بو جگه ر گوشه کانم(شیعر)
بۆ جگەر گۆشەکانم
زۆر شەونخونى و هیلاکى و ڕەنجم لەگەڵ ئێوە داوە.
زۆر دەستم پێوە گرتووە زۆر شتم خستۆتە لاوە.
بۆ جوانى جل و بەر و سەربەرزى ئێوەم داناوە.
ئیسراحەتى خۆمم لەماندوبون بۆ ئێوەدا بینیوە.
زۆر جوان ئێوەم پەروەردەکردووە.
بۆرۆح سوکى و بەدەمەوەبونى خەڵکى.
یارمەتى هەژارو لێقەوماوو داماو.
زۆرم لەگەڵ ئێوە وتوە لەوتەى جوان وکردار.
قەت درۆ نەکەن راست گۆبن لەگەڵ خۆتان و دەوروبەر.
رۆِڵە دەستم دامانتان هەرکات نیعمەتتان لا سوک بوو.
بیرێ لە ئاوارەکانى ژێر خەیمەى سوریاو
میانمار خانویەکى قوڕى ڕووخاوو.
بکەرەوە وە ئەوکات قەدرى ئەزانى.
تۆ دێیتەوە ماڵێکى گەرم و پڕ فەڕش کراو.
سفرەى رازاوەى ئامادەکراو.
زۆرن مناڵ هەڵتوو شکاون لەبن دیوارو کۆڵان.
جل و بەرگ شڕو تەڕو دڕاو بۆ پاروە نانێ چاوى کزۆڵى هەڵئەبڕێ…..
بۆدەستێ بۆ کەسێ یارمەتى دەربێ.
بە قاچ ودەستى تەزیوو دەم و چاوو قرچ و گۆڕاو.
بەڵکو یەکێ سۆزى هەبێ دەستى یارمەتى بگرێ.
بەڵکو سۆزى یەکآ دەستى برسى ڕۆڵەیەک بگرێ
لەبەرئەوە ڕۆڵەکانم هەتا ئەتوانن یارمەتى دەربن.
نەرم و نیان و دیندارو ڕێنمونیى کەربن.
بۆ هەموو چینەکان ڕێبەر بن.
مریەم إبراهیم گەڵاڵى
یه کگرتو
روت سپی بی داده گیان