عباداتفقه

با لە کاتی باران باریندا لەبەر خودا بپارێینەوە

????دوعا خۆی عیبادەتە ، وەک خۆشەویست (د.خ) دەفەرموێ :

[عن أنس بن مالک:] “الدعاءُ مخُّ العبادهِ”

“دوعا کاکڵ و مەغز و ناوەرۆکی عیبادەتە “
محمد جار الله الصعدی (١١٨١ هـ)، النوافح العطره ١۴٣ • صحیح • أخرجه الترمذی(٣٣٧١ )،والطبرانی فی «المعجم الأوسط» (٣١٩۶ ) •

خودای میهرەبانیش وەک رەحمەتێک بۆ عەبدەکانی داناوە کە لەکاتی گرفتاری و تەنگانە و موشکڵلات ڕوو لەدەرگانەی کەن و لەبارەگای بپارێنەوە و داوای کۆمەک و یارمەتی لێ بکەن .

وەک دەفەرموێ :
“وَإِذَا سَأَلَکَ عِبَادِی عَنِّی فَإِنِّی قَرِیبٌ أُجِیبُ دَعْوَهَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ فَلْیَسْتَجِیبُواْ لِی وَلْیُؤْمِنُواْ بِی لَعَلَّهُمْ یَرْشُدُونَ ‏”

“ئەی محمد( د.خ) ئەگەر بەندەکانم پرسیارت لێ بکەن دەربارەم ، ئەوە من نزیکم لێیانەوە ، بەهاناو هاواری دوعاگۆیانەوە دەچم هەر کاتێک لێم بپاڕێنەوە و نزا بکەن ، دەبا ئەوانیش بەدەم بانگەوازی منەوە بێن و باوەری دامەزراو بەمن بهێنن ، بۆ ئەوەی رێگای هۆشیاری و ئاگایی بگرنە بەر (بۆ بەدەست هێنانی سەربەرزی و سەرفەرازی هەردوو جیهان )

هەروەها خودای گەورە عەبدەکانی رێنمونی دەکا لەکاتی گرفت و نارەحەتی و تووش بوون بە موسیبەت و سەغڵەتی دەست لەگوناح و تاوان هەڵگرن و لەدەرگانەیدا داوای لێخۆش بوون بکەن .
وەک لە زمانی پێغەمبەرانی خۆیدا دەگێرێتەوە و باسی نوحی پێغەمبەرمان(س) بۆ دەکا و دەفەرموێ :

“فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّکُمْ إِنَّهُ کَانَ غَفَّاراً ‏٭یُرْسِلِ السَّمَاء عَلَیْکُم مِّدْرَاراً ‏ ٭وَیُمْدِدْکُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِینَ وَیَجْعَل لَّکُمْ جَنَّاتٍ وَیَجْعَل لَّکُمْ أَنْهَاراً ‏”

“بەردەوام پێم دەگوتن ، ئێوە داوای لێخۆشبوون لە پەروەردارتان بکەن ، چونکە بەڕاستی ئەو زاتێکی لێخۆشبووە ٭ بارانتان بەلێزمە و خوڕەم بۆ دەبارێنێ ٭ ماڵ و سامان و نەتەوەتان پێ دەبەخشێ ، هاورێ لەگەڵ باخ و باخاندا ، ڕوبارو چەم و جۆگەتان بۆ بەدی دەهێنێ .”

یان باسی پێغەمبەر هودمان(د.خ) بۆ دەکا و دەفەرموێ :

“وَیَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُواْ رَبَّکُمْ ثُمَّ تُوبُواْ إِلَیْهِ یُرْسِلِ السَّمَاء عَلَیْکُم مِّدْرَاراً وَیَزِدْکُمْ قُوَّهً إِلَى قُوَّتِکُمْ وَلاَ تَتَوَلَّوْاْ مُجْرِمِینَ ‏”

“ئەی خزمەکانم داوای لێخۆشبون لە
په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن، پاشان بگه‌رێنه‌وه بۆ لای ئه‌و، ئه‌وه له ئاسمانه‌وه بارانی زۆری پر به‌ره‌که‌تتان بۆ ده‌بارێنێت، هێزو ده‌سه‌ڵاتتان بۆ زیاد ده‌کات، زیاد له هێزو ده‌سه‌ڵاتی ئاسایی خۆتان، ڕوو وه‌رمه‌گێرن له‌و باس و ئامۆژگاریانە لە کاتێکدا کە هەمیشە تاوانبارن “

یان دەفەرموێ :
“وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آمَنُواْ وَاتَّقَواْ لَفَتَحْنَا عَلَیْهِم بَرَکَاتٍ مِّنَ السَّمَاءِ وَالأَرْضِ وَلَکِن کَذَّبُواْ فَأَخَذْنَاهُم بِمَا کَانُواْ یَکْسِبُونَ ‏”

“خۆ ئەگەر ئەهلی شارەکان بەڕاستی باوەریان بهێنایەو خۆیان بپاراستایە ، بێگومان دەرگای بەرەکەتی ئاسمان و زەویمان لەسەر دەکردنەوە .”

ئەو ئایەتانە بەڵگەو دەلیلن کە تۆبەو گەڕانەوە بۆ لای خودا و (ٲستغفار) وەسیلەو سەبەبێکن بۆ دابەزینی خێر و بەردەوامی بەرەکاتی خودای بەخشەندە و دوور خستنەوەی مسیبەت و گرفت و نارەحەتی و قبووڵی پارانەوەکان. بۆیە پێویستە ئێمەی موسوڵمان ، بەخۆماندا بچینەوە و رێگای تەقواو چاکەکاری بگرینە بەر و نائومێدیش نەبین لەرەحمەتی خاوەنەکەی خۆمان و پێداگری بکەین لەسەر ویست و داواو نزاکانمان.
لە سوننەتی پێغەمبەری خۆشەویست دا (د.خ) دوعا و پاڕانەوەی زۆر هاتوون کە پێویستە ئینسانی موسڵمان لە کات و جێی خۆیدا ، کەڵکیان لێ وەرگرێ و لە رێی ئەو دوعایانەوە لەبەر خودا خۆی بپارێتەوە .
جا بۆ ئەو باران و سێڵاوەش ، دوعای تایبەت لە سوننەتی رەسولی ئەکرەم دا هاتوون .

✔️ بۆ نمونە ئەو کاتەی دەمان هەوێ باران ???? ببارێ ، بپارێنەوە و بڵێین :

– ” اللَّهُمَّ اسْقِنَا غَیْثًا مُغِیْثًا مَرِیْئًا مَرِیْعًا, نَافِعًا غَیْرَ ضَارّ, عَاجِلاً غَیْرَ آجِلٍ “(۱)
“خودایە بۆمان ببارێنە بارانێکی زۆری لەسەر خۆی بە کەڵکی سەوزکەری بە سوودی بێ زیان، بەم زوانە و دوا خستنی تێدا نەبێت”

– “اللَّهُمَّ أَغِثْنَا, اللَّهُمَّ أَغِثْنَا، اللَّهُمَّ أَغِثْنَا “.(۲)
“خودایە بارانمان بۆ ببارێنە، خودایە بارانمان بۆ ببارێنە، خودایە بارانمان بۆ ببارێنە”

– “اللَّهُمَّ اسْقِ عِبَادَکَ, وَبَهَائِمَکَ, وَانْشُرْ رَحْمَتَکَ, وَأَحْیِ بَلَدَکَ الْمَیِّتَ “.(۳)
“خودایە بەندەکان و گیان لە بەرەکانت تێر ئاو بکەء ڕەحم و بەزەیی خۆت بڵاو بکەرەوە و زەویە مردوەکەی خۆشت زیندوو بکەرەوە”


١ – أبو داود ١ / ٣٠٣ وصححه الألبانی فی صحیح أبی داود ١ / ٢١۶ {وصحابی الحدیث هو جابر بن عبد الله (رضی الله عنهما)}.
٢ – البخاری ١ / ٢٢۴ ومسلم ٢ / ۶١٣ {وصحابی الحدیث هو أنس بن مالک (رضی الله عنه)}.
٣ – أبو داود ١ / ٣٠۵ وحسنه الألبانی فی صحیح أبی داود ١ / ٢١٨ {وصحابی الحدیث هو عبد الله بن عمرو بن العاص (رضی الله عنه)}.

✔️یان کاتێک کە باران دەبارێ ئاوا بپارێنەوە :

– “اللَّهُمَّ صَیِّبًا نَافِعًا “

“خودایە داوای بارانێکی بەسودت لێ دەکەم ”
البخاری مع الفتح ٢ / ۵١٨ {وصحابیه الحدیث هی عائشه (رضی الله عنها)}.

✔️یان ئەو کاتەی کە بارانەکە زورەو ترسی ئەوە دەروا تووشی گرفت و نارەحەتی و موسیبەت بێن بپارێنەوە و بڵێین :

????” اللَّهُمَّ حَوَالَیْنَا وَلاَ عَلَیْنَا، اللَّهُمَّ عَلَى الآکَامِ وَالظِّرَابِ, وَبُطُونِ الأَوْدِیَهِ, وَمَنَابِتِ الشَّجَرِ “

“خودایە باران لە چوار دەورمان ببارێنە نەک لەسەرمان، خودایە لەسەر گرد و تەپۆڵکە و ناو دۆڵ و باخ و درەختەکان ببارێنە”
البخاری ١ / ٢٢۴ ومسلم ٢ / ۶١۴ {وصحابی الحدیث هو أنس بن مالک (رضی الله عنه)}.

یان دوعا بکەین و بڵێین :

-“اللَّهُمَّ سُقْیَا رَحْمَهٍ وَلا سُقیَا عَذَابٍ؛ وَلا بَلاءٍ؛ وَلا هَدمٍ ؛ وَلا غَرقٍ”

“خودایا بارانی رەحمەت بێ نەوەک بارانێک کە ببێتە مایەی عەزاب و موسیبەت و سەببەبی وێرانی و خنکاندن و غرق بوون…!!”

با هەموومان دەست بەرزکەینەوە و بپارێنە لە خودای قادری تەوانا و بلێین :

– “اللَّهُمَّ لا تَقْتُلْنَا بِغَضَبِکَ وَلا تُهْلِکْنَا بِعَذَابِکَ وَ عَافِنَا قَبلَ ذَلِکَ ” [ بخاری ]

“خوداوندا !! بە خەشم و غەزەبی خۆت مەمانکوژەو هیلاکمان مەکە و پێش ئەوەی هێلاک و نابوود بین ، لێمان خۆش بەو سڵامەتیمان پێ عەتا بفەرموو ” “اللهم آمین”

له کۆتاییدا لەسەرمان واجبە لەکاتی نزاو پارانەوەکانمان لە دەرگانەی خودای تاقانە ، چ بۆ دوعاکردنی باران بارین و چ بۆ ڕاگرتنی ، یان هەر نزایەکی تر ، متمانەو (حسن ظن) مان به خودای یەکتا ببێ و بە ئومێدی وەرگرتنی دوعاکان ، داوا و نزای لێ بکەین و پێداگریشمان هەبێ لەسەر ویست و خۆاستەکانمان و دڵسارد و بێ ئومێدیش نەبین لەرەحمەتی ، چونکە خەزێنەکانی رەحمەتی خودا بێ ئەژمارن و بەخشش و لوتفی زۆرو بێ بنەو هەموو شتێکی داگرتوە .

✍️ یوونس سولەیمان زادە/ قەڵاجۆغە

سەرچاوەکان :
٭کتاب جامع ادعیه و اذکار / عبدالرزاق بن عبدالمحسن البدر
٭قەڵای مسوڵمان / نرم افزار موبایل
٭ تفسیر نور / نرم افزار موبایل
٭تفسیر کوردی / نرم افزار

از طريق
یونس سلیمان زاده
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

یونس سلیمان زاده

استان آذربایجان غربی- بوکان نویسنده و مترجم فعال و دعوتگر دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا