رمضانعبادات

جیاوازیی تەراویح و شەونوێژو نافیلەو تەهەججودو صلاة الليل

جیاوازیی تەراویح و شەونوێژ

عمر عبدالعزیز

دیاریی شەوانی مانگی ڕەمەزان (۳۰-١٢)

لە ڕەمەزانی پاردا براو خوشکانێکی زۆر دەربارەی تەراویح چەند پرسارێکیان کرد، ئەمه پوختەی وەڵامە:
يەکەم/ لە ڕاستیدا دروستترین بۆچوون ئەوەیە کە (تەراویح و شەونوێژو نافیلەو تەهەججودو صلاة الليل..) هەموو ناون بۆ یەک شت: (شەونوێژ)ە، چونکە لە شەودا ئەکرێت. (نافلە)يشه، چونکە زیادە لە فەرزەکان. (تەراویح) يشه چونکە لە نێوانیاندا پشوو دراوە. پێیشی وتراوە: (تهجد) چونکە ماندوویی و خەوتاراندنی تێدایە.
دووەم/ ڕکاتەکانی:
لای کەمى ويتر یەک ڕکاتەو لای زۆرەکەی بە پێی دروستترین بۆچوون یازدە ڕکاتە، چونکە بە پێی قسەی خاتوو عائشە پێغەمبەری خوا  لە ڕەمەزان و غەیری ڕەمەزاندا لە يازده ڕکات زیاتری نەکردووە. ئەفەرموێت: (ما كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يزيد في رمضان ولا في غيره على إحدى عشرة ركعة) (متفق عليه). دياره هەندێ بۆچوونی تریش هەن.
سێیەم/ چۆنیەتی کردنی:
تەراويح بە تەنهاش ئەبێ و بە جەماعەتیش ئەبێ، لە مزگەوتیش ئەبێ و لە ماڵەوەش ئەبێت، چونکە پێغەمبەری خوا بە هەردوو شێوەکە کردوویەتی۰ دیارە ئەگەر لە مزگەوت بێ و بە جەماعەت بێ و هاندەر بێ بۆ ئەوەی تەرك نەكرێت، دوو خێری پێ زیاد دەبێت: خێری چوونە مزگەوت و خێری جەماعەت، چونكە پێغەمیەری خوا لە مزگەوت كردوونی. بە تەنهاش بكرێت و بە نیشاتەوە، ئەویش سوننەتەو كراوەو پێغەمبەری خوا ئەویشی كردووە. هەروەها بە تەنهاش كراون و بە جەماعەتیش.
چوارەم/ گرنگ ئەوەیە مەرجی بۆخوایی و خشوع لە نوێژەکاندا بێتە جێ، کە قورئانی پیرۆز باسی کردووە. دەفەرموێ: (الذين هم في صلاتهم خاشعون).
پێنجەم/ باشتریش وایە کەس لۆمەی کەس نەکات لەسەر هەر شێوازێک، مادام ڕاو بۆچوونی جۆراوجۆری لەسەر هەیە، چ لەسەر چوونە مزگەوت، یان نەچوون، چ لەسەر ژمارەی ڕکات، چ لەسەر کردنی وەتر بە جەماعەت، یان دواخستنی، چونکە پاراستنی یەکڕیزیی ئیمانداران واجیبەو پێشترە لەهەر سوننەتێک۰ ئەوە هەڵەیەكی گەورەیە كە لە سەر سوننەتێك، دووبەرەكیی و كینەو جەدەلی زیاد دروست بكرێ و ببێتە سەرەخۆری واجبێكی گەورە، كە برایەتیی و خۆشەویستیی و یەكڕیزییە لە بابەتە گرنگ و سەرەكییەكاندا.
خوای گەورە عیبادەتی هەموو لا قبوڵ کات و ڕاستیی و دروستیمان پێ ئیلهام بكا…

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا