شعرکوردی

بەهەشت و دۆزەخ (شعر)

بەهەشت و دۆزەخ

یونس سلیمان زاده

لەسەر ئەو عەرزە ئینسان خوڵقاوە
بە هێـــــــــــــــزی اللە دروستکراوە

بۆ مەبەســــــــتی ڕوون هاتۆتە ئێرە
یەکێک ڕووی لەشەڕ یەکێک پڕخێرە

خوڵقێـــــــــــندراوە بــــــــۆ تاقیکاری
بۆ عیــــــــــــــــــبادەتی پەروەردگاری

لەدوای مـــــــــردن و زیندوو بوونەوە
دەبنه دوو تاقــــــــــم و جییا دەبنەوە

یان لەناو بەهەشت دەمــــــــێنن تاسەر
یان لە دۆزەخ‌دا دەبــــــــن خاک بەسەر

بەهەشــــــــت مەکان و جێگای لەززەتە
بۆ ئەهل و یاری مایـــــــــــیەی عیززەتە

بەهرەمەند دەبـــــــــــــێ باوەڕدار لەوێ
لەخۆشی دایە هــــــــــــــەرکات بیهەوێ

غەرقە لە شـــــــــادی و خۆشی چاکەکار
لەناو بەهەشـــــــــــــــتدا باقی و ماندگار

دەخوا و دەنۆشــــــــــــــێ پڕ بەدڵی خۆی
هەرچێک بیهـــــــــــــــەوێ فەراهەمە بۆی

بەهەشـــــــــــــــــــــت مەنزڵی چاکەکارانە
لەو شوێنە خۆشـــــــــی و ڕەحمەت بارانە

خاک و خــــــــــــــــــــــۆڵەکەی لەمرواریدە
ئەوەش لە ڕەســــــــــــوڵ هاتووەو واریدە

باغاتی بەهەشــــــــــــــــت جوان و لەبارن
ژێردارەکانـــــــــــــــــــــی کانی و ڕووبارن

ڕووبارێک لە شــــــــیر یەکێک لە هەنگوین
چەمێک لە شـــــــــەڕاب یان ئاوی ڕەنگین

لەناو بەهەشـــــــــــتدا سەرخۆش و شادن
لە غەم بێ بەهــــــــــــــرە و ڕەهاو ئازادن

دەخۆن هەنگـــــــوێن و مەشروباتی خۆش
ئاوی سازگار، لـــــــــــــــــەوێ دەکەن نۆش

شـــــــــــــــــــــیریان دەدەنێ تامی نەگۆڕە
شەڕابیش لەوێ بێــــــــــــــــــگەرد و مۆرە

بەرگ و پۆشــــــــــــاکیان ئاوریشمی تەنکە
دواقومی شەڕابیــــــــــش بە بۆنی میسکە

پێیان دەبەخشـــــــــــــــرێ هاوسەرانی پاک
لەبۆ ساڵـــــــــــحان بۆ کەســــــــــــانی چاک

چەندان نیـــــــــــــــعمەت و خۆشی تێدایە
بەچاو نابیـــــــــــــــــندرێ و بە خەیاڵ نایە

نازانـــــــــــــــــــی چیە و چۆنە و چەندەیە
خەڵاتی خـــــــــــــــودای زۆر بەخشەندەیە

پاداشـــــــــــــــــــــــتی باشە بۆ عەبدەکانی
بۆ ئەو کەســـــــــــــــــانەی قەدریان دەزانی

یاساو قانـــــــــــوونیان بەڕێـــــــــــوە دەبرد
بە پێی بەرنامــــــــــەی ژیانیـــــــــان دەکرد

دایــــــــــــــیم ملکەچ بوون بۆ ئەمری خوا
دوورە پەرێــــــــــــــز بوون لەشتی ناڕەوا

باوەڕیان هەبـــــــــــــــــــوو بە کەلامەکەی
بە وەحی و ســــــــــــروش بە بەرنامەکەی

بە پێغەمبـــــــــــــــــەران ، بە ڕۆژی دوایی
بە یوم الحساب ، ڕۆژی جــــــــــــــــودایی

بە مەلائیــــــــــــــکە و فریشـــــــــــتەکانی
بە دەست و نەخـــــــــش و بەکاری جوانی

ئەوانە هەمــــــــــــــــــــووی پایەی باوەڕن
بۆ ژیان مایەی خوشــــــــــبەختی و فەڕن

هۆکـــــــــــــارن هەتا ببـــــــــــین ڕەستگار
پاداش وەرگــــــــــــــــــرین لە پەروەردگار

بەهەشــــــــــــــت بکاتە مەنــــزڵ و جێمان
پێمان ببەخــــــــــــــــشێ و ڕازی بێ لێمان

بەهرەمـــــــــــــەند ببین لەخـــۆشی دابین
دوور بیـــــــــــــن لە دۆزەخ ئازاو ڕەهابین

دۆزەخ شوێنــــــــــــــێکە پڕ لە ئێش و ژان
خوا ســـــــــــازی کردووە بۆ جەزرەبە دان

بۆ ســـــــــوتاندنی تاغی و مــــــــل هوڕان
بۆ چەوســــــــاندنەوەی گشت بێ باوەڕان

بۆ زوڵم کەران لەبۆ موشــــــــــــــــــریکان
هاوەڵگەرانی خوای زاتی ســــــــــــوبحان

لەبۆ مــــــــــــونافیق دوورووی بێ ئیمان
بەڕواڵەت چاکی ناخ نامســــــــــــــــوڵمان

بۆ هەمــــــــــــــــــــوو کەسێ لەدین لابدا
دین واتە یاساو قانـــــــــــــــــوونی خودا

دۆزەخ چ شوێـــــــــــنێ جێگای مەینەتی
شوێنــــــــــــــــــــی پەژارەو پڕ نەدامەتی

جێـــــــــــــــگای ئاگروو بڵـــــــــێسە باران
دور لەڕەحمەتی خودای مـــــــــــــیهرەبان

دەستـــــــــــــــە چینەکەی ئینسان و بەردە
تا بلێی بە تـــــــــــــــــین، پڕ ئێش و دەردە

لەوێ “سمــــــــــــوم ” بایەک ئاگــــــــــرین
پێســــــــــــــــت دەبرژێنێ بە ئێش و بەتین

هەرکات بســـــــــــــــوتێ پێستان بەیەکجار
بەبەریان دەکرێ پێــــــــــستێک دووەم جار

هەتا بە جـــــــــــوانی بچـــــــــــــێژن عەزاب
پێســــــــــــــــــــت و ئێسقانیان ببێتە کەباب

” حمیم ” ئاوێکە جۆشیــــــــــــــن و کوڵاوو
دەکا دەروونـــــــــــــــیان پاک پڕش و بڵاوو

خۆراکــــــــــــــــــیان لەوێ زەقووم و کێماو
نوێشی گیـــــــــــــان دەکەن خوێناو زەرداو

بەڵکـــــــــــــــــــوو لە توونیان ڕزگاریان ببێ
مەخابن حاڵیــــــــــــــــــــــــان خراپتر دەبێ

بە گورزی ئاسن دەدەن لەســــــــــــــــــەریان
قوڕقوشم و ئاگـــــــــــــــــر دەکەن بە بەریان
بە گورزی ئاسن دەدەن لەسەریان
قوڕقوشم و ئاگر دەکەن بە بەریان


لە کۆت و زەنجیر دەخرێتە ملیان
هەروەک زیندانی پەت دەکرێ پەلیان

مسی کوڵاوتوو دەرخواردیان دەدرێ
گەدەو ڕوودەیان سەد پارچە دەکرێ

ڕوویان ڕەش دەبێ وەک تاریکە شەو
لێیان تاڵ دەبێ چی خواردنەو خەو

کافر لەوێدا واویلایەتی
بۆ ڕزگار بوونی خوا خودایەتی

ئاوات دەخوازێ مرۆڤ نەبووایە
لەدایک نەبواو مشتێ خۆڵ بووایە

چوونکە ئازاری دۆزەخ بە ژانە
شوێنی ناڵە ناڵ ، فرمیسک ڕژانە

ئەی خودای بەسۆز ئەی پەروەردگار
لەو شوێنە پیسە ببین ڕەستگار

پەنامان بدە لەئاوری جەحیم
خودای بەخشەندەی ڕەحمان و ڕەحیم

بمانگەیەنە بە بەهەشت لەولا
بەهەشتی بەرین فیردەۆسی ئەعلا

” ئامین “

هۆنراوەی : یونس سولەیمان زادە

نمایش بیشتر

یونس سلیمان زاده

استان آذربایجان غربی- بوکان نویسنده و مترجم فعال و دعوتگر دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا