بیری نه‌رێنی
با وه‌ک باخه‌وانی ژیر، باخی بیر و هزری خۆمان ههڵپهردێوین
له دونیای ئه‌وڕۆدا؛ هێنده‌ی نه‌خۆشی جه‌سته‌یی هه‌یه، زۆر زیاتر مرۆڤه‌کان له ده‌ست نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان ده‌ناڵێنن. زۆربه‌ی ئه‌و ئازار و نه‌خۆشییه ده‌روونییانه‌ش به هۆی فکر و خه‌یاڵاتی زۆر به‌دی دێن. جاری وایه بیر له شتانێک ده‌که‌ینه‌وه و بۆ شتانێک خه‌فه‌ت ده‌خۆین که ڕه‌نگه هه‌ر بوونیشی نه‌بێت، یا له داهاتوویه‌کی نادیار که نازانین ته‌نانه‌ت که‌نگێ به‌جێی دێڵین. له ڕاستیدا زۆر جار داڵغه‌ی بیرێکی نه‌بوونمان لێ ده‌دات.
که چاو له سروشت بکه‌ین، پڕه له وانه و په‌ندی ڕازاوه که هه‌ر قوژبنێکی چاو لێبکه‌ین، قسه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌کات و فێری شتێکمان ده‌کات. باخه‌وانی پیری ژیر؛ ئه‌زموونی زۆری دیوه و هه‌وڵ ده‌دات باخه‌که‌ی به‌جوانترین شێوه بێنیته سه‌ر به‌ر.
کاتێک دارێک چه‌ند په‌لی لێ وشک و یا زه‌رد و سیس ده‌بێت، باخه‌وان ئه‌و په‌لانه ده‌بڕیت و باخه‌که‌ی ههڵدهپهردێویت. ئه‌گه‌ر هۆکاره‌که‌ی لێ بپرسی، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌لانه نه‌بڕین، داره‌که زۆربه‌ی ئاز و هێزی خۆی له‌و په‌له سیسانه ده‌کار ده‌کات، تاکوو بگه‌نه‌وه ئاستی پێویستی ته‌ندرووستی. له‌کاتێکدا هیچ کهڵکێیان نه‌ماوه و هه‌رچه‌نده تێبکۆشێت ناتوانێت گه‌شه به‌و په‌له وشکبووانه بداته‌وه. ته‌نانه‌ت کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌له‌کانی دی و داره‌که‌ش به گشتی داده‌نێت.
هه‌ر بۆیه به‌شێک له‌و هێز و توانایه‌ی که ده‌بێ بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌له ساغه‌کان که‌ڵکی لێ وه‌رگیرێت، به‌فیڕۆ ده‌چێت و له ئاکامدا داره‌که ورده ورده به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات و به پێی پێویست گه‌شه ناکات.
نموونه‌ی مرۆڤیش وه‌ک ئه‌و داره وایه، مرۆڤ پێکهاتووه له کۆمه‌ڵێک شاخ و په‌لی بیر و باوه‌ڕی که به گه‌شه پێدان به‌و په‌لانه ده‌توانیت بگاته ئاستێک که به‌رووبوومی هه‌بێت و یا به حه‌سانه‌وه ڕێبوارێکی ماندوو له ژێر سێبه‌ری فێنکی، قازانج و سوودی بۆ خه‌ڵکی هه‌بێت و به‌و ئامانجه بگات که خوای گه‌وره له‌سه‌ری خوڵقاندووه، هه‌ر ئه‌و ئه‌رکه‌ی که وه‌ک جێنشینی خوای باڵاده‌ست له‌سه‌ر شانییه‌تی.
به‌ڵام هه‌ر وه‌ک چۆن داره‌که هه‌رچه‌نده به‌هێز و کهلێژ بێت، له‌وانه‌یه به هۆی په‌لێکی زه‌رد و سیس، تووشی نه‌خۆشی بێت و بژاکێ و له گه‌شه بوه‌ستێت؛ مرۆڤیش به په‌ره‌سه‌ندنی بیر و ڕای نه‌رێنی و بێکه‌ڵک، هێندێک له شاخ و په‌لی باوه‌ڕی تووشی سیسی ده‌بێت و به‌شێکی زۆر له وزه و توانای پڕبایه‌خی خه‌رجی ئه‌و بیر نه‌رێنییانه ده‌بێت و له ئاکامدا ناتوانێت به شێوه‌ی پێویست گه‌شه بکات و به‌رووبوومی هه‌بێت.
بیری نه‌رێنی له هه‌مبه‌ر سه‌رکه‌وتنه‌کاندا ده‌بنه به‌ربه‌ست و بواری ئامانجه‌کان به‌ره‌و ئاقارێکی داشکاو و شپڕزه‌یی ڕێنوێنی ده‌که‌ن. له‌ڕاستیدا بیر و ڕای نه‌رێنی ته‌نیا ده‌ستکه‌وتێکی بێ به‌هره له ڕووداوه‌کانی به‌ڕواڵه‌ت خۆش و ناخۆشی ژیانه. له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بیری نه‌رێنی، درێژخایه‌ن بوونی ئه‌وه. واته بیر و هزری نه‌رێنی ئه‌وه‌نده له زه‌یندا ده‌مێنیته‌وه و ده‌خولێته‌وه که کاره‌ساتێکی تاڵ و پڕ له که‌سه‌ری بۆ خۆی دروست ده‌کات.
مرۆڤ زۆرتر وا ڕاهاتووه که به هۆی پێشهاته‌کانی ڕابردوو خۆی مه‌حکووم ده‌کات و دڵه‌خورتێی ڕووداوه‌کانی داهاتوویه‌تی که هیچ ڕوون نییه و ڕه‌نگه هیچ کاتیش ڕوو نه‌دات! هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یکه مرۆڤ له داهاتووی بێهیوا بێت و له ئاکامدا له هه‌وڵ و تێکۆشان ده‌که‌ویت.
له قامووسی دێهخودا هاتووه که مرۆڤی ڕه‌شبین، به‌رده‌وام بێهیوایانه ده‌دوێت و هه‌میشه لایه‌نی نێگه‌تیڤ و کێشه و گرفته‌کانی ژیانی له‌به‌ر چاوه.
له کاتێکدا مرۆڤ ده‌توانیت وه‌ک باخه‌وانێکی ژیر و وریا به بڕینی په‌له‌کانی بیر و ڕای نه‌رێنی و ڕه‌شبینانه‌ی، گه‌شه به لقه‌کانی لێهاتوویی و به‌که‌ڵکی خۆی بدات، تا بگاته ئاستی به‌هره‌وه‌ری و به‌رووبوومی گه‌ش و جوانی هه‌بێت و خزمه‌ت به خۆی و به کۆمه‌ڵگای بکات. بۆیه پێویسته بیر و هزرمان بگۆڕین و به ڕوانگهیهکیتر بڕوانین بۆ ژیان. تا له ئاکامدا ژیانێکی جیاواز و لێوان‌لێو له بیری جوان و پۆزیتیڤ، هیوا و گه‌شبینی بۆ خۆمان مسۆگه‌ر به‌که‌ین. چونکه کرده‌وه له ده‌ره‌نجامی بیر و هزر به‌دی دێت. ئه‌گه‌ر بیری مرۆڤ گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت، کرده‌وه‌کانیشی به هه‌مان چه‌شن ده‌گۆڕدرێن.
به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌مان ئه‌وه‌نده به به‌شه نه‌رێنی و بێکه‌ڵکه‌کانی ژیانمان سه‌رقاڵ بووین که له یادمان چۆته‌وه ئێمه کێین و بۆچی هاتوویین و گه‌ڕانه‌وه‌ما بۆ کوێیه؟ به‌م چه‌شنه ئه‌رکی سهرشانیشمان له‌بیر کردووه.
هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و نه‌خۆشییه، نه‌بوونی ئیڕاده و ئاستی لاوازی بڕوا به‌خۆبوونه، ئه‌وه‌ی که له به‌رابه‌ر کێشه‌کانی ژیان به جێی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌کی ژیرانه و چاره‌سه‌رانه، زوو به چۆک دابێین و به‌هێرشی بڕواگه‌لێکی ناڕاست و نه‌رێنی بۆ سه‌ر زه‌ین و ئاوه‌ز، ژیان به‌ره‌و فه‌وتان به‌رین.
دیاره له‌و جیهانه‌دا خۆشی و ناخۆشی به‌رده‌وام هه‌یه و کێشه و نه‌هامه‌تیش خۆی له که‌س ههڵناوێریت، به‌ڵام پێویسته بزانین که هیچ ڕووداوێک بێسۆنگه و به‌هه‌ڵکه‌وت ڕوو نادات، به‌ڵکوو هه‌ر پێشهاتێک خۆش بێت یا ناخۆش، ڕه‌حمه‌ت و سۆزی خوای له خۆیدا حه‌شار داوه. هه‌موو ڕووداوه‌کان هه‌واڵێکیان بۆمان پێیه که ته‌واوکه‌ری هه‌ست و ڕوحمانه. زۆرێک له ڕووداوه‌کان له به‌شی نه‌هێنییه‌کانی ئیلاهییه و له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی تێگه‌یشتنی ئێمه دایه، بۆیه به بیر و زه‌ینی سنووردارمان هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یشتن له سۆنگه ئیلاهییه‌کان، وێنه‌ی پێوانی ئوقیانووس به ئه‌یاره وایه.
که‌واته با قه‌بووڵ که‌ین که له‌هه‌ر باروودۆخێکی نه‌خوازراودا خێر و خۆشییه‌کی نه‌هێنی تێدایه. له‌بیرمان بێت: «دوای شه‌وی تار، نۆره‌ی ڕووناکییه».
به‌و هیوایه‌ی که بیر و بڕوامان گه‌ش و گه‌شاوه بکه‌ین و زۆرتر جه‌خت بکه‌ینه سه‌ر بیره ئه‌رێنییه‌کانی ژیان و له ڕۆچنه‌یه‌کی ڕوونه‌وه بۆ داهاتوومان بڕوانین، گه‌شبینانه و هیوادارانه باخی بیر و باوه‌ڕمان ههڵپهرداوین و خاوێنی بکه‌ینه‌وه.
سه‌رنج: له هێندێک شوێن له وه‌رگێڕانی هێندێک کورته بابه‌ت که‌ڵک وه‌رگیراوه.
نووسه‌ر: کلثوم حسن زاده