تکایه کچه گه نجه کان ئه م بابه ته بخویننه وه!
فقط دختران جوان بخوانند!!
کچێک دەیەوێت خۆی بکوژێت به ڵام ماموستایه ک قوتاری ده د ات ! (داستان)
روداوێکی پرله ده رس و عیبره ت بو گه نجه کانمان ، تکایه تا کۆتایی بیخوێنه وه
ماموستا فەرمان خەرابەیی
——————————————————-
خوشک و برایانی بەرێزم ئەوە چیرۆک نیە بەڵکو ژیانی کچێکە کە بڕیاری خۆ کوشتن دەدات، بەڵام خوا فەزڵی لهگهلَ دهکات کە هەرگیز بەندەی خۆی لە بیر ناکات، خوا هیدایەتی دەدات و ژیانێکی نوێ دەست پێ دەکات.. با ئیَمهش پهند له ههلَهی ئهوانهی پیَش خۆمان وهرگرین، چونکه ئهوانه بون به وانه بۆ ئیَمه.. لە ڕێگای فەیسبوکەوە کچێک نامەیەکم بۆدەنێرێت و دەڵێت:
تیَبینی: ئهم گفتوگۆیه به یهک جار ئهنجام نهدراوه، بهلَکو له ماوهی دو مانگ نامهکان نیَوانیان ههبوه .
*****************************************************
# چۆنی مامۆستا گیان بئ زه حمەت من ۵ ساڵه لەگەڵ کورێکم ، زۆرخۆشمدەوێت، چەن جاریش چومە تە دەرێ لەگەلی، بەلام ئه و ئیستا منی ناوێ! چیبکەم؟ توشی هەڵە بوومە لەگەڵی؟! قوربانت بم مامۆستا چیبکەم؟ پێم بلێ تخوا؟ جوابم بدەوە قوربانت بم ، خەریکە شێت دەبم!
ماموستا : علیک السلام
خوشکم ، یەکەم تۆ هەڵەت کردوه لەبەر ئەوەی کەسێک کەسێکی خۆشبوێت دەیکاتە هاوسه ری خۆی و دەیخوازێت… ۵ ساڵ خۆشەویستی نیشانەی راستگۆی کابرا نیە..! ئەگەر راستگۆ بایە دەیخواستی نەک ئەوەی کاتت پێ راببێرێتَ..! پاشان هۆکاری چییە لێت تورە بوە؟ لەبەر چی؟ ۳۱ مارس
*******************************
# هەمووکات بەهانەم پێ ئەگرێ بێ ئەوەی هیچ شتێکی خراپم کردبێت
ماموستا : خوشکم تەمەنت چەندە؟
# ۲۶ سال ، هه میشه ئەهات و ئەیوت شو بکەی ئەتکوژم که چی ئیستا ئەلێ تۆ برۆ شوبکە و نامهه ویی! هەر ئەلێ بواری ئە ماددیم تەواو نیە .
ماموستا : خوشکم ئاخر چیت پی بلیم!!
باشە بۆ ئاوا ساویلکەی ؟ ئەو تۆی ناوێت ؛ جەستەتی تۆی دەوێت!
# قوربانت بم ، چیبکەم ؟ وتم خۆم ئەکوژم ، ئەلێ چیت پێخۆشە بیکە !
جەستەی چی کوا جەستەم ماوە هەموم دا بەو؟!
ماموستا : ئایا سەربەرزی لێستاندوی؟ مەبەستم پاکیزییە؟
# گەر بلیم کچم ڕەنگە ڕاست نەبێت.. کردومی بە ژن بەڵام کەس نازانێ
ماموستا : ئەی خوایە.. یەک دەققە با مێشکم پشویەک بدات
# ئاخر ئەوەیە منی ویران کردوە زۆر بیزارم
ماموستا : خوشکم باوک و دایکت ماوە ؟باسی عائلەکەت بکە
چەند بران ؟
# بە لی دایکم ماوە باوکم ۳ سالە مردوە ۴ براشم هەیە.
ماموستا : تۆ لە هەولیری یان سلیمانی؟
# لە هەولیرم ، تەنیا رێگەکم پی بلێ بیکەم تخوا یارمەتیم بە
ماموستا : خوشکم هەرگیز بیر لە خۆ کوشتن نەکەی هەموو شتیک چارەی هەیە
# ته حه ممولی هیچم نه ماوە.. کام رێگە لە کاتیک هەمو دژم بن ئیتر کوا رێگەو چارە؟
ماموستا : ئەوە ژمارەی منە (؟؟؟؟؟؟) کاتێکی گونجاو ته له فونم بو بکە ، هەرچی بە من بکرێت بە چاوان ، تۆش دەبێت بە عاقلی رەفتار بکەی .
# باشە من چیبکەم گەر بۆ ئەم کورە نەبم نابێت شوبکەم ؟
هەرچی وتت ئەیکەم تەنیا ڕزگارم بیت
ماموستا : باشە براکانت بزانن چی دەبیت؟
ماموستا : هاوار بەماڵم ! لە کوشتن زیاتر چیتر ناکەن
ماموستا : خوشکم چی بە من بکرێت درێغی ناکەم .
# چیبکەم یا ئەبێ بۆ ئەو کورە بم کە منی ناوێ ئیستا ! یا ئەوهتا ئە ئەبێ بمرم ! هەر ئەم دوو رێگەیەم هەیە !
ماموستا : تۆ چۆنی ؟ نویژ دەکەی ؟ پۆشاکت چۆنە ؟ ڕٍاست بلێ ، سفوریش – بێ حیجاب – بیت من هەر یارمەتیت دەدەم؟
# نویژ ئەکەم بەلام سفورم – حیجابم نیه –
ماموستا : باشە تۆ کاتێکی گونجاو ته له فونم بۆ بکە ئەگەر وەلامم نەداوە نامە بنیرە
# خۆم نامە ئەنێرم
# چیت بۆ من کرد؟ رێگەکم بۆ بدۆزەرەوە ته حه ممولم نەماوه بەخوا بیزاربووم
ماموستا : سه لام
ئەو کورە ته له فونی بو کردی؟
# ئەو رۆ ته له فونی کرد بۆم وتی وازم لیبنە!
ماموستا : چۆن وا بە ئاسانی.. پێی بلێ کارەکە وا ئاسان نیە تۆ گەورە ترین شتی منت بردوە کە کچێنیە دەبیت بێی داوام بکه ی ؛ ئەگەر نا شکایه تت لێ دەکەم..
– خوشکم ڕێگا چارەکەت: رۆژیک بچۆ بۆ لای دایکی ئەو کورە هەموو شتی بۆ باس بکە با دایکیشی بێتە لای دایکت داوات بکات ، ئەگەر دایکت رازی بو باشە ، ئەگەر نا با بۆی باس بکات کە تۆ حالت ئاوایە ، ئاوا روی داوە ، پێی بڵێ ئەگەر کچەکەت و کورەکانت خۆشدەویت با کیِشە دروست نەبیت ، بیدەنێ .
# فکرەکی باشە وائەکەم ، ئەمرۆ ئەچمە لای دایکی پێی ئەلیم ، رەنگە سودی هەبێ ، بیرم لەمە نەکردۆتەوە ، ئەبی سەر بگرێ ، وائەکەم ، ئەچم… ئیتر خوابزانی چی دەبێت ؟!
ئەشترسم دایکی هەرەشەم لی بکا یا قسەو جنێوم پێ بدات ؛بەلام هەر پێی ئەلیم ته حه ممولی هیچم نه ماوه ، ئەوە چاکترین رێگەیە قوربانت بم مامۆستا گیان سوپاس!
ماموستا : لە هەموو ئەنجامەکان ئاگادرم بکەوە
# مامۆستاگیان ! رەببی قوربانت بم ، چیت وت وام کرد ؛ دایکی کورەکە زۆر باشبو پێی وتم هیج مەترسە ، بۆمنی لێگەرێ ، دواتر پەیوەندیت پێ ئەکەم ، وتی تۆ بوکی منی ! ژنێکی زۆر بە دین بو، وتی تۆ کچی منی ؛ ناهێلم ئابڕوت بچێ دوعام بۆ بکە تخوا
ماموستا : خوا ئاسانی بکات بۆت.. پەیوندیم پێوە بکە و لە کۆتا ئەنجامیش ئاگادارم بکەوە
# مامۆستاگیان
ماموستا : سه لام ، چۆنی ئه خباری تازەت؟
# ئێستا باشم عەسر دایکی کورەکە دێت بۆ مالمان لەگەل دایکم قسە ئەکات
ماموستا : باشە خیر دەبیت ، لە هەوالی خۆش ئاگادارم بکەوە
# مامۆستاگیان ! دڵم خۆشە ! دایکم وتی شو ئەکەی بەو؟ وتم :بەڵێ ، دایکی کورەکە هات ئەمرۆ قسەی کرد لەگەل دایکم ، باسی زۆر شتی بۆ دایکم کرد.. مامۆستا چیت بۆ بکەم پێم بڵێ قوربانی خوابم قوربانی تۆش بم!
هەست بە گوناحی زۆر ئەکەم زۆر پەشیمانم لە هەمووشتێ خوایەگیان یارمەتیم بە
ماموستا : خوشکم ئەوە خوا دەرگای خیری لێکردیەوە ، تۆش خوا لە بیر مەکە ئەگەر نویژ ناکەی دەست پێبکە و خۆت داپۆشە ، ژیان لەگەل خوا خۆشە و بە دیندارییەوە جوانە
# نویژ ئەکەم مامۆستاگیان ، وا دەکەم ، پێم بڵێ چیت بۆ بکەم ؟ ئامادەم بۆدانەوەی چاکەکەتان.
ماموستا : من هیچم ناوێت ئەرکی سەر شانمە خوشکم
# قوربانت بم مامۆستاگیان سوپاس
ماموستا : لە ئەنجامی کۆتایی ئاگادارم بکەوە !
# بەسەر هەر دوچاوانم.
# قسەیه کی خۆشت پێ بڵێم ! ئەمشە و مالی کورەکە لە ماڵمان بوون ؛ ئیتر هەموو شتێ بە دڵی من ئەروا ، چەندە دڵ خۆشم ! خوا پشتی منی گرت،مامۆستا تخوا ئەمەوێ شتێکت بۆ بکەم بۆ ئه وەی چاکەی تۆ بدەمەوە ، دەبی چیت بۆ بکەم قابیلی تۆ بێت ؟ مامۆستاگیان قوربانت بم تۆ چی بووی بۆ من پەیدا بووی؟! فریشتە بووی سوپاس بۆ چاکەکانت خوای گەورە بۆتی قەرە بوو کاتەوە .
ماموستا : الحمدلله زۆرم پێ خۆشبوو تەنها دوعام بۆ بکە.
# سه لام مامۆستاگیان ! قسەکی خۆش ! سێ شەم مارە ئەکرێم دوعای خێرم بۆ بکە سەرکەوتووبم ، ژیانم بگۆرێ بۆ خۆشی.
ماموستا : پیرۆزه خوشکم ، که ماره کرای ئاگادارم بکهوه..
یارهببی خوا ژیانت پرله خۆشی بکات.. خوشکم ههرگیز خوات له بیر نهچێت که دهرگای خێری لێ کردیهوه.
# مامۆستاگیان تەنیا ماوە دوباڵ بگرم و بفرم.. هەرگیز جارێکی ترکارێک ناکەم خوا رقی لێم بێت ، لەوە رزگارم بوو ئیتر هەست ئەکەم ژیانێکی ترچاوەرێم دەکات!!
ماموستا : لهمهودوا دهبێت ژیر بیت ، ماڵی پیاوهکهت راگری و ژیانێکی باش دهست پێبکه ی.
# انشالله مامۆستاگیان ، خواپاداشتی چاکەکانت بداتەوە ، سوپاست ئەکەم .
ماموستا : خوا سهربهرزت بکات بۆ کاری خێر، ئامین.
# ئامین مامۆستاگیان بەهۆی تۆوە بوو ، ئەمە بیرکردنەوە جوانەکەی تۆبوو بۆمن .
# سلاو مامۆستاگیان قوربانی تۆ بم ، بەڵێ مارە کرام ، سوپاسگوزارم ، ئەوەندە دڵخۆشم تەنیا ماوە بال بگرم ! دوعای خێرم بۆ بکە لە یادم نەکەی !
ماموستا : الله یبارک فیک اختی یاره ببی خوا بهردهوام دڵخۆشت بکات ؛ منیش بهراستی دڵخۆشم.
# سوپاست ئەکەم مامۆستاگیان خوا بم کات بە قوربانی تۆ !!
سوپاست ئەکەم بە گیان قەرزداری تۆم !
ماموستا : تۆ ههڵهیهکی زۆر گهورهت کرد، بهڵام تهوبهی لهسهربکه و داوا بکه خوا خێر بێنێته رێگات .
# وا ئەکەم ئیتر ژیان گۆراوه ، کچەکەی جاران مرد ، ئیتر کچێکی ترم
هەر کێشەوبەس ؟! دەبایە بمردبام!
ماموستا : ئهگهر ئهو زهواجه رێک نهکهوتایه ئهوکات تۆ توشی کێشهی زۆر گهوره دهبوی..
روخسهت دهده یی ئهو گفتوگۆیهی نیوانمان له کتێبهکانم بهکار بهێنم یان له فهیسبوک؟
تا خهڵکی سودی لێ ببینێت و توشی ههلهی ئاوا نهبن.. ئاماژه به ناوت ناکهم؟
# بەڵێ با زۆر کەس و کچی وەک من سودی لێ وەرگرن و ببێت بە پەند بۆیان !
ماموستا : ئامۆژگاریت چیه بۆ کچان؟ ئهی چی به کوران دهڵێی؟
# بە هیچ جۆری عاشق نەبن ، گەرنا وەک منیان بەسەر دێت، جگە لەوەش باوی خۆشەویستی نەماوە ، گەر کورێک بەراستی کچێکی بوێت ئیتر با بچێ داوای کات ؛ نەک وەک من وێران بێت، کە لە کۆتایی هێنان بە ژیانی خۆم گەرامەوە ، بە هیچ جۆرێ بۆ چرکەیه ک نەچنە دەرەوە لەگەل هیچ کورێک ، گەرنا توشی ئەو چارە نوسەی من دەبن!! باوەر بە قسەی شیرنی هیچ کورێک نەکەن ؛ چونکە پەشیمانی لە دوایە..
قسەم زۆرە ناخم پڕە ؛ بەڵام ئیتر سوپاس بۆخوا کۆتایی هات !
قسەم زۆر زۆرە بەلام ئەمەندە بەسە !
چونکە ئەوکارە جکە لە نەفرەتی دونیا بەر نەفرەتی خواش ئەکەوێت ، وێرانی و سەر شۆری بۆ بنەمالەکەم ئەمایەوە !
قور بەسەری خانەوادەکەم ئەبوو! رەنگە ئەوان بە هۆی منەوە توشی هەزارەها ناخۆشی و سەر شۆری بونایە !
مامۆستا خۆشت ئامۆژگاری بنوسە بۆ کچانمان ؛ با وەک من ساویلکە و نەزان نەبن
تکایە بڵاوی بکەوە با خوشک و برایانمان پەند وەرگرن
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ کۆتای هات ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
براتان/ فەرمان خەرابەیی
منبع : ئیسلام پیک
امیدوارم دختران جوان و سالم ما از این داستان عبرت بگیرند ، ممنون از اینکه به فکر نسل سرگردان و جدید هستید