اصولعبادات

بۆ لە عیبادەتەکانمان تام و چێژ وەرناگرین؟

لذت عبادت

٭ جوابەکەی ئەوەیە کە ، هەروەک چۆن جەستە نەخۆش دەکەوێ و تام لە خۆراکی خۆش وەرناگرێ، ئاواش ڕوحی ئینسان نەخۆش دەکەوێ و تام و چێژ لە خۆراکی ڕوح کە عیبادەتەکانە نابینێ .

بابای نەخۆش ، بە خواردن و خۆراک نە تەنها کەیفی ساز نابێ ، بەڵکو لەوانەیە بێزیشی لێی بێتەوە !

ئەو کەسەی دڵیشی نەخۆشە ، عیبادەتەکان لە سەر ڕوح و ڕەوانی قورسن و پێی ناڕەحەت دەبێ وەک خودای گەورە دەفەموێ : وَٱسْتَعِينُوا۟ بِٱلصَّبْرِ وَٱلصَّلَو‌ٰةِ ۚ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلَّا عَلَى ٱلْخَـٰشِعِينَ [بقرە /٤٥]

(ئێوه هه‌وڵ بده‌ن) پشت ببه‌ستن به‌ئارامگرتن و نوێژكردن (بۆ گه‌یشتن به ئامانج) به‌ڕاستی نوێژ ئه‌ركێكی گه‌وره‌و گرانه‌، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به خۆشه‌ویستی و سۆزه‌وه خواپه‌رستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و (باوه‌ڕی دامه‌زراویان هه‌یه‌)

٭٭چی بکەین چێژ لە عیبادەتەکانمان وەرگرین ؟

۱- ڕاهێنانی خۆمان لەسەر عیبادەت و خودا پەرەستیەکان و هەوڵ دان و خۆماندوو کردن لەو ڕێگایەدا :

ابن رەجب دەفەرموێ : ” نەفسی تۆ وەکو ئەسپێک وایە هەتا زۆرتر زەختی لەسەر بکەی چاکتر غار دەدا “

۲- هاونشینی و ڕەفیقایەتی ئینسانە چاکەکان :
جەعفەری کوڕی سولەیمان دەڵێ : ” هەر کاتێک دڵم ڕەق دەبوو ڕاستەو خۆ دەچوم بۆ لای موحەممەدی کوڕی واسیع و زیاتر گڕو تینم وەردەگرت “

عەبدوللای کوڕی موبارەک دەفەرموێ : هەرکات دەچووم بۆ لای فوزەیلی کوڕی عەییاز خۆم لا بچووک دەبۆوە”( ئەوەندە ئەو پیاوەم گەورەو چاکەکار دەهاتە بەر چاو ،خۆم و کردەوەکانم لا چکۆلە دەبۆوە و هەوڵم دەدا خۆم لەئاستی ئەو نزیک کەمەوە .)

۳- دورکەوتنەوە لە تاوان و خراپەکاری :

لە پیاوچاکێکیان پرسی : ئەگەر ئینسان کاری چاک بکاو تاوانیشی لەپاڵدا ئەنجام بدا ، ئایا تام و چێژ لە عیبادەتەکانی وەردەگرێ؟ فەرمووی : “نەتەنها بە ئەنجامدانی کاری خراپ و تاوان ، بەڵکوو هەرکەس ئارەزووی کاری خراپیشی لەدڵ دابێ ، چێژ لە عیبادەتەکانی نابا “
خودا ناسێکی دی دەفەرموێ : ” هەرکات تاوانێکم کردووە ، بۆتە بەربەست لە ڕێگای ئەنجامدانی شەو نوێژەکانم و شەو نوێژم لە قیس چووە !”

فەرمودەی پێغەمبەرمان هەیە(درودی خودای لەسەربێ) دەفەرموێ : خودا فەرمویەتی : “هەرکەس لەبەر خاتری من خۆی لە ڕوانینی نامەحرەمێک بپارێزێ ، شیرناییەک لە ئیمانی پێ دەدەم کە لەبەری بحەسێتەوە .”

٤- کردەوە چاکەکانمان زیاتر بکەین :

کردەوەی چاک هۆکارێکە بۆ زیادبوونی ئیمان و باوەڕ و زیادبوونی باوەریش ئامێرێکە بۆ تام و چێژ وەرگرتن لە عیبادەتەکان .
پێغەمبەر(د.خ) دەفەرموێ : “لە هەر کۆیەکن لە خودای گەورە شەرم و شکۆتان هەبێ و لێی بترسن و بە دوای ئەنجامدانی تاوان ،کاری باش بکەن چونکە کارە چاکەکان خڕاپەکان دەسڕنەوە و لەگەڵ خەڵکیش بە خۆش ڕەفتاری بجوڵێنەوە “[ترمذی/۱۹۸۷، مسند احمد/۲۱۳٥٤ ] حدیث : حسن

خودای گەورەش دەفەرموێ : “وَأَقِمِ ٱلصَّلَو‌ٰةَ طَرَفَىِ ٱلنَّهَارِ وَزُلَفًا مِّنَ ٱلَّيْلِ ۚ إِنَّ ٱلْحَسَنَـٰتِ يُذْهِبْنَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ ۚ ذَ‌ٰلِكَ ذِكْرَىٰ لِلذَّ‌ٰكِرِينَ “[هود/۱۱٤]

نوێژیش به‌چاکی ئه‌نجام بده له‌هه‌ردوو سه‌ری ڕۆژه‌وه (که نیوه‌ڕۆ و عه‌سره‌) و له سێ کاته‌که‌ی شه‌ویشدا که (مه‌غریب و عیشاو به‌یانی) یه‌، نزیكن له (ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری ڕۆژه‌وه‌، به‌ڕاستی کرده‌وه چاکه‌کان کرداره خراپه‌کان لاده‌بات و گوناهه‌کان ده‌شۆنه‌وه‌، ئه‌وه ئامۆژگاری و بیرخه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی یادی خوا ده‌که‌ن.

٥- بە پەروەردگارێتی خودای گەورە و بە بەرنامەکەی و پێغەمبەرایەتی
خۆشەویست(د.خ) ڕازی بین .

بێگومان ئەگەر ئینسان ڕازی بێ کە خودا ڕەببی بێ و ئیسلامی پیرۆز بە بەرنامەی ژیانی خۆی بزانێ و پێغەمبەریش بە باشترین سەرمەشقی خۆی لەقەڵەم بدا و ڕۆژانە بلێی : “رضیت بالله ربا و بالاسلام دینا و بمحمد(صلی الله علیه وسلم) نبیا”[حسنه البانی /۲٦۸٦]ئەو کاتە تام و چێژ لەو عیبادەت و بەرنامەیە وەردەگرێ کە خودای گەورە لە ڕێگای پێغەمبەرەوە(د.خ) بۆی ناردووە و بە شانازییەوە ئەنجامیان دەدا .

٦- بگەین بەو قەناعەتەی کە بە ئەنجامدانی عیبادەت و خودا پەرەستیەکان قازانجمان پێ دەگا و بە نەبوونیان تووشی زەرەرمەندی دێین .

کێیە کە لەقازانج هەڵێی و پێی خۆش نەبێ سوودی دونیا و قیامەتی پێی بگا و زەرەر لەخۆی دوور خاتەوە ؟
بەشەر وا خوڵقاوە ، بە شێوەی سروشتی پێی خۆشە قازانجی پێی بگا و لە زەرەر و ناڕەحەتی وگرفتیش هەڵدێ. جا ئەگەر ئینسان زانی کە عیبادەت و خودا پەرەستیەکان سوودی پێی دەگەیەنن و بۆ ژیانی دونیاو دواڕۆژی بەکەڵکن ، ئەوە بەو پەڕی دڵخۆشی و لەززەتەوە عیبادەتەکان ئەنجام دەدا و تام و چێژی خۆشیان لێ وەردەگرێ .

٭٭٭ بەربەستەکانی ڕێگای چێژ وەرگرتن لە عیبادەتەکان :

۱- تێکەڵاوی زۆر لەگەڵ خەڵکان و زێدەڕەوی کردن لەوکارەدا بە تایبەت تێکەڵاوی لەگەڵ کەسانی بێ ئەخلاق و خراپەکار و بێ باوەڕ بە دواڕۆژ و قیامەت

۲- دووڕویی و ریابازی لە عیبادەتەکاندا

۳- هەرکات عیبادەت بوو بە عادەت

٤- خۆ ئالودەکردن بە تاوان و گوناح و خراپەکاری

سەرچاوەکان :
۱-کاناڵی بانگەواز
۲- تەفسیری ئاسان
۳- قەڵای مسوڵمان

✍️ئامادە کردنی : یوونس سولەیمان زادە

از طريق
یونس سلیمان زاده
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

یونس سلیمان زاده

استان آذربایجان غربی- بوکان نویسنده و مترجم فعال و دعوتگر دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا