دل نوشتهشعر

ئەم هەڵبەستە سۆزی دڵە

ئەم هەڵبەستە سۆزی دڵە….
ناڵــــــەی دڵێکــی پڕ چڵە….

سۆزێکی پڕ لە بەزەیی و ئەوینە……

ناڵەیە و دەردی دڵە و

هاوار و گرینە….

هاواری دڵسۆزێکی؛ زامدارە……

ئێشی برینە و…..

ژارە و ئازارە….

ئاگاداریە بۆ خۆ پاراستن لە زەرەر……

راگەیاندنی دەردێکی ماڵ وێران کەری لە ناۆ بەر….

وەسیەت بۆ کۆڕەکەم و گەنجانی هاۆ تەمەنی؛ بەۆ هیوایەی؛

خۆ پارێز بن لە خەتەر!!

        وەسیەت!!

رۆڵە دەخیلە ، رەفێــــق وێڵ و لار
رەفێقی نەکەی، ئەتگەزێ وەک مار

بیری سەحێح و ، راست لار ئەکا
ئیلتێـزام دینیت ، لەکە دار ئـەکا

دەعوەتت ئەکا ، کە بتکا وەک خوەی
هەتا لە فەحشاو ، مۆنکەر لا نـەدەی

خەسڵەتی وایــە ، تەبێعەت بەشەر
رەفتـاری رەفێق ، لێ ئەکا ئـەســـەر

وێـژراوە لە لای ، پیاوانـــــی ئــاێێـــن
ئامان لە هاوەڵ ، وێڵ گەرد و بێ دین

ئەخلاقت ئەدزێ ، نازانـــی بە خــۆت
تا چاۆ باز ئـەکـەی ، هیچ نامێنێ بۆت

وتەی قەدیمان ، جێ لە سەر چاوە
لە بارەی هــاوەڵ ، ئـاوا وێــــژراوە

مرۆڤ ئەبینێ ، هــاوەڵ نــاباوی
ئەکەفیـە بیری، کار نـاســەواوی

ئەتکا هاۆ مەســیر، ئەفـرادی شــەرور
هاۆ مونس ئەشخاس، لە خۆدا بە دور

عەیبت لە بەر چاۆ ، ســوک ئەدا نیشان
ئاسان ئەکا بــۆت ، دەر چون لە فەرمان

لە هاۆ مەسیری ، پیـاوانی دین دار
مـەحـرومت ئەکا، رەفێقــــی نـابـار

لە حەقت نـاکـا ،ئیســار و بەخشش
لە بۆ رەفێقیت، دانانـــــێ ئــەرزش

زەڕەێ مەسڵەحەت، خۆی هاتە کایە
رەفاقەتــــی تــۆ ، بەرچـــاوی نـایــە

کـەسـێ ئـاوابــێ ، کە کـرا باســی
مەجڵێسی پڕە، جۆرم و مـەعاسی

لاێان گەرم ئەبـــێ، بازاری شـــەیتان
لە مەواد هەتــا ، غــەێبەت و بۆهتان

هـەمـوو کارێکیان، جــۆرم و گۆنایە
سەمەری کاریان ، حەســرەت و ئایە

چونکــە لە زێکری، خۆداوە دوورن
کات زایە کەرو ، ژیـان خـــاپـــورن

وجودیان لە ناۆ ، کـۆمەڵگا شــــومـە
لە ماڵ چونە دەر ، جێــان مــەعلومە

کارنامەی رەشی ، خۆیان رەنگ ئەکەن
سەر کۆڵان ئەگرن ، رێگا تەنگ ئــەکەن

وە سەر پەنجەێان ، ئەگرن سیگارێ
لـە قـیافـەیـان ، حەسرەت ئــەبـارێ

فڵتـەی نـێـرگـەلە و، تەقـەی پیاڵە
شانازی ئەکەن ، بەۆ وەزع و حاڵە

زۆر و تەوانیان ، زو زو کەم ئەبـــێ
سەریان تا حەنای، ئەژنۆ خەم ئەبـێ

داییک و باب خۆیان،لێ ئەبێ بێزار
ماڵ و مەسکەنیان ، ئەبێ بن دیوار

زەڕ وەرەق ئەبێ ، جێ هەمو کەسیان
دڵ ئەســـوتێنێ ، قیافـەی مـەسـتـیان

بە دەسـتی خۆیان ، خۆ فانـی ئەکەن
گەنجی و سەروەتیان،قۆربانی ئەکەن

لە بەینیان ئەبا ، غۆرور جەوانـی
ئەبن قۆربانــی ، جۆرمـی نەزانی

یان پاڵ ئەکەون ، لە کۆنجـی زینـدان
یان گیان ئەسپێرن، لە کوچە و کۆڵان

رۆڵـە وریا بـە ، ئـامـــانـە ئـامــان
هـاوەڵ بە هاوەڵ، ئەکریێ نیشان

فەرمودەی حەزرەت، رەسول ئەمینە
رەفێق بۆ رەفێق ، هـۆی پـێ ناسـینە

هۆشی خۆتت بێ ، فریای خـۆ کەوە
ئەوەی کە وتــم ، بە هـــۆنـینـــــەوە

گۆشەێ لە بـەرهــەم ، هاوەڵ خـراۆ بوو
هـەر کەس وەهـابوو، کەردە سوتاۆ بــوو

رۆڵە نەگری پێش، هیچ رێگای کەچـــێ
با گەنجی و لاویت، لە دەس دەر نەچێ

رۆڵە رەفێقـت ، نـەبــێ بـە ناکەس!
سەرمایەی ژینت، با نەڕوا عەبەس!

دەخیلە ئامـان ، تەمـەنــــــی لاویـت
سەر مایەی گەنجی، خۆدا پێ داویت

لە دەس دەر نەکەی، بێ خەف و ئەندێش
پەشــیمان ئەبـی ، بە دڵـی پـڕ ئـێـــــــش!

کاتــێ لە دەس چوی ، لە ژین بڕاوە
ناگــەڕێـتـــەوە ، ئـەوەی فـەۆتـــاوە

لە بیـــری خۆت بــە، تـا کاتت مــــاوە
بە ئاخ و کاشکـــێ ، نایێتـــــە دواوە!!

(غەریب) تێ کۆشە ، تاکو ئــەتوانـــی
با گەنجــی وەتەن ، نەبـــێ قـۆربانــی

ئیسماعل رزائی (غەریب)
کرماشان ـ حێکمەت ئاوا

از طريق
اسماعیل رضایی
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

اسماعیل رضایی

استان کرمانشاه - شهرستان کرمانشاه شاعر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا