حاجییه ک کارێکی سه رسوڕهێنەرانه ئه نجام ده دات

 سامان محەمەد
گەنجێکی خەڵکی ئیندۆنیسیا کارێکی سەرسوڕهێنەرانە ئەنجام دەدات و لە وڵاتەکەی خۆیەوە بەپێ خۆی دەگەیەنێتە سعودیەو زیاتر لە ۹ هەزار کیلۆمەتر بەپێ دەبڕێت، لەپێناوی ئەوەی بگاتە مەککەی پیرۆز.

ئەو گەنجە ناوی محەمەد خەمیم سیتیاوان-ەو تەمەنی ۲۸ ساڵە، لە ۲۸ی ئابی ۲۰۱۶ەوەو لە کاتژمێر ۱۰ی شەو لە ناوچەی بیکالونجانی شاری جاوا-وە کە دەکەوێتە سەنتەری ئیندۆنیسیا بەڕێدەکەوێت و لە ۲۷ی تەمموزی ئەمساڵ دەگاتە سعودیەو لە مەککەی پیرۆز جێگیردەبێت، ئەمەش وەک کارێکی سەرسوڕهێنەرانە ناوزەدکراوە، چونکە نێوانی ئەو دوو وڵاتە دوورییەکی لە رادەبەدەرەو محەمەد بەبڕینی ماوەی زیاتر لە ۹ هەزار کیلۆمەتر بەپێ، تەواوی دەکات.
پێگەی فەرمی “الإخباریە نت” کە تایبەتە بە سعودیە نووسیویەتی “ئەو گەنجە لەپێناو رۆحیانەتدا مەترسی خستووەتە سەر ژیانی خۆی و دواجار بە بەردە رەشەکەی مەککە گەیشتووە”.

لەگەڵ خۆیدا چی کردووە بەهاوڕێی گەشتەکەی؟
جانتایەک، قورئانێکی پیرۆز، دوو کراس، دوو شەرواڵ و دوو جووت پێڵاو، ۱۱ جووت گۆرەوی، کۆمەڵێک جلی ناوەوە، کیسەی خەو، خێمەیەک، پاترییەک بۆ شەحنکردنەوەی مۆبایل، چەند زانیارییەک لەسەر ئیندۆنیسیای بچووک، ئامێرێک بۆ دیاریکردنی رێگاوبان (GPS)، ۳ ملیۆن روپیەی ئیندۆنیسی کە دەکاتە ۸۵۰ ریاڵی سعودی.

باوکە تەمەن ۷۴ ساڵەکەی محەمەد بەو ماڵپەرەی راگەیاندووە کوڕەکەی هەرکاتێک بەنیازی کارێک بووبێت بەتەنها ئەنجامی داوەو هەمیشە خۆی وەک بەهێزێک دەرخستووە.
سەرەتا کەسوکارەکەی گومانیان هەبوو کە محەمەد بتوانێت ئەو کارە ئەنجام بدات و ۹ هەزار کیلۆمەتر بەپێ ببڕێت، بەڵام ناوبراو سوور بووە لەسەر کارەکەی و هەموو ئەو هەوڵەی لەگەڵیدا دراوە بۆ پەشیمان بوونەوەو گۆڕینی بیرۆکەکەی، شکستیهێناوە.

محەمەد لە وڵاتەکەی خۆیەوە چەندین شار و وڵات و رووبار و دارستانی تێپەڕاندووە تاگەیشتووەتە وڵاتی سعودیە.

ئه‌و وا داینابوو که‌ له‌ یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان بگاته‌ مه‌ککه‌، به‌ڵام زۆر له‌وه‌ زووتر گه‌یشت و له‌ رێککەوتی ۲۷ی ته‌مموزی ساڵی ۲۰۱۷ له‌ پۆستێکی فه‌یسبووکدا چه‌ند وێنه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌ که‌ جلوبەرگی ئیحرامی له‌به‌ربوو، تیایدا دیمه‌نی به‌رده‌ ڕه‌شه‌که‌ی که‌عبه‌ ده‌رده‌که‌وێت.

xendan.org

خروج از نسخه موبایل