اندیشهکوردی

بناغەی مێشکی مرۆڤ

بناغەی مێشکی مرۆڤ

“کۆشکی فکری مرۆڤ ،چۆن دادەرووخێ؟”

✅مرۆڤی ماڵ کاول هەرلەودەمەوە چاوی پشکووتوە لەلایەن هێندێک چەوسێنەری خۆیی دەرمانداوکراوە ونازانێ لەکوێوە ،هەڕەشەی لێدەکرێ.
خافڵاندن وسەرقاڵکردن لەولایەنانەڕا دەبێتە هۆی ماف خوران و بێبەشی وگێل وحۆلی لەناو گۆڕەپانی ژیان.

✅بەزۆری یان بەخوایشت،هێندێک کەوتوونە سەرکورسی ئاغایی و کوێخایەتی و باڵا دەستی وبە لایەنی جۆراوجۆر مێشک و فکروتەمەن و تواناکانی مرۆڤ، دێننە ژێر رەکێف وبەئیشتیا هەڵی دەشێلن هەرچەند ئەوبەستەزمانە نازانێ لە کوێوە پلاری وێدەکەوێ گەلێک جار چەوسانەوە و لەقوڕ ڕۆچوونی خۆی، لەخوای گەورە دەزانێ و دەستی چەوری بێ ئاگایی وسڕبوونی لەوزاته پیرۆزە هەڵدەسوێ وگلەیی و گازەندەی ڵێ دەکا.

✅کاربەدەستانی گۆڕەپانی ژیان، کەوەک مارێکی ژاراوی و کوشەندە،لەسەرخەزێنە و سامانی سەرزەوی پاپۆکەیان خواردۆتەوە ولەبەرچاوچنۆکی وگەدەدڕاوی، کەس بەبرابەش و هاوسفرەی خۆیان نازانن ونایان هەوێ هیچ کەس لەو نهێنیەش ئاگادار بێ دەستیان داوەتە سڕبوون وسەرخۆش کردنی چینی لاو وگەنج و خەڵکی رەمەکی ،هەتا بتوانن بەفکرێکی ئاواڵە وبێ خەم،مافی گەلان ڕۆدەن وکەس متتەقی لێ نێیە.

✅چاوچڵێسانی گۆڕەپانی ژیان،سەدان وبگرە هەزاران زانای زڕوخۆفرۆش ،بەکرێ دەگرن هەتا بتوانن بەڕێگای جۆراوجۆر، پلان و بەرنامەی چەوسانەوە داڕێژن وداوو تەڵە ی زیاتر بنێنەوە ومێشکیان داشۆن.

یەکەم هەنگاو:
✅ ئەوەیە کە گنجان لە گوڵستان وبەرووبوومی کتێب و موتالاکردن دوور بخەنەوە چوون دەزانن هەرگەلێک روولە کتێب و گوڵبژێری فکری زانایان بێ هەرگیز بێ ئاگا ناژی وسەربۆ هەموو ناپیاوێک ،دانانوێنێ وبەرەورێگای چەوت و خوار ناڕوا.
✅بەسەدان بەرنامەی بێ بایخ و فکری خوار،دەیانەوێ گەنجان لەوخەزێنە بێ بڕانەوە دوور راگرن و سەرقاڵی شتی پڕو پووچیان کەن یان بەکتێبی سووک و بێ مانا،قەناعەتیان پێ بێنن و وردەوردە لەگەڵ هاونشینی کتێبی مێشک هەژێن،نامۆیان بکەن باش دەزانن دزینی رانەمەڕی شوانی نووستوو،سووک و عاسان تره.

دووهەم هەنگاو:
✅بەڕێوە بردنی بەرنامەی پڕو پووچ و بێ کاکڵ کەبۆ چینی گەنجانی پڕلە حەماسە و خرۆش دایدەڕێژن کە ئاستی هەستیاری وئاگاییان نەمێنی ووەک ماری سڕبوویان لێ بێ ولەنەزانی خۆیاندا،نوقم بن ولەژیانی خۆیان و دەوروبەریان خافڵ بن ولەبرامبەر ژیانی دەوروبەر،تەقەیان لەسەری نێیە.

