تاریخ

 به هار(شعر کوردی)

تۆبڵێی بەهار دابێ و
گوڵ نەکەنێ و
شینکە نەڕوێ !؟

تۆ بڵێی بەهار دابێ و
باران بەڕێژنە ببارێ و
ئاسمان تێیدا نەبێ هەورێ !؟

کێ بیستوویە
لە دایک ڕۆڵەی لەدەست دابێ و
هەردەم بە پێکەنین مابێ !؟

دڵبەر، دڵداری نەمابێ و
جلکی سووری لەبەر مابێ !؟

داپێم بڵێن !
کەسێ بووە هەڵە نەکا؟
تیری کاسی پاییز بڕمێ و
خەزەڵ بە گۆڕێ وەرنەکا !؟

دابپرسن ..
قەت وابووە
بەفر بەکڵۆ بێتە خوارێ و
جلکی کۆنی زەوی نەشوا !؟
زیندەوەر بۆ ژیان و مانی
بژیو نەخوا !؟

کێتان دیوە…
خۆری ژیانی هەتا سەر
هەوری ناوچاوان گرژی مەرگ
سێبەری لێ نە کردبێ !؟

مەگەر دەبێ …
کە میرولە کێوی ئەڵوەند
ڕاگوێزێ بۆ ئەولای سەهەند !؟

باوەڕ دەکەن!!
خۆرلە ئاسۆ بێتە دەرێ
بەڵام نەدا لەسەر کێوان گزینگ !؟
یاڕێوی هەرگیز بتوانێ …
بدڕێ ورگی چڕی پڵێنگ !؟
پێم وایە
باشیش دەزانن !!!
سە رناکەوین
خەبات نەکرێ
خەباتیش سەرناگرێ هەرگیز
گەر خوێن نەڕژێ !!!

دانەر: بابۆڵی نەڵۆسی
۶/۵/ ۱۳۸۳

 

نمایش بیشتر

عبدالواحد رحمت الله

نویسنده و شاعر و مترجم آذربایجان غربی - مهاباد خطیب و دعوتگر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا