تاریخ

تیرور کرانی دکتور وشیار اسماعیل، ماموستای ئاینی و بانگخوازی کورد

بانگخواز و مامۆستایەکی ئاینی لە ھەولێر تەقەی لێکراو گیانی لەدەستدا

مامۆستایەکی ئاینی شاری ھەولێر بەفیشەک بریندارکرا و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١١:١٠ چەند چەکدارێک دەستڕیژی گوللـەیان لە ھۆشیار ئیسماعیل مامۆستای ئاینی مزگەوتی (عومەر بندیان) و بانگخوازی ئاینی کرد لە شاری ھەولێر و دوای گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە، بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

ھاوکات شەوی ڕابردوو دوای شه هید بونی ھۆشیار ئیسماعیل بانگخواز و مامۆستای ئاینی، ئاسایش چوونەتە ماڵەکەی و کامێرای چاودێری ماڵەکەی و بەڵگەی ڕووداوەکەیان کۆکردووەتەوە و بردوویانە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری کوژرانەکەی.

ئەو چەکدارانەی تەقەیان لە مامۆستا ئاینییەکە کردووە چەکی بێدەنگیان بەکارھێناوە و لە ھێرشەکەدا سێ گوللـەیان ناوە بە مامۆستاکەوە کە دووانی بەر سەری کەتووە.

دیار گۆران، رۆژنامەڤان و برای د.وشیار ئیسماعیل بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “د. وشیار ئیسماعیل کە مامۆستایەکی ئایینییە لە شاری هەولێر تەقەی لێکراوە و بە برینداری بردراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر”.

دیار گۆران، سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە گوتی: “تاوەکو ئێستا نازانین کێ و بە چ هۆکارێک لە مامۆستای برامانی داوە”.

ھۆشیار ئیسماعیل مستەفا، بانگخواز و مامۆستای ئاینی لە ساڵی ١٩٧۶ دا لەدایکبووە و خێزاندارە و خاوەنی چوار منداڵە بەناوەکانی (ئیسرا، نزا، سەنا، ئەحمەد) و لە ساڵی ١٩٩٩ دا ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە و ساڵی ٢٠٠٣ کۆلیژی شەریعەی تەواو کردوە، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٧ ماستەر و ساڵی ٢٠١٣ دکتۆرای لە تەفسیردا بەدەستھێناوە، ماوەی ١٣ ساڵ وتاربێژ بووە.

 ✅ یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان: دەبێت بکوژانی بانگخوازەکە بدرێنە دادگا

یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان ئیدانەی کوشتنی ھۆشیار ئیسماعیل بانگخواز و مامۆستای ئاینی کرد لە ھەولێر و داواشی کرد ئەنجامدەرانی ئەو کارە بدرێنە دادگا.

ئەمڕۆ ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١۶، یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند “بە تووندی ئیدانەی ئەو کارە ترسنۆکەو تیرۆریستییە دەکەین، پێویستە ھەرچی زوو ئەنجامدەرانی ئەو کارە بدۆزرێنەوەو بدرێنە دادگا”.

ئەوەشی وت “دکتۆر وشیار وەک مامۆستایەکی ئاینی دەنگێکی دلێرو بەرز بوو لە دژی فیکری تووندڕەوی و ھەڕەشەی تیرۆریستان، بۆیە بە شەھیدکردنی، وێڕای ئەوەی چووە کاروانی شەھیدانی مزگەوت و مینبەر، لە ھەمان کاتدا خەسارەتێکی گەورەی نیشتیمانی و مرۆیی و کۆمەڵایەتیش بوو، چونکە رۆژگاری پڕ لە گێژاوی ئەمڕۆ پێویستی بەو دەنگە ھێمن و بنیاتنەرانە ھەیە، بەمەش تیرۆرکردنی دکتۆر وشیار تەنھا لە دژی خانەوادەکەی نەبوو، بەڵکو دژی دەنگی مینبەرو مزگەوت و خەڵکی کوردستان بە گشتی و ھەولێر بەتایبەتی بوو”.

ھاوکات داواش لە دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی ھەرێم دەکات کە بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەو کارە بدزۆرێنەوە و بە سزای خۆیانیان بگەیەنن.

✅ ئاسایشی ھەولێر: ئاسایشی ھەولێر ڕایگەیاند، بە ئامانج کردنی د.وشیار کردەوەیەکی تێکدەرانەو نەخوازراوە و ئامانج لێی تێکدانی ئارامی و سەقامگیری پایتەختە.

 

 ✅ وشیار ئیسماعیل یەکێکە لە بانگخوازەکانی شاری هەولێر و یەکێکیشە لە دامەزرێنەرانی یەکگرتووی ئیسلامی لە هەولێر.

جیی ئاماژه یه که هه مو ده زگا و حیزبه کان تیروری ماموستا وشیاریان مه حکوم کردوه

سوزی میحراب سه ره خوشی خوی به هوی ئه م کاره ساته دلته زینه ئاراسته ی سه رجه م موسلمانانی جیهان و کوردستان ده کات و بو ماموستا وشیار به هه شتی به رین و بو بنه ماله و خوشه ویستانی صبر و اجر له خوای مه زن داوا ده کات.

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا