تاریخ

بو کوردی نازانین؟

کتێب و ده فته رو ته ئریخ و کاغه ز        به کوردی گه ر بنـــوسرایا زمانـــی

مه لا و شێخ و میـــر و پادشامان        هه تا مه حشه ر ده ما ناوو نیشانی 

ئێمه بۆ چی ئه بێ زمانی دایکی خۆمان نه زانین؟

ئه مه پرسیارێکی سه ره تاییه. ئه م پرسیاره ته نانه ت بۆ یه ک جاریش بێ له مێشک ماندا هاواری  هه ستاوه و بۆمه له رزه ی خستوه ته نێو بیر و بــڕوای ئێمه.

به ڵا م کام یه ک له ئێمه خه و و خۆشی له خۆی گرتوه بۆ  وڵام دانه وه ی ئه م پرسیاره؟.

بۆ ئه بێ بڕێ له کورده کان به زمانی دایکی خۆیان قسه نه که ن ، بۆ منداڵه کانیان له م  زمانه شیرینه نه ته وایه تیه بێ به ش ئه که ن و ئه مه ش به پێشکه وتوویی ده زانن؟.

هەروا کە ماموستا هەژار دەلێ: له ڕۆژ ئاشکراتره، پێناسی گه لان له جیهان، درۆشمی نه ته وایه تی، ئامیانی ره گه زایه تی، زمانه و به س!

ئه گه ر به مێژووی ئه و گه لانه وا ژێر که وتون، ورد بینه وه و تۆزێ نیگامان تێژ که ینه وه , وه ک هه تاوی گه ش بۆمان ڕون ده بێته وه که ئه وانه زمانی نه ته وه یی خۆیا له ده س داوه و له ژێر زمانی گه لی داگیر کراو  مانه ته وه و هه ستی نه ته وه یی خۆیان به ته واوی له بیر بردوه ته وه!

به ڵێ خۆشه ویستان:

ئه م پرسیاره و زۆر پرسیارێکی که بوون به هۆی نوسینی ئه م نوسراوه.

نابێ که م ته ر خه م بین.

نابێ چاوه ڕێی کۆمه ڵه مرۆڤێ بین که بێن و زمانی دایکیمان به خه ڵات بۆ بێنن.

نا …نا…ئه مه ئه رکی سه رشانی ئێمه یه..

با یه که م جار هێدی هێدی خۆمان فێری زمانی کوردی بکه ین.

وەرن با لە خۆمان دەس پێ بکەین.

زمانمان, پێنووسمان, تەنانەت تەختە کلیلی مۆبایلەکەمان فێری کوردی گوتن و کوردی نووسین بکەین.

با…له داهاتویه کی نزیکدا له ژێر نیگای مانداڵه کانمان که پـــڕ له پرسیاره و به نیگای تێژو توندیان هاوار ئه که ن و ده ڵێن: زمان و فه رهه نگ و نه ته وه ی ئێمه له کوێیه…؟

به سه رشۆڕیه وه نه توێینه وه!!.

 به ڵکو سه رمان به رز که ین و به سه رکه و توییه وه بڵێین:

کۆڕم.کچم …،ئه مه یه..ئه مه زمانی تۆیه…

ئه مه یه ئه و زمانه ی وا من به تێکوشینه وه بۆ تۆم به خه ڵات هێناوه…!.

 

 

نووسەر:شەیماکەریمی

نمایش بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا