اصول

بروایه کی به رزو مه ودایه کی به رین(راپه رینی حه زره تی ئیبراهیم)

ئاماژه یه ک له مێژووجوغرافیای ڕاپه ڕینی ئیبڕاهیم ‌‌‌‌‌‌‌(د خ)

نزیک به چوارهە زارساڵ له مه وبه رله
ڕۆژهە ڵاتی ناوە ڕاست ،له سێ گۆشه یه کی (مثلث) وه ک کوردوستان وفه له ستین و حیجازدا ،ڕاپه ڕینێک ڕووی دا که له دواتردا جیهانی گرته وه وتا ئیستاش هە موو ساڵێ به شکۆیه کی بێ وێنه پێشوازی لێ ده کرێ ووڵامی بانگه وازه که ی ده درێته وه .

سێ شوێنی گرینگی جیهانی به یه که وه گرێ دا ئه و سێ گۆشه ی که ئیستاش مه ڵبه ندی ململانه ی زل هێزه کانی ئه و ڕۆشن  و سه قامگیر بوونی ئاشتی و ئه منییه تی جیهان به وانه وه گرێ دراوه .

سه ره تای سه ر هە ڵدانی بیری ئیبڕاهیم به بڕوای زانایان له بابل و مووسڵ وهە ولێر بووه که به کورد له قه ڵه م دراوه . ئه وجوڵانه وه له پێناو به ندایه تی دانه ری ئه ستێره و مانگ و ڕۆژ و هە مووبونه وه ر ، هە روه ها بۆ رزگار کردنی مرۆڤایه تی له کۆیله یی و بوت په رستی و تێک شکاندنی مه کر و فیڵی نه مرود داو، به کورتی بۆ یه کتاپه رستی و یه کێتی نه ته وه کان بوو.

دوای ئاشکرا کردن و سه لماندنی ڕاستی بانگه وازه که ی ڕووی کرده فه له ستین که مه ڵبه ندێکی دڵگرو و سرنج ڕاکێشی جیهانه تاکوو ناوه ندێک بێ بۆ نه وه کانی ئیبڕاهیم (پێغه مبه رانی به نی ئیسڕائیل) .له وێشه وه بڕیار درا بۆ ئاوه دانبوونه وه ی شوێنێکی ڕه خساوتر به مه به ستی پێوه ندی به ینی یه کتا په رستانی جیهان له دواڕۆژدا که مه ککه ی پیرۆزه . کۆچی به شێک له خێزانی ئه وپیاوه جیهانییه بوو به هۆی دامه زراوه ک و یاسایه ک بونیات بنێ که به پێچه وانه ی پێک هاته کانی دیکه ی دونیا تایبه ت به نه ته وه یه ک وشوێنێک و کاتێک نه بێ، به ڵکوو بۆ تێکڕای مرۆڤایه تی و شیاوی ئه وه بێ به زه مان ومه کان دا بڵاو بێته وه ،بۆیه ده بینین ئه وڕۆ به ئه رز وئاوو ئاسمان دا وڵامی ئه وباگه وازه ده درێته وه. ئه وشوێنه که بوو به ناوه ندێکی ئه منی یه کتا په رستی ومه کۆی ئه ویندارانی یه کێتی پێی ده کوترێ مسجدالحرام ،مه یدانێکه له نێوان کێوه کانی مه ککه له باکووری ڕۆژئاوای که رته ی ئاسیا له ۸۰ کیلۆمیتری ڕۆژهە لاتی ده ریای سوور له خاڵی(نقطه)وێک که وتنی خه تتی دڕێژایی(طولی)۳۹ده ره جه و۴۹خوله ک و۳۰چرکه و خه تی به رینی (عرضی)۲۱ده ره جه و۲۵خوله ک و۰چرکه هە ڵکه وتوه و۲۷۷ میترله ده ریا به رزتره وله ناوه ندی سێ که رته (قاڕڕه) دایه نزیک دووهە زارساڵ له وه پێش دوای جێ گیربوونی هاجه ره وئیسماعیل و جورهومیکان ئاوه دان بۆته وه ،له به ینی کێوه کانی له باکوورهیندی باشوور ئه جیاد رۆژهە ڵات ئه بوقوبه یس ڕۆژئاوا عومه ر دایه به رینایی هە مو حه ڕه م له باکوور تا۷کیلۆمیترباشوور۲۰ ک م ڕوژهە ڵات ۱۴ک م ڕۆژئاواتا۱۸ ک م دیاری کراوه که شوێنه وارانێکی پیرۆز وخاوە ن بیره وه ری لێیه که بریتین له که عبه به به رزایی ۱۴/۸۵ میتر به رینی دیواره کان: ڕوکنی لای به ردی ڕه ش تا ڕونی عێراقی۱۱/۶۸ روکنی عێراقی تاشامی (لای حیجری ئیسماعیل) ۹/۹۰ ڕوکنی شامی تا یه مانی۱۲/۰۴،یه مانی ت ا ئه سوه د، ۱۱/۱۸میترن، ڕوبه ری ئه ومزگه وته گه یشتۆته ۶۸۰۰۰میتری چوارگۆشه که به سه ربان و مه یدانه کانی ده ورێوه تا۳۶۶۱۶۸ میتره وبه رده وام له گه وره بوونه وه دایه و تائێستا جێگای نزیک دووملیۆن نوێژخوێن کراوه ته وه وبریاردراوه جێی سێ ملیۆن که س جێ به جێ کرێ . حیجری ئیسماعیل لای باکوور که گۆیا قه بری هاجه ره و ئیسماعیلی لێیه . پێگه و مه قامی ئیبڕاهیم له ۱۳میتری که عبه ئاوی زمزم، سه فا ومه روه له باکووری ڕۆژهە ڵاته وه بۆباشوور، شیوی ئه بووتالیب له باکووری ڕۆژهە ڵات ،شوێنی له دایک بوونی پیغه مبه ر، ئه شکه وتی حیڕا له کێوی نوور،سه ور لە ۲فرسه خی خوار مه ککه ،عه ڕه فات له کێوی ڕه حمه ت۲۱کیلۆمیتری باکوورو له ده ره وه ی حه ڕه م ،موزده لیفه لای عه ڕه فاته وه بۆلای مینا، مینا له موحه سسه ره وه تا جه مه ڕه ی دوایه که له گه ل حه ڕه مه و ۳۶۰۰ میتر درێژایی هە یه . به ڵێ که عبه بینایه کی چوارگۆشه به قه واره بچووک به ڵام به مانا به قه دهە موو زه وی گه وره ، بۆ ده رکه وتنی ئه ومانایه ش ڕێ وڕه سمێکی تایبه تی و چه ند دروشمی بۆ دامه زراوه که له چه ند ڕۆژی مێژوویی و چه ندشوێنی دیاری کراو له لایه ن هە موجۆره کان وخه ڵکی هە مووشوێنه کان به ڕێوه ده چی .
هە رشه کاوە بێ ئاڵای یه کێتی ویه کتاپه رستی.
عبدالله حسن زاده
سه رچاوه کان بۆ به شی جوغرافی:

ئینتێرنێت مجله میقات حج شماره ۵۴

تاریخ مکه مکرمه دمحمدالیاس عبدالحی

نمایش بیشتر

عبدالله حسن زاده

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - بوکان @ شغل : مبلغ و دعوتگر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا