دعوت اسلامیعبادات

بیرەوەریەکانی سەفەری حەج

بیرەوەریەکانی سەفەری حەج

ترجمه: سعدی مرادی

٭ کۆنفڕانسە گەورەکان لە دنیایا زلهێزان سازیان ئەکەن، بۆ حازربوونیان ڕێگەی گفتووگۆ ئەبڕن! مێز و خوانی خۆراک و خواردنەوەیان بۆ دائەنێن و..

ـ بەس لە حەجا ملوێنان خەڵک کۆ ئەبنەوە، خواردنیان هەڵگرتووە، کاتیان بڕیوە، بازرگانی و کار و کردەوەیان جێ هێشتووە، بەڵکو خاوخێزانیان بەگشتی جێ هێشتووە! گشتیان بە یەک شێوەی پڕ لە تۆکمەیی و دڵ پاکی هاتوون!.
ـ ئەوە گەورەترین پسوولەیە بۆ ئەم ئۆممەتە، هەر کەس بڵێ: موسوڵمانان نەماون، ئەوە خۆی نەماوترە.
ــ حەج بەڵگەیە لە سەر ئەوەی لە ناو ئوممەتا پسوولەیێ لە دینداری، شەممەیێ لە پاکی، مەیلێ لە بەخشین، تەماعێ لە پەرەستن ماوە.

ــ لە سەرجەم وڵاتانی سەر زەویەوە هاتوون (مِن كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍ) لە ئەمریکاوە، باکوری و باشووری، لە کانادا و ئەوروپا و ئوستوڕاڵیا، ئاسیا و ئەفریقا، و… پەروەردگاریان یەکە، پەڕاویان تاکە، باوەڕیان بە گشت نێردراوان هەس، سووڕ ئەخۆن بە دەوری یەک ڕووگە، لە یەک ئاستا ئەجووڵێن، لە مەککەوە بۆ عەرەفات بۆ موزدەلیفە بۆ مینا بۆ مەککە، جارێ‌تر بۆ مینا و ڕەجمی شەیتان، ئەوجار دێنەوە مەککە بۆ تەوافی خواحافیزی، کۆتا بڕگە گەڕانەوەیە بۆ ناو ماڵ و مناڵ.

ــ تەواوی ئەم مەناسیکە تۆفانێکە لە ئیخلاس و بێگەردی! پسوولەیە بۆ گەڕانەوەی ئیسلام، پێویستی بە ڕێنوێنی و زانیاری زیاتر و ڕێکخستنی چڕوپڕ هەیە.

ــ لە حەج‌دا گەورەترین دیمەن ئەبینی لە هەڵوەشانەوەی نیزامی تەبەقی! پشت خستنی ڕەگەز پەرەستی! تێپەڕاندنی جیاوازی نێوان ڕۆڵەکانی مرۆڤایەتی!.

ــ دیمەنێکی زانستی بۆ ئەو هاوچەشنی و ئەوین و برایەتیەی کە جیاوازی ناخاتە نێوان سپی و ڕەش، دەوڵەمەند و هەژار، وەزیر و گزیر، پیاو و ئافرەت، هەموو حەج ئەکەن لە تەک یەکا، لە یەک ڕێوڕەسم‌دا، لە چەن جێگەی دیاری کراو. شوێنی پاشای لێ نیە و کەسی‌تر نەیبێ، جێگەی سپی پێستی لێ نیە و ڕەش پێست شوێنی نەبێ، بەڵکو شوێنی ئافرەت دانەنراوە و بۆ پیاو هیچ، یا پێچەوانە!

٭ دنیا ئێستاش ئەو ڕەگەز پەرەستیەی تیایە هەتتا لە ئەمریکا ئەو دەمارگیریەی ماوە دژی ڕەشەکان! ڕاستە دۆخەکە بە یاسا مەهار کراوە بەس تێگەیشتن و قنیاتی خەڵکی بەوە نەگەیشتوون لە ئاستی کۆمەڵگادا.
ــ بەڵام ئێمە لە ئیسلاما حەلی واقعیمان دەست ئەکەوێ، بۆیە ئیسلام یەکسانی خستە بەینی ئەبووبەکر کە لە ئەشراف بوو لەگەڵ بیلال کە بەردە بوو، لە تەواوی مافەکانیان!.

ــ زەیدی کوڕی حاریسەی پێش‌دا چون لێهاتووی دایرەی بوو بە سەر جەعفەری کوڕی ئەبووتالیب و عەبدوڵڵای کوڕی ڕەواحە بۆ سەرکردایەتی لەشکری موسوڵمانان!

ــ عوبادەی کوڕی سامت کە ڕەش پێست بوو دیاری کرا ڕاوێژ بکا لەگەڵ مقەوقیس، سەرداری قیبت! لە میسر. ئەوەی گەورەیەی ڕازی نەبوو وتوووێژ بکا لەگەڵی، وەڤدەکا هەموویان تووڕە بوون و ویستیان وەگەڕێن ئەگەر قووت دانەوەی قسەکەی خۆی نەکردایێ مقەوقیس!

ــ ئەم ئوممەتە زانستی شەرعی و وەرگرتنی قورئان و تەفسیر، فەرموودە و ئادابی، فیقهـ و ئەحکامەکانی لە کۆیلەکان وەرگرتووە وەک”
٭ عیکرەمە کۆیلەی ئیبنوعەبباس
٭ نافیع کۆیلەی ئیبنوعومەر
٭ ئیبنوسیرین کۆیلەی ئەنەسی کوڕی مالیک
٭ یەزیدی کوڕی حەبیب موفتی میسر لە سەردەمی عومەری کوڕی عەبدولعەزیز لە ڕەشە قولەکان بوو! زانستی لە ئەبوویووسفی زانای هەژار فێربوو. هەروەک ئەویش لە ئەبووحەنیفەی وەرگرت، ئەو زانا دارایە. (موسوعه).
ــ ئیستا حەج دیمەنێکی پڕ هەیبەت ئەنوێنێ بۆ جێگیرکردن و سەلماندنی ئەو سەرەتایە لە دڵەکان و هەستەکان‌دا. جا ئەوەش بریتی نیە لە یاسا و قسە.
ــ چەن جار شۆرشی ڕەشەکان سەری هەڵداوە لە سەرەتای نەوەدەکان (١٩٩٢) لە کانیفۆڕنیا و ویلایەتەکانی‌تر لە ئەمریکا! ئەمانە هێمان کە چ کارەساتێکی مرۆیی زاڵە بەسەر کۆمەڵگاکەیانا.
ــ جێی ئاماژەیە لەژێر سێبەری ئیسلام چارەی ئەم دۆسیە ئەکرێ لە قەوارەی یاسا بێتەدەر بۆ ناو ئەقیدە و ئەخلاق و ئینسانیەت.
ــ ئەم لایەنەیە ئەمریکای زەبەلاح ئەتوانێ کەڵکی لێ وەرگرێ وەک حکومەت، بە مەرجێ ئیسلام وەرگرێ بە دروستی لە ڕێژنەی پاکی خۆیەوە. ئەوسا چەوتیەکان ڕاست ئەکاتەوە و چارەی ناکۆکیەکان ئەکات.

ــ لە مەککەی پیرۆزا یادی پێغەمبەران هەیە بە تایبەت باوکی پێغەمبەران سەروەرمان ئیبراهیم، ئەو بەرێزەی کە موسوڵمان و یەهوودی و نەسارا، هەروەها تەواوی خاوەنانی پەیامی ئاسمان لە دنیایا باوەڕیان پێیەتی!. لە ناویانا لە پێشترین کەس پێی ئیماندارانن ئەوانەی شوێنکەوتەی ڕێبازەکی ئەون.
٭ حەزرەتی ئیبراهیم سەرکەوتوو بوو لە لایەن خواوە لە هاوسەنگی تەواوا لە ژیانی‌دا، کە دەرئەکەوێ لەم بازنانەیا”

١ــ پەیوەندی بە خوای تەعالاوە لە بەرزترین شکڵا بە شێوازێ خوای گەورە هەڵی سەنگاندوە بە جۆراوجۆر لە تاقی کردنەوە! سەبری گرتووە تا ئەوەی خوای سەروەر فەرموویەتی: (إِنَّ إِبْرَاهِيمَ كَانَ أُمَّةً قَانِتاً لِلّهِ حَنِيفاً وَلَمْ يَكُ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (120).

٢ــ پەیوەندی بە باوکیەوە ـ لەگەڵ ئەوەی کافرە و پەرەی پەیکەری بوت ئەدا! ـ ئەوە نەبووە مانعی ئەوەی چاکەکاربێ لەگەڵی! بانگی ئەکا بۆ ئیمان، خۆڕاگرە لە ئاستیا کاتێ هەڕەشەی لێدان و هەڵبڕین و بەردەبارانی لێ ئەکا.

٣ــ پەیوەندی لەگەڵ هاوسەرەکەی سارە پاشان هاجەر! بەجورێ لە ئەوین و ئارامی. تەنانەت کاتێ هاجەرەی جێ هێشت لە گەڵ جگەر گۆشەکەی لە پاڵ دیواری کەعبەیا وتی: آلله امرک بهذا؟ وتی: بەڵێ، وتی: کەوایە خوا وێڵمان ناکات. ئا بەم دڵنیاییەوە کەوتە جمووجۆڵ ئاوی زەمزەمی بۆ بووە هۆی ژیانەوە لەو ناوچەیە بەگشتی.

٤ــ نێوانی لەگەڵ کوڕەکەی ئیسماعیل! کاتێ تێی ئەگەیێنێت سەری ببڕێ بە فەرمانی خوای مەزن! ئەڵێ: (يَا أَبَتِ افْعَلْ مَا تُؤْمَرُ). مەخابن ئیستا باوک فەرمان بە کوڕەکەی ئەکا کە قازانجی تەندروستی و زانستی و ماڵی و… تیایە، لە وڵاما ئەڵێ: باوکە نایکەم ئەوەی تۆ ئەیڵێی!.

٥ــ هۆگری بە دەسەڵاتی سیاسیەوە وەک ئەو نەمرودەی کە بانگەشەی خوایەتی ئەکرد! وتوووێژی لەگەڵ کرد بە بەڵگەی زانستی و فکری، کڕڕ و مات بوو ئەو بێ دینە.

٦ــ هۆگری بە میوان و گەلەکەیەوە لە حورمەت و جوانی هەڵسووکەوت لە گەڵیان! بانگی کردن تا ئەوەی فڕێیان دایە ناو جەرگەی ئاگر! پاشان دیسان تێ هەڵچوۆ بە دەعوەت کردنیان بۆ ئیسلام.

٭ ئا بەو دیاردانە حەج کە سەردانی ئەو شوێنانەی تیایە ئەبێتە دەرسێکی ڕاهێنان لە گێڕانەوەی هاوسەنگی بۆ ژیانمان، وەک؛

// بڕێ لە ئێمە لە بواری مادی سەرکەوتووە بەڵام پەیوەندی لەگەڵ خوایا کەمە یا هەر نیە!! یا لەگەڵ خاوخێزانی.

// یا کەسانێ هەن دەرچون لە بواری زانستی و خێزانیەوە بەڵام لە بواری ڕامیاری و ئابووری و کۆمەڵگایی، سەرکەوتوو نیە.

// هەموو ئەمانە وێنای کەلێکێک دەر ئەخەن، کاتێ دێت بۆ حەج ئەبێتەوە بە موسوڵمانێکی دەمەزەرد و ئەو هاوسەنگیەی ژیانی بۆ ئەگەڕێتەوە.

٭ ئاماژەم بە چەن مژارێک کرد سەبارەت بە حەج کە پێشتر نەمدی بون، ئارەزووم وایە ئەمساڵ جێ‌بەجێ بکرێ”

١ــ پەیمان شکێنیێکی گشتی هەیە لە ڕەچاو کردنی ئامانجە پەروەردەییەکان بۆ ئەحکامی حەج، جا بۆ تاک بێ (ڕۆحی، ئەخلاقی، عەقڵی، بەدەنی) یا لە ناو خێزانا بێ یا کۆمەڵگا یا ئۆممەت!.

٢ــ کاریگەری حەج ونە لە بەهێزی کردنی ئابووری‌دا، بەجۆرێ گەورەترین قەرارداتی ئابووری نەهێشتنی سوود بوو! لەسەر کێوی ڕەحمەت لە ڕۆژی عەرەفە، پێغەمبەری ئازیز دخ فەرمووی: (أَلَا وَكُلُّ دَمٍ مِنْ دِمَاءِ الْجَاهِلِيَّةِ مَوْضُوعٌ، وَأَوَّلُ مَا أَضَعُ مِنْهَا دَمُ الْحَارِثِ بْنِ عَبْدِ الْمُطَّلِبِ) موسوڵمانان ئێستاش دەوری بازنەی ئابووری پڕ ڕیبای عالەمی ئەیەن! پیلانی تەواو و کافیان دانەناوە بۆ ئیقتسادی ڕیبەوی.

٣ــ باسی یەک شتم کردوە چاکراوە و بەرەنجامی بووە لە وڵاتانی ئیسلامی‌دا، سەرەتا لە جلی ئیحرام و بەرماڵی نوێژ و… کوتایەکەشی بە ترومبیل و فڕۆکە و پانکەی هەوا و ئامێری وەسڵ (وسائل الاتصالات) بینیم هەموویان هاوردە ئەکرێن! لەبەر ئەوە ئێمە ئوممەتێکین بەکارهێنەری شارستانییەتین، لە حاڵێکا ئێمە داهێنه‌ری شارستانییەت بووین، ئایا ئەگەڕێینەوە بۆ ئەو سەرتای ئیسلامە کە بەرهەمهێن بووین نەک چاولێکەر؟! بگرینە دەست سەرچاوەی پێشکەوتن و نەبینە بەکارهێنەری چەڵتووکی شارستانیەت.
٭ بناغەی شارستانیەت ئاوێزەی بەها بەرزەکانی ئەخلاقی ئیسلامی و ئیمانە! لەگەڵ ئابووری و مادیات و ڕامیاری و میدیا و هونەر.

٤ــ بەهرە وەرگرتن لە کۆنفرانسی حەج لەباری سیاسیەوە، بۆ ڕێکەوتنی سیاسی لەسەر یەک ئەولەویەت هەموو ساڵێ، تەواوی ئۆممەتی ئیسلامی بە فەرزێکی شەرعی پەسنی کەن.
٭ ئامانجێکی عەقیدەیی تێکڕا خەباتی لە پێناوا بکەن وەک دژایەتی نەداری و دواکەوتوویی و شوێنکەوتوویی و… تاد.
٭ ئازاد کردنی سێهەمی حەرەمەین و ئەوەڵی دوو قیبلەکان.
٭ کردنەوەی بازارێکی ئیسلامی بە بەرهەمی هاوبەش لە بابەتی دژواری بەسام وەک ( مرۆیی و خام، زەوی‌وزار، ساڵنامە و ڕێچکە بەحریەکان و… تاد.) بۆ بەرژەوەندی ئوممەت.

👈 من ئاوا تێئەگەم لە حەج بە ڕاست‌بینانە و ئاواتەوە.

✍️ ٲ،د. سەلاح سوڵتان

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا