پوشاکی ژنی موسلمان ده بی چون بیت ؟
جل‌و به‌رگی ئافره‌تی موسڵمان چۆن بێت ؟
جل‌و به‌رگی ئافره‌تی موسڵمان پێویسته چه‌ند مه‌رج‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌كی هه‌بێت كه له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕو ڕێنماییه‌كانی ئایینی ئیسلامدا بگونجێت .. دیاره پابه‌ندبوونی ئافره‌تی موسڵمان به‌و مه‌رج‌و تایبه‌تیانه له پۆشاكدا ، به‌شێكه له پابه‌ندبوونی به بنه‌ماكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و لای خوای گه‌وره پاداشتی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، بێگومان پێچه‌وانه‌كه‌شی ڕاسته .
- ئه‌مانه‌ی خواره‌وه پوخته‌ی ئه‌و مه‌رج‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌یه كه زانایان به پێویستی ده‌زانن له پۆشاك‌و جل‌وبه‌رگی ئافره‌تی موسڵماندا هه‌بن :-
1– جله‌كان شۆڕ و تێر‌و ته‌واوبن به جۆرێك كه هه‌موو له‌شی ئافره‌ت داپۆشن، جگه له ده‌ست‌و ده‌م‌و چاوی .
2– جله‌كان پان‌و به‌رین بن‌و له‌شی ئافره‌ت به‌زه‌قی به‌رجه‌سته(مجسم) ده‌رنه‌خات .. واته ته‌سك نه‌بن.
3– قوماشی جله‌كان ته‌نك (شه‌فاف) نه‌بێت به جۆرێك كه پێستی ئافره‌ت ده‌ربكه‌وێت و دیار بێت .
4– نابێ قوماشی جل‌و به‌رگی ئافره‌ت ئه‌وه‌نده بریقه‌دار (زرق و برق)و سه‌رنج ڕاكێش بێت، كه هه‌ر له دووره‌وه ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر (پیاو) بوروژێنێت‌و سه‌رنجی ڕابكێشێت ..
بێگومان لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه نیه كه ئافره‌ت ته‌نها جلی ڕه‌ش له‌به‌ر بكات‌و ڕه‌نگه‌كانی دیكه نه‌پۆشێت، نه‌خێر، به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه جله‌كان ئه‌وه‌نده ڕه‌نگاڵه‌و سه‌ره‌نج ڕاكێش نه‌بێت، پیاوان بوروژێنێت
5– جله‌كان تایبه‌ت بن به ئافره‌ت، واته جلی پیاوانه نه‌بن، به‌جۆرێك كه ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌به‌ری ده‌كات له پیاو بچێت (المتشبهات بالرجال) .
6– جله‌كان له جۆری تایبه‌ت به ئافره‌تانی غه‌یره موسڵمان نه‌بن، واته له شێوه‌ی (جلی ئایینی) خاوه‌ن ئایینه‌كانی دیكه نه‌بێت .
7-وا چاكه جله‌كان له خۆبایی بوون‌و جیاكاری چینایه‌تی‌و ناوبانگ‌و خۆبه‌زل زانینی پێوه دیار نه‌بێت، به‌جۆرێك كه كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر دڵ‌و ده‌روونی ئافره‌تانی دیكه دروست بكات .. واته (جلی زۆر تایبه‌ت) نه‌بێت.
باوكی به‌سۆز (ده نگی ئیسلام)