سێهەم هەنگاو:
✅هەڵاییساندن و وەجۆش هێنانی زەوق و شەهوەت و هێزی ڕەگەزی بەرامبەر.
نەتەنیاگەنج ،بەڵکوو کەسێکی وەنێو کەوتووش، ئەگەر لەداو و تەپکەی هەوەس بازی و ئیشتیای عیشقی نارەوا بکەوێ دەبێ دەستی لێ بشۆی و جێگای هومێد ودڵ پێخۆش کردن نابێ وتەواوی هێزی فکرو بیرکردنەوەی دەچێتەناو ئەوبازنەوە و گەل دۆستی و پێشکەوتن و پلەی سەرکەوتن پێوان ، مانایەکی نامێنێ وخەزێنەی مێشکی کرمەڕێز دەبێ. تەنیا دەیهەوێ چاوچڵێسی و نەوسنی دەروونی خۆی ،سارێژ بکاو واتای کۆمەڵ و نیشتمان وسەرکەوتن،لەناخیدا کوێردەبێتەوە.

چوارم هەنگاو:
✅کارێکی وادەکەن کە فەرهەنگی ڕەسەن وجوامێرانە لەبەرچاویان بێ رێز بێ وبەرهەم وبەرووبوومی فکری خۆماڵی ،حورمەتی نەمێنێ وبەبیانووی ئازادی هزرو بیر،ئاستی پیاوەتی و رەشیدی ناوکۆمەڵگا دابەزێ وکەس خەتی کەس نەخوێنێتەوە ویاسای کۆمەڵایەتی بشکێ.
بەکوردی وبەکورتی دەیانەوێ گەنج ولاوی بەئەمەگ ورێزداری ئێمە، هەموو شتێک بەگاڵتەو گەپ بسپێرێ وسنووری پیاوەتی و حورمەت و مرۆڤایەتی ببەزێنێ.دەزانن کەسێکی کەبەرگی حەیا و شەرمی پۆشی فریو ناخوا و نادۆڕێ و بۆ کەس سەرداناخا.

پێنجەم:
✅کات کوژی و بەفیڕۆدانی تەمەن،هەتا گەنجان نەتوانن و فریا نەکەون رێگاو شوێنی گەورە پیاوان وکەڵە جوامێرانی خۆیان فێر بن وفکری بەرەو شارستانیەت چوون و زانیاری ،لەمێشکیاندا نەڕوێ و ئەدەب وفەرهەنگ لەناخیاندا چەقەرە نەدا پێیان خۆشە هەربەکاڵی و نەگەیوی بمێننەوە وچۆنیان پێ خۆشە رایانماڵن وسەرهەڵنەبڕن.

شەشەم:
✅شکانی کۆڵەکەی قایم و قۆڵی بنەماڵە،بەو فێڵە ناڕەوایە دەتوانن هێڵی سووری نێوان دایک وباوک ببەزێنن و گەنجی سرووشت پیاوی ئێمە، دژی یاساکانی حورمەت و گەورەیی خانەوادە سەرەڕۆ بکەن وئاوساری داب و نەریتی لەسەرداماڵن وبە ئیشتیای خۆیان هەڵی سووڕێنن.

✅هەربۆیە گەلانی ژێردەست و کەمینە دەبێ زۆرئاگاداربن کە لە داو و تەڵەی دونیا خۆران نەکەون وقەڵای بەرزی فکرو هزریان ،دانەرووخێ وسامان و دارایی سەدان ساڵەی باووباپیرانیان ،لەچنگ نەچێ وسەرشۆر وماڵ وێران نەبن و مێژوو، تف ونەعلەتیان نەکا ونەبنەهۆی توانەوە و بووچانەوەی کەسایەتی و فەرهەنگی ڕەسەن و جوامێرانە ی گەلەکەیان ،لەژێرسمی ئێستری سەرشێتی هورووژمی داگیرکەرانی ژیاندا نەپڵیشێن.

جەهانگیربابایی ـ سەردەشت ـ رەزبەری ۹۹

از طريق
جهانگیر بابایی
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا