بۆ گه‌یشتن به پله به‌رزه‌کانی خاوێن کردنه‌وه‌ی نه‌فس. خوای باڵاده‌ست له سوڕه‌تی شه‌مسدا دوای یازده که‌ڕه‌ت سوێند خواردن، جه‌خت ده‌کاته سه‌ر ئه‌و واته سه‌رسووڕهێنه‌ره و ده‌فه‌رموێت:
«قَد أَفلَحَ مَن زَکَّاهَا» (شه‌مس:۹)
واته: «به‌ڕاستی هه‌ر که‌س که نه‌فسی پاک کرده‌وه، ڕزگاری بوو.»
واتای ئه‌و یاسایه به کورتی: جاری وایه مرۆڤ به‌رگری له کردار و گوفتارێکی خۆی ده‌کات و پاکانه‌ی جۆراوجۆری بۆ دێنیته‌وه، له کاتێکدا دڵنیایه که ناحه‌ق و پووچه‌ڵه. ده‌یهه‌وێت به شێوازێک له چاوی خه‌ڵکی بشارێته‌وه و پاکانه‌ی بۆ بکات، له کاتێکدا هیچ که‌س هێنده‌ی خۆی ئاگادار و شاره‌زا به‌و کار و کرده‌وانه نییه. سه‌رنج بده‌ن که چۆن به وشه‌ی «بصیرت» باسی لێوه ده‌کات! چونکه به‌سیڕه‌ت به واتای ڕوون‌بوون وسه‌لمێنراوه، هه‌ر وه‌ک که به که‌سێک ده‌گوترێت تۆ به‌ڵگه‌یه‌کی دژ به خۆتی.
هێندێک له نموونه‌کانی به‌رچاوی ئه‌و یاسایه
ئه‌و یاسا قوڕئانییه له دۆخی تایبه‌ت و گشتیدا کارایی زۆری هه‌یه و لێره‌دا ئاماژه به هێندێکیان ده‌که‌ین که له‌وانه‌یه بۆ ڕاست‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و چاکسازی ڕه‌فتارمان به‌سوود بێت.
۱ـ له شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتی هێندێک له خه‌ڵکی له‌گه‌ڵ چه‌مکه شه‌رعییه‌کان
هێندێک له ئه‌حکامه‌کان خاوه‌ن چه‌مکی ڕوون و پته‌ون، به جۆرێک که زانایان سه‌باره‌ت به ئاماژه‌ی ئه‌و یاسایه له‌سه‌ر بابه‌ته ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌کان ناکۆکیان نییه، یا ئه‌وه‌ی‌که خۆی ڕه‌زایه‌تی به حوکمێک ده‌دا. به‌و حاڵه ده‌بینین که هێندێک که‌س به‌رهه‌ڵستی ده‌بنه‌وه و ده‌یانهه‌وێت به شێوازێک پاکانه‌ی بۆ بکه‌ن، چونکه دڵخوازی هه‌وا و هه‌وه‌سی وان نییه.
ابن قیم ده‌فه‌رموێت: پاک و بێگه‌ردی هه‌ر بۆ خوایه! زۆرێک له خه‌ڵک دژایه‌تی ئه‌و جۆره چه‌مکانه ده‌که‌ن و خۆزگه ده‌خوازن که وه‌ها چه‌مکێک هیچ کات دانه‌به‌زیبا؛ ئه‌وانه چ دوژمنایه‌تییه‌کیان له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌مکانه هه‌یه و چ قینێکیان له دڵدا حه‌شار داوه!
ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیهه‌وێت ئه‌و چه‌مکانه له خۆی دوور بخاته‌وه، ئه‌وه هیچ قازانجێکی پێ ناگه‌یێنیت، چونکه مرۆڤ خۆی زۆر باش ده‌ناسێت و مرۆڤی بڕوادار پێویسته به‌و شێوه‌ی که خوای مه‌زن هه‌واڵێ پێ داوه بجوڵێته‌وه که ده‌فه‌رموێت:
«فَلَا وَ رَبِّکَ لَا یُؤمِنُونَ حَتَّی یُحَکِّمُوکَفِیمَا شَجَرَ بَینَهُم ثُمَّ لَا یَجِدُوا فِی أَنفُسِهِم حَرَجًا مِّمَّا قَضَیتَ وَ یُسَلِّمُوا تَسلِیمًا» (نێسا:۶۵)
واته: «نه‌خێر، سوێند به په‌روه‌ردگارت ئه‌وانه‌ی (لافی بڕوا لێده‌ده‌ن) بڕوا ناهێنن هه‌تا له هه‌موو کێشه‌یه‌کدا که ڕوو ده‌دا له نێوانیاندا تۆ نه‌که‌ن به دادوه‌ر و گوێڕایه‌ڵی تۆ نه‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ش نابێت له دڵ و ده‌روونیاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ک دروست ببێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که داوه‌ریت له‌سه‌ر کردووه و ده‌بێت به ته‌واوی ته‌سلیم بن و ڕازی بن.»
ئیبنی جوزی له کتێبی به‌هاداری خۆیدا «صید الخاطر» سه‌باره‌ت به هه‌ستی که‌سێکی که به‌م‌چه‌شنه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌مکانه ده‌کات ده‌نووسێت: هێندێک له گه‌وره پیاوانم دیتووه که ده‌ڵێن: جاری وا هه‌بووه چێژێکی تایبه‌تم له شتێک وه‌رگرتووه که به ڕواڵه‌ت حه‌رام بووه و یا له‌وانه‌یه ڕه‌وا بووبێت، چونکه بابه‌ته‌که جێی گومان بووه. له‌وه‌دا من به‌ره‌نگاری نه‌فسی خۆم بوومه‌وه؛ نه‌فسم پێی گوتم: تۆ به هۆی ئه‌وه‌ی‌که توانای ئه‌نجامی ئه‌و کاره‌ت نییه به‌جێی دێڵی؛ نزیک به‌ره‌وه و هه‌رکات توانیت بیکه‌ی و تۆ نه‌تکرد، بزانه که ئه‌و جار به‌ڕاستی لێی گه‌ڕاویته‌وه. منیش وام کرد و ئه‌و جار گه‌ڕامه‌وه. پاشان جارێکی‌تر ڕووی تێکردمه‌وه و بابه‌ته‌که‌ی به‌شێوازێک بۆ ڕاڤه کردم که بیرم لێ کرده‌وه و به خۆم گوت ئه‌نجام‌دانی ڕه‌وایه، له کاتێکدا ته‌نیا گومان بوو. کاتێک ڕازی بووم له ترسی ئه‌وه‌ی‌که نه‌وه‌ک حه‌رام بێت؛ خاڵێکی ڕه‌ش له دڵمدا دروست بوو. دیتم جارێک نه‌فسم به ڕاڤه و پاکانه به‌سه‌رمدا زاڵ ده‌بێت و جارێک من به به‌ره‌نگاری و خۆپاراستن به‌سه‌ریدا سه‌ر ده‌که‌وم. کاتێک ڕازی ده‌بووم که له حه‌رام‌بوونی ئه‌و دڵنیا نه‌بووم… تا ئه‌و جێگایه‌ی که ده‌ڵێت: باشترین کار ئه‌وه‌یه که هۆکاره‌کانی فیتنه و وه‌سوه‌سه‌ی ئه‌و کارانه‌ی که له‌وانه‌یه حه‌رام بێت و یا ئه‌وه‌ی‌که به حه‌رامی کۆتایی پێ بێت، به ته‌واوه‌تی له‌ناو به‌ری و خۆی لێ بپارێزی.
۲ـ هێندێک له به‌ستێنه‌کانی به‌رچاوی ئه‌و یاسایه له هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ نه‌فس
که‌سانێک هه‌ن که خوویان به‌وه گرتووه وه‌دووی عه‌یبی خه‌ڵکی بکه‌ون، له کاتێکدا بێ‌ئاگا له عه‌یبی خۆیانن. قتاده له ڕاڤه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌دا «بَلِ الإِنسَانُ عَلَی نَفسِهِ بَصِیرَهٌ» ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر که‌سێک ئاگاداری عه‌یبی خه‌ڵکی بێت و له عه‌یبی خۆی بێ‌ئاگا بێت، بزانن ئه‌وه یه‌کێک له نیشانه‌کانی سه‌رشۆڕی و سووکی ئه‌و که‌سه‌یه. به‌کری کوڕی عه‌بدوڵڵای مه‌زن ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر دیتتان که‌سێک هه‌ر سه‌رقاڵی عه‌یبی خه‌ڵکه و له عه‌یبی خۆی بێ‌ئاگایه، بزانن تووشی پیلان و غه‌زه‌بی خوا بووه.
ئیمام شافعی ده‌فه‌رموێت: هه‌واڵم پێ گه‌یشت که عه‌بدولمه‌لیکی کوڕی مه‌ڕوانی کوڕی حیجاجی کوڕی یوسف گوتی: هه‌ر که‌سه بۆ خۆی باشتر ئاگاداری نه‌فسی خۆیه‌تی، که‌واته عه‌یبی ده‌روونی خۆت بدۆزه‌وه و هیچی مه‌شاره‌وه. هه‌ر بۆیه یه‌کێک له ساڵحانی پێشوو گوتوویه‌تی: باشترین ڕاستی ئه‌و کاته‌یه که لای خوای مه‌زن دان به هه‌ڵه و عه‌یبی خۆت دانێی.
نموونه‌ی کرداری:
ده‌بینین که جاری وایه که‌سێک تووشی هه‌ڵه‌یه‌ک ده‌بێت و ئه‌و که‌سه به‌رگری له خۆی ده‌کات، له کاتێکدا بۆ خۆی زۆر باش ده‌زانێت که ڕاست ناکات. ئیبنی ته‌ییمییه له ڕاڤه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌دا: «بَلِ الإِنسَانُ عَلَی نَفسِهِ بَصِیرَهٌ * وَ لَو أَلقَی مَعَاذِیرَهُ» ده‌نووسێت: مرۆڤ پاکانه بۆ نه‌فسی خۆی دێنیته‌وه و به‌رگری له خۆی ده‌کات، له کاتێکدا ده‌بینێت که به پێچه‌وانه‌ی ڕاستی ده‌جوڵێته‌وه.
مرۆڤ ده‌بێ هه‌وڵ بدات که عه‌یبه‌کانی خۆی بدۆزێته‌وه و به پێی توانای له خۆیان دوور خاته‌وه که ئه‌وه یه‌کێک له شێوازه‌کانی جیهاد له‌گه‌ڵ نه‌فسه. نابێ پاکانه بۆ عه‌یبی نه‌فسی خۆمان بکه‌ین و بڵێین که له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وشته گه‌وره بووم و خووم پێ گرتووه و ناتوانم واز بێنم. هیچ که‌س هێنده‌ی مرۆڤ ئاگاداری عه‌یب و تاوان و خوو و ڕه‌وشتی ده‌روونی خۆی نییه.
نموونه‌یه‌کی جوان له ژیانی ئیبنی حه‌زم:
ئیبنی حه‌زم له ڕاڤه‌ی ئه‌و یاسایه ده‌ڵێت: من کۆمه‌ڵه عه‌یبێکم هه‌بوو و به‌رده‌وام هه‌وڵم ده‌دا که چاره‌سه‌ریان بکه‌م. به‌هره‌م له قسه‌کانی پێغه‌مبه‌ران و زانایانی ئه‌خلاق و ئه‌ده‌ب ده‌برد و بۆ چاره‌سه‌ری عه‌یبه‌کانم که‌ڵکم لێ وه‌رده‌گرتن. تا ئه‌وه‌ی‌که به یارمه‌تی خوای دڵۆڤان به‌سه‌ر زۆرێک له‌واندا سه‌ر که‌وتم؛ له ڕاستیدا بۆ دان پێ‌یانان به عه‌یبی خۆت ده‌بێ دادپه‌روه‌ر و تێکۆشه‌ر بی. پاشان ئیمام حه‌زم به ئاماژه به هێندێک له عه‌یبه‌کانی خۆی پێمان ده‌ڵێت که چۆن به‌سه‌ر هێندێک له‌و عه‌یبانه‌یدا سه‌ر که‌وت و توانی تا ڕاده‌یه‌ک چاره‌سه‌ریان بکات.
جێگایه‌ک که ئه‌و یاسایه به‌رژه‌وه‌ندی بۆ مرۆڤی بڕوادار هه‌یه:
مادام که مرۆڤ ده‌زانێت خۆی باشتر له دیتران ئاگاداری که‌مایه‌سی و عه‌یبی خۆیه‌تی، ده‌بێ ئاگادار بێت که له‌وانه‌یه ڕۆژێک خه‌ڵک ستایشی بکه‌ن و له‌وه‌دا زێده‌ڕۆیی بکه‌ن، له به‌رامبه‌ردا له‌وانه‌یه ڕۆژێک سووکایه‌تی پێ بکه‌ن و به‌م‌چه‌شنه سته‌می لێ بکه‌ن و له گه‌وره‌ییه‌که‌ی که‌م بکه‌نه‌وه. هه‌ر که‌س خۆی بناسێت له ستایشی خه‌ڵک و پێناسه‌یه‌ک که له‌ویدا نییه، شادمان نابێت و له تانه و ته‌شه‌ر و لۆمه‌شیان خه‌مبار نابێت، به‌ڵکو له‌و ڕێگایه بۆ ڕاست‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی که‌ڵک وه‌رده‌گریت و تێده‌کۆشیت به پێی توانا، خۆی به ڕه‌وشت به‌رزی و ئاکار جوانی بڕازێنیته‌وه.
بواره‌کانی به‌رچاوی ده‌کارکردنی ئه‌و یاسایه:
گه‌وره‌ترین سه‌مه‌ره‌ی (بصیرت) له ئاست نه‌فس و خۆناسیدا ئه‌وه‌یه‌که مرۆڤ بتوانێت دان به هه‌ڵه‌ی خۆی دا‌نێت؛ ئه‌و پله‌یه تایبه‌تی پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و پیاوچاکانه.
سه‌رنج بده‌نه وته‌ی ئاده‌م و حه‌وا که کاتێک له داره قه‌ده‌غه‌کراوه‌که‌یان خوارد چۆن دانیان به هه‌ڵه‌ی خۆ دانا.
«قَالَ رَبَّنَا ظَلَمنَا أَنفُسَنَا وَ إِن لَّم تَغفِر لَنَا وَ تَرحَمنَا لَنَکُونَنَّ مِنَ الخاسِرِینَ» (ئه‌عڕاف:۲۳)
واته: «گوتیان: په‌روه‌ردگارا ئێمه سته‌ممان له خۆمان کرد و ئه‌گه‌ر تۆ لێمان نه‌بووری و ڕه‌حممان پێ نه‌که‌ی، بێ‌گومان له خه‌ساره‌تمه‌ندان ده‌بین.»
هه‌روه‌ها سه‌رنج بده‌نه قسه‌ی نوح، کاتێک که خوای گه‌وره ئه‌مری پێ ده‌کات که داوای شتێکی لێ نه‌کات که هیچ زانیارییه‌کی به‌سه‌ردا نییه و ئه‌ویش ده‌فه‌رموێت:
«قَالَ رَبِّ إِنِّی أَعُوذُ بِکَ أَن أَسأَلُکَ مَا لَیسَ لِی بِهِ عِلمٌ وَ إِلَّا تَغفِر لِی وَ تَرحَمنِی أَکُن مِّنَ الخَاسِرِینَ» (هوود:۴۷)
واته: «گوتی: په‌روه‌ردگارا په‌نات پێده‌گرم له‌وه‌ی‌که داوای شتێکت لێ بکه‌م که زانیاریم له‌سه‌ری نییه و ئه‌گه‌ر لێم خۆش نه‌بی و ڕه‌حمم پێ نه‌که‌ی له خه‌ساره‌تمه‌ندان ده‌بم.»
مو‌سا کاتێک له کوشتنی پیاوه قێبتییه‌که په‌ژیوان بۆوه، گوتی:
«رَبِّ إِنِّی ظَلَمتُ نَفسِی فَاغفِر لِی فَغَفَرَ لَهُ إِنَّهُ هُوَ الغَفُورُ الرَّحیِمُ» (قێسه‌س:۱۶)
واته: «گوتی: په‌روه‌ردگارا من سته‌مم له خۆم کردووه، لێم ببوره، ئه‌وجار (خوای گه‌وره) لێی خۆش بوو،چونکه ئه‌و به‌خشه‌نده‌ی دڵۆڤانه.»
به‌م چه‌شنه تا ده‌گاته ئه‌و دووڕووانه‌ی که دان به هه‌ڵه‌ی خۆیان داده‌نێن و خۆ به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن و خوای گه‌وره‌ش تۆبه‌یان لێ وه‌رده‌گریت:
«وَ آخَرُونَ اعتَرَفُوا بِذُنُوبِهِم خَلَطُوا عَمَلًا صَالِحًا وَ آخَرَ سَیِّئًا عَسَی اللهُ أَن یَتُوبُ عَلَیهِم إِنَّ اللهَ غَفُورٌ رَّحِیمٌ» (تۆبه:۱۰۲)
واته: «و که‌سانێکی‌تریش هه‌ن که دان به تاوان و هه‌ڵه‌کانیان ده‌نێن و کرداری چاک و کرداری خراپیشیان تێکه‌ڵ کردووه، ئو‌مێد وایه خوا لێیان خۆش بێت و تۆبه‌یان لێ وه‌ربگرێت، چونکه خوا لێبورده‌ی میهره‌بانه.»
به پێی ئه‌و ئایه‌ته تێده‌گه‌ین که که‌سانێک که دانیان به هه‌ڵه و تاوانی خۆیان نه‌ناوه، هه‌روا دووڕوون.
داوا له خوای میری مه‌زن ده‌که‌ین که له عه‌یبه‌کانمان ئاگادارمان بکات و له شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌وان بمانپارێزیت.نووسین: د. عمر بن عبدالله المقبل
وه‌رگێڕانی: کولسووم حه‌سه‌ن زاده
سه‌رچاوه: ئیسلاح وێب
درێژه ی هه یه