خانواده

بو خوشک و برا شوفیره کان(چه ند رینوینی)  

 خاڵە گشتیەکانی شۆفیری کە ۸۴ خاڵن 

۱ــ تێگەیشتن له ڕانندگی پێویستە بۆ هەموو کەس،( فقە و صبر).

۲ــ بۆ قسەکردن لەگەڵ ڕانندەیه کی تر ماشێنەکەت لە ناوەڕاستی خیابان ڕامەگرە.

۳ــ کاتی وەستان لە قەراغ خیابان وریای مناڵان بە.

۴ــ کاتی وەستان لە لێژی( سرازیری) حەتمەن بەردێک بخەنە ژێر تایەی ماشینەکە.( ئەتوانن هەمیشە دارێکی چوار گۆشەی چکۆلە بە ئەندازەی خشتێک لای دارتاش چاک بکەن و لە جەعبەی ماشینەکەدا هەڵی بگریت بۆ هەمیشە و لە کاتی خوێدا کەڵکی لێ وەرگری).

۵ــ هەمیشە با گوش و بەند و ڕۆن تورمز و تاسمە ئاچەر و جەک و سیم گاز و سیم کەلاجی زیادی تان پێ بێت.

۶ــ لە وەرزی زستاناندا با هەمیشە بێڵ و زنجیر چەرخ و پاچ چەکمە و چراغ قووە و.. پێتان بێت.

۷ــ دوور بکەونەوە لەو ڕانندانەی تازە مۆڵەتیان وەرگرتووە بەتایبەت پیرو پیاوی گێل و منداڵ.

۸ــ کاتی دابەزین هەرگیز لەناکاو دەرگای سەیارە مەکەنەوە.

۹ــ لێخوڕینی نەشیاوی خەڵکانی تر قەرەبوو مەکەنەوە.

۱۰ــ هەمیشە ماشێنەکەت سرویس بکە جا بڕۆ پشتی وەک؛ سەیری ئاوی ڕادیات، ڕۆنەکەی، ڕۆنی تورمز، تورمزی ماشێنەکە، ئاوی شیشە پاکونەکان، تایەکانی بزانە پەنچەر نەبووە.

۱۱ــ دەرگای ماشێنەکەت هی خۆت و … دڵنیابە لە داخستنی.

۱۲ــ لە ناو شارو ئاوەدانیا هەمیشە هێواش بڕۆ چون لەوانەیە مناڵێک یا ڕێبوارێک و.. بێتە سەرجادە و کارەسات ڕووبدات.

۱۳ــ تەگەری لووس و ساف مەترسیدارە.

۱۴ــ مناڵ لە ناو سەیارەدا مەترسیدارە گەر دایک و بابی ئاگاداری نەبن و دەرگاکان قوفڵ نەکەن.

۱۵ــ لە خیابانی یەک تەرەفە هەرگیز پێچەوانە مەڕۆن.

۱۶ــ کەس لەناو جەعبەدا سوار مەکەن، چون کارەساتی لێ دەکەوێتەوە.

۱۷ــ کاتێ زۆر توڕەن شۆفێری مەکەن تا هێور نەبنەوە مەچنە پشت ماشێن.

۱۸ــ لە کاتی بارینی بەلێزمە و تەم و مژی زۆر چڕوپڕ بوەستن تا ئەڕەوێتەوە و حەتمەن چرا راهنما لێدەن جا بڕۆن.

۱۹ــ گەر گونجا ماشێن لەبەر دەمی گاراج یا دەرکەی هاوسێدا ڕامەوەستێنن.

۲۰ــ کاتی باران جادە خز دەبێ، بۆیە خێراییت کەم وەکە و لە ماشێنی تریش نێوانت هەبێ.

۲۱ــ لەبن کورسی شۆفیر هەرگێز بتڵی ئاو یا میوە یا… دامەنێن، چونکە لەوانەیە بچێتە ژێر تورمز و… ببێتە بەربەست و کارەسات بخوڵقێنێ.

۲۲ــ لەسەر پرد یا ناو تونێل هەرگیز مەوەستن.

۲۳ــ لە کاتی لێخوڕین لە شەقام یا ڕێگەی سەرەکی هەرگیز زبڵ و… فڕێ مەدەن.

۲۴ــ فێربن بەر لە لێ خوڕین قایشی سەلامەتی ببەستن، تەنانەت لەکاتی خاو لێ خوڕینیشدا، چون لەوانەیە لە دواوە سەیارە خۆت لێدات.

۲۵ــ کاتێ لە شەقام سەیارە خراپ بووە هۆڕن لێ مەدەن، چون بە سیگناڵ ڵێدان ئیشەکەجۆر نابێ.

۲۶ــ هەرگیز یاسای هاتووچۆ ژێرپێ مەدەن.

۲۷ــ لە خیابان مەچنە نێو هێڵی تاکسی ڕانی یا..

۲۸ــ هەر کات وەستای لە شوێنێک بوەستە کە ڕێگەت نەبەستبێ.

۲۹ــ تابلۆکانی شۆفیری بناسن و لەبەر چاوی گرن.

۳۰ــ کاتێ ئوتوبووس یا.. خەڵک دا ئەبەزێنی خێراییت کەم بکە.

۳۱ــ بۆ خۆ نواندن بەتوندی و خێرا ڕانندگی مەکەن.

۳۲ــ دەستان لە شیشەی ماشێنەوە مەخەنەدەر، مەترسیدارە یا هۆشی ڕانندەی دواوە دەبەیت.

۳۳ــ هەموو کات ئەم ڕاستییە بزانە، کە ڕانندگی لە ناو شاردا پێویستی بە سەبر و لێبووردەیی زۆرە.

۳۴ــ لەو شوێنانەی کە ئەووەڵ جارە ڕانندەگی لێدەکەن و قەت نەچون زۆرتر ئاگاداربن یا سورعەت کەمتر بێ وەک؛ جادەیەک قەت پیا نەڕۆشتوون.

۳۵ــ گەر تابڵۆی هاتووچۆی ڕێگەوبان کێشەیان بوو پۆلیسەکان ئاگادار بکەنەوە.

۳۶ــ بە هەر دوو دەست سووکانەکەتان(فەرمان) بگرن، توند، با کاتی ڕووداو بتوانن گەڕۆکەکە( ماشێن) مەهار ( کۆنتڕۆڵ) کەن.

۳۷ــ ئاگاداربن لە ڕێگەی خۆڵاویدا سەیارەکەتان نەبێتە هۆی تۆزوخۆڵ بۆ کەسانی تر.

۳۸ــ کاتی دەواودەرمانت خواردوە یا باوێشک ئەدەی یا هیلاکی یا خەواڵووی یا ترست هەیە یا.. شۆفیری مەکە( باوەڕت بە چاوە ماندووەکانت نەبێ).

۳۹ــ کردنەوەی شووشە، یا بەرز کردنەوەی دەنگی مووسیقی یا… کاریگەری زۆری نییە لەسەر خەوزڕاندن و چالاکیت، بەڵکووبوەستن و پشوو بەن.

۴۰ــ دێر گەیشتن چاترە لە هەرگیز نەگەیشتن( ڕێسایێکی سەرەکی شۆفیری).

۴۱ــ لە کاتی شۆفیری بە گووشی مەدوێن، یا کورتەنامە مەنووسن( پاراستنی گیانتان یا گەڕۆکتان گرنگترە).

۴۲ــ دەفری بەنزین و پکنیک و سووتەمەنی مەنێنە سندووقی پاشۆ.

۴۳ــ لە چراسوورەکە هۆشتان بێ، کات زایە مەکەن، زوو بڕۆن با هەمووتان فریا کەون، گەر زەردبوو گازی مەدە بۆ تێ پەربوون، نەکا تووشی کارەسات ببن.

۴۵ــ کاتی پارککردن وا ڕایگرن کەمترین شوێن بگرن.

۴۶ــ ئاگاداری ڕۆژانی بارانی بن، هێواش بڕۆن با ڕێبواران و پیادەکان تەر نەبن و تووشی قسەی ناحەز و نزای ئەوان نەبن.

۴۷ــ لە کاتی تێپەربوون بەلای ماتۆڕ، دەڕاسە، دووچەرخە، کۆمباین، ماشێنی گەورە، کە بە جوانی ئێوە نابینن خۆتان بپارێزن.

۴۸ــ لە قەراخی ڕێگە ( پیادەرو ) بە خێرایی زۆر مەڕۆن.

 ۴۹ــ گەر شۆفیرێک ویستی پێشکەوێت( سبقت ) ئیزنی بدەن و ڕێگر مەبن لێی باڕووداو ڕوو نەدات.

۵۰ــ گەر ماشێنێک بە سورعەت هات ئیزنی بەن بڕوا لەوانەیە کاری زۆر خێرای ببێ، لاساری لەگەڵ نەکرێ.

۵۱ــ بیکە بە خوو، ناچار نەبیت هۆڕن(سیگناڵ) لێ مەدە.

۵۲ــ ڕەوش؛ لە شۆفیریدا زمان پاک بە و تووڕە مەبە، گەر قسەشیان پێی وتی خۆت کەڕکە و جواب مەدەوە چونکە فریشتەکان پشتگیریان ئەکەن.

۵۳ــ کاتێ ڕانندەن تەواو هۆشتان لە ڕانندەگی بێت، هەرگیز بۆ دواوە ئاوڕ مەدەنەوە.

۵۴ــ هەمیشە با ناو ماشێنەکەتان خاوێن و بۆن خۆش بێت.

۵۵ــ چرای ڕاهنماتان با جوان ببینڕێ، ئیش بکەن و زۆر تیشکی هێزدار نەبێ.

۵۶ــ هەرگیز بێ چراڕاهنەما ڕێگە مەگۆڕن و لامەدەن.

۵۷ــ چرای پێشەوە نووری بەهێزی لی وەسڵ مەکەن کە چاو شەوارە بکات( تارمایی چاو، چاوت لێڵ ببێ) چون تاوانە و مافی ڕەوای مڕۆڤ پێشێل کردنە.

۵۸ــ لە بەنزین خانە جگەرە مەکێشن، یا وەڵامی گووشی مەدەنەوە.

۵۹ــ دوای لادان زوو چرا ڕاهنماکان وەکوژێنە با شۆفیرانی دواوە سەر شێواو نەبن.

۶۰ــ منداڵ نەخرێتە سەرکۆش و دەست بەفەرمان نەگرێ.

۶۱ــ کاتێ مناڵ لە ماشێندا جێ دەهێڵی سیوچەکە لەگەڵ خۆت ببە، تورمز دەستیەکەی بکێشە.

۶۲ــ کاتێ گەیەشتنە ماڵ یا دەرچوون بە هۆڕن مێشکی سەری خاوخێزان و بەرودراوسێ مەبەن.

 کۆتا بەشی خاڵەگشتیەکانی شۆفیری 

۶۳ــ دەنگی ناحەزی ئیگزۆز و.. لە ئازاردانی مرۆڤه و دەبێتە هۆی خراپە بێژی بە ڕانندە.

۶۴ــ لای خەستەخانە و مزگەوت و مالی پرسەدار هەرگیز هۆڕن لێ مەدە.

۶۵ــ دوای پارکی ماشێن سەیری ناو ماشێنەکەت بکە ئەوەی سەرنج ڕاکێشە لایبە وەک؛ مۆبایل، پارە، کارتی عابربانگ، سەنەد، کیفی و…

۶۶ــ هەمیشە ماشێنەکەت لە شوێنی ئەمن ڕاگرە، چونکە ڕووداوەکان پێش بینی ناکرێن وەک لەسەر جادەی قیری کە قەرەباڵغە، یا کاتی داوەت و زەماوەند، یا لای مزگەوت کاتی پرسە و… یا سەر کۆڵانی تەنگەبەر و…

۶۷ــ دوای پێکدادان( تەسادوف) زوو تابلۆی ئاگاداڕری دانێن.

۶۸ــ گەر توانیتان لەمپەری مەترسیدار لەسەر ڕێگە دوور وەخەن.

۶۹ــ ئەگەر لە کاتی پێکدادان زیانەکە کەم بوو گەورەیی بکەن و سەرفەنەزەر بکەن لە بەرابەرتان.

۷۰ــ دوای پێکدادان لەسەر خۆبن و شەر و قسەی ناحەز مەکەن تا پۆلیس دەگاتێ.

۷۱ــ کاتێ یاساکان ژێرپێ ئەنێن، بەرگری مەکەن و مەپاڕێنەوە.

۷۲ــ کاتێ گەیەشتن بە لەمپەر ( دەستەنداز) خێرایتان کەم وەکەن با خۆتان و ماشێنتان پارێزڕاو بن.

۷۳ــ هەر کاتێ لە ماشێنێکتان دا و خاوەنەکەی لەوێ نەبوو، ڕەقەمی خۆتی بۆ بنووسە و وەبەر شیشەپاکونەکەی دە.

۷۴ــ کاتی وەستان لە پشت تراڤلایت ( چرایسوور) لەسەر هێڵی تایبەت بە ڕێبوار مەوەستن.

۷۵ــ لەکاتی پەڕینەوەی مناڵانی قوتابخانە و کوچە و کۆڵان زۆر وریابن.

۷۶ــ هەمووکات وریای ئەو مناڵانە بن کە دووچەرخە لێدەخوڕن.

۷۷ــ منداڵانی خۆتان فێر بکەن چۆن بە باشی دەرکەی سەیارەکە بکەنەوە و دابەزن وەیا دایخەن.

۷۸ــ لە دانانی دوڕووشم لەسەر سەیارە دووری بکەن، دەبێتە خۆپێدادان.

۷۹ــ منداڵان فێرکەن لە شیشەی ماشێنەوە سەر وەدەرنەنێن.

۸۰ــ بەر لە ڕۆشتن بەشە گرنگەکانی ترۆمبیلەکە چاو لێ بکەن.

۸۱ــ لە کاتی قەرەبالغی جادە دا لە شانەی خاکی جادە بۆ پێشکەوتن کەڵک وەرمەگرن.

۸۲ــ لەسەر پێچەکان، لە وەستان و پێشبڕکێ دووری بکەن.

۸۳ــ کاتێ زۆر ڕانندەگیت کردووە، دابەزن و پشوو بدەن.

۸۴ــ زۆربەی ڕووداوە دڵتەزێنەکان بە هۆی خێرایی زۆر و لەبەر چاو نەگرتنی مەودای ( فاسڵە ) پێویستە.

سعدی مرادی- بانه

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا