اصولفقه

بۆ تووتن دەکێشن؟!

پرسیار : بۆ تووتن دەکێشن؟!

ولام: کەم کەس هەیە ئیشێک بکاو بەڵگەی بۆ نەهێنێتەوە با بش زانێ خراپە! چونکە کە من ئەوانەی لەهەموو خراپەیێک بگەن یا کە تێگەیشتبن مەردانە ددان بە خراپەکاری خۆیان‌دا دێنن. دووکەڵکێش گیرۆدەی خووی خراپە کەم واهەیە کەپێت گوت: بۆ دەی کێشی؟ ددان بە خراپکاری خۆی‌دا بنێ‌و بە یەکێک لەم بەڵگانە نەیهەوێ بۆڕت بات و لەکۆڵ خۆیت وەکا!”

۱ـ ناپەسەندە (مەکرووهە)و حەرام نییە!
وەڵام: با، پێغەمبەر (دخ) فەرموویەتی: ڕەوا ڕوونە ناڕەوا ڕوونە، لە نێوانیانا ئیشێک هەیە هەموو کەس نایزانێ جا کەسێک لە گومان لێکراوان خۆ بپارێزێ ئایین‌و نامووسی پارازتوە، کەسێکیش بکەوێتە گومان لێکراوانەوە دەکەوێتە ناڕەواوە وەک شوان کە ڕان بلەوەڕێنێ لە دەوری پاوان نزیکە تێی کەوێ…. هتد، کەوابوو بەپێی ئەم فەرموودەیە خۆ لە شوبهەدار بپارێزین ئینا دەکەوینە ناڕەواوە، بێجگە لەوەش ئەوەنیە تەواوی دکتۆرانی ئەوڕۆ دەڵێن: زیان هێنەرە! ئەزموونیش نیشانی داوە کە بێ گومان هەرچی زیاندەری بێ کەڵکیش بێ ناڕەوایە.

۲ـ هاوەڵی چەن ساڵەیە چۆن دڵم دێ دەستی لێ هەڵگرم؟!
و: گەر ڕەفیقێک هەر ڕۆژە شتێکت لێ بسووتێنێ! یا ژارت دەرخوارددا! یا شوورەی دارتکا! واش دەستی لێ هەڵناگری؟ خۆ شەیتان هاوەڵی چەن ساڵەیە نابێ لە ترسی وی پەنا بە خودا بەری؟

۳ـ خۆ خوداو پێغەمبەر (دخ) هیچیان لە بارەوە نەوتوە؟
و: با فەرموویانە وەک خواوەند تەعالا دەفەرموێ: مَّا فَرَّطْنَا فِی الکِتَابِ مِن شَیْءٍ ثُمَّ إِلَی رَبِّهِمْ یُحْشَرُونَ (۳۸) الانعام. واته: ئێمە لەو کتێبەدا لە هیچ شتێ کۆتاییمان نەکردوە. جا دەڵێین: مەگەر خودا بە شێوەیێکی گشتی نەی فەرموە: وَیُحَرِّمُ عَلَیْهِمُ الْخَبَآئِثَ؟ کە تووتن بێ گومان یەکێکە لەو پیسانەی حەرامی کردوە.

۴ـ ئەی بۆ فڵان کەس ئەو هەموو سیغارانە دەکێشێو هەر ساغیشە؟!
و: چوزانی ڕۆژێک نایێ‌و گیرۆدەی تیری دووکەڵ بێ؟
ـ ئەی زیانی تاکی‌و کۆمەڵی‌و ئابووریەکانی تری؟
ـ ئەی زیانی بۆ زۆربەی خەڵکی؟ کە یاسای ئیسلام گشتیە…

 
✍️ مامۆستا ئەحمەدی حەفیدی گێراییەوە کە ساڵی ۱۳۸۰ لە گوندی ناچیت لە خزمەتیا بووم، کاتێ یەک دویێ لە فەقێکان سیغارخۆربوون! فەرمووی: باوکی شێخەمینی بێژوێ (وابزانم هەو بووە) کاتێ فەوتی کردوە دوای دوو حەوتوو چوەتە خەوی مامۆستا شێخ ڕەوف خوالێیان خۆشبێ کە وەزعووحاڵت چۆنە؟ وتبووی: حاڵم زۆر زۆر باشە بەس نازانم کاتێ فریشتەکان دێنەلام بۆ وتوووێژ دووربەدوور دادەنیشن! پێم وتن: بۆ نایێنە نزیکەوە؟ وتیان: بۆنت لە دەمی دێ ئازارمان دەدا ناتوان بێینە پێشێ! ئەم خەونە خۆی بەڵگەیە کە سیغارخۆر ناڕەوایە. لە فەرموودەیا هاتوە ئەفەرموێ: بەنیادەم لەچی ئازارو نارەحەت ببن فریشتەکانیش لەو شتە نارەحەت دەبن.

۵ـ گەر تەرکی کەم نەخۆش دەکەوم؟ وەک قەدیمیەکان وتوویانە: تەرکی عادەت نەخۆشیە”
ولام : نەخۆش ناکەوی ئەوە تەنیا ترسە. گەر دەش زانی وایە وردەوردە خۆی لێ وەدزە. (زۆرمان دی تەرکیشیان کردو هیچیشیان لێ نەهات).

۶ـ بۆم تەرک ناکرێ؟
و: لێ بڕانی دەوێ( نیەت‌و ویستی گەرەکە) وا هەیە یەکێک لێ دەبڕێ چەند ڕۆژ نان‌و ئاو ناخوا، خۆ دەکوژێ خەڵکی دەکوژێ، ڕەمەزان بە ڕۆژوو دەبێ.

۷ـ ئەی بۆ مەلاو دکتۆر دەیکێشن؟
و: مەلاکان لەم ڕۆدا زۆریان نازانن کە ناڕەوایە. دکتۆریش دەڵێ: وای ناکێشین زیانی ببێ! بەڵام لە ڕاستیا هەردوولا لە هەڵەدان، ئیشی وان نابێتە بەڵگە بۆ ئێمە. پێغەمبەر (دخ) ئەفەرموێ: هەموو ئادەمیزادەکان زۆر لە هەڵەدان! چاکترینی هەڵەکاران پەشیمانانن.
ـ ئەوە؛ لە لایێکی تریشەوە” ئێمە نابێ چاولێکەری بکەین دەبێ خۆمان بە پێی توانا کەڵک لە ئاوەزو ئەزموون‌و زانست وەرگرین. بۆ چاو لە مەلاو دکتۆرانێ دەکەی کە لە دێڕی (خەت) تۆدان؟ بەڵام گوێ شل ناکەی یا چاو لەوانە ناکەی کە وەک تۆنین؟!

۸ـ گەر نەی کێشین تووڕە دەبین؟
و: ڕاستە بەس هۆکەی ئەو دووکەڵەیە کە وابوو تازوە توخنی مەکەوە. خۆ بە شتێکەوە خەریک‌کە، لەوێ بڕۆ، دەس نوێژ هەڵگرە، ورە بەرز بە، عەوزوبیللا بڵێ و….
۹ـ خەم‌و خەفەت هێندە زۆرن ناچارین سیغار بخۆین؟
و: چ سیغارخۆرێکە خەفەتی نەبێ؟ دەرمانی خەفەت بڕوا بە خوایە، لە خودا پاڕانەوەیە، ورەیە، چارە کردنە، دەس نوێژ هەڵگرتنە، دیتنی دۆستانە، کارکردنە، پەرتووک خوێندنەوەیە، کەژو کێو گەڕانە، تەماشای سەوزایی‌و ڕووبارو تاڤگەیە، لە لای دڵسۆز دەردە دڵ کردنە، ڕازی بوونە بە قەدەرو قەزای خوای گەورەیە.

✍️ بۆ تووتن دەکڕن‌و دەفرۆشن؟
وەڵام: وەک گوتمان کێ هەیە ئیشێک بکاو بەڵگەی بۆ نەهێنێتەوە با زۆریش خراپ بێ؟ جا سەوداچی تووتنیش وایە! کە پێت گوت بۆ سیغار یا تووتن دەکڕی‌و دەفرۆشی؟ ئاوا وڵام دەداتەوە”

۱⃣ چی بکەم؟ کار نییە!
ـ وەڵام: ئەی ئەو هەموو ئیشە جۆراوجۆرانەی تر چن؟
۲⃣ کورە خەرج هێندە سەنگینە دەبێ وەک قڕژاڵ بە هەموو سەران بڕۆین!
ـ وەڵام:
ٲـ ئەی خەڵکی‌کە چۆن دەژین؟
ب‌ـ کەوابێ دەبێ بۆ ژیان هەموو تاوانێک بکەین‌و بۆشمان دروست بێ؟
ج‌ـ ئەی بۆ خودا وانافەرموێ؟ ڕێی خێرو شەڕی بۆ داناوین‌و ڕۆزی حەڵاڵ‌و حەرام؟
۳⃣ خەڵکی کە بۆ دەیکا؟
و: ئیشی خەڵک نابێتە بەڵگە. کە بێ گومان زۆربەیان نازانن‌و بە هەڵەدا چوون.
۴⃣ خۆ ناڕەوا نییە؟
و: ئەوەنیە پێغەمبەر (دخ) دەفەرموێ: هەر شتێ ناڕەوابێ پووڵەکەشی ناڕەوایە.

✍️ بۆ تووتن دەکەن؟
ـ دەڵێن: ناژین، خەرج گرانە!
ـ وەڵام:
۱⃣ بۆ خودا هەر ئەو کاسبیەی داناوە؟
۲⃣ ئەی ئەوانەی تووتن ناکەن چۆن دەژین؟
۳⃣ ئەو جێیە بکە بە شتێ‌تر وەک وێنجە، شەوەر، بە سەوزی بۆ فرۆشتن و..
۴⃣ دەکرێ دزو قووماربازو سیخوڕیش هەروا بڵێن.
۵⃣ ئەی نابێ لە خودا بترسین؟
۶⃣ گەر ترسی خوات لە دڵا نییە خۆ دەبێ بەزەییت بە خۆت‌و ماڵ‌ومناڵ‌و خەڵک‌دا بێتەوە.

✍️ بۆ میریەکان تووتن قاچاخ ناکەن؟!
وەڵام:
ـ لە سەدا نەوە لە میرەکان گاورن‌و لەخەم ڕژیمی خۆیانن، بڕوایان بە ڕەواو ناڕەوا نییە، ئەوەنیە جندەخانەو قومارخانەو بەرافی ڕەقس‌و سەمایان داناوەو نێربازیان یاسایە!؟. جا هیوادارین ئەم میرانەی ئیسلامین بەم زوانە قاچاغی بکەن.
ـ بێجگە لەوەش دەبێ لە یاسای خودا بڕوانین و تەنیا لەو کەڵک وەرگرین‌و کارمان بەم‌وبەو نەبێ. 


خوا لیخوشبوو حاجی مامۆستا موحەممەدی بەردەڕەشی

بڕواری ۱۵/ ۱۲/ ۱۳۷۱کـ هـ، بەرانبەر بە ۱۴۱۳/۹/۱۲کـ م.

نوسینه وه ی: سعدی مرادی- بانه

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا