بە نێوی خوای گەورە و دڵۆڤان سڵاو لە پێغەمبەری پێشەوا
یەکێک لەو شتانەی کە بۆتە باری سەرشانی زۆرینەی موسوڵمانان، دەمارگیری مەزهه‌بییه؛ هه‌موو ساڵێ که مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز دێت، له نێوان موسوڵمانان کێشه‌یه‌ک زیندوو ده‌کرێته‌وه و ده‌بێته هۆی دووبه‌ره‌کی و مشتومڕی نێوانیان و تۆمه‌تبارکردنی یه‌کتری و هه‌ستانی ئاگری ڕ‌ق و کینه به‌رامبه‌ر به یه‌کتری و له‌گۆڕنانی هێزی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی، ئه‌ویش ئه‌وه داخوا حوکمی سه‌رفتره چۆنە و موسوڵمانان چ بکه‌ن؟!
جێی داخه کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک په‌یدابوون به بڵاوکردنه‌وه‌ی نامیلکه و وتاری ده‌نگی و… سه‌ر له‌و خه‌ڵکه تێک ده‌ده‌ن و خه‌ڵکی پاک و دیندار تووشی دڵه‌ڕاوکێ و ڕاڕابوون ده‌که‌ن و ده‌ڵێن سه‌رفتره به پوڵ و پاره ده‌رناچی و ده‌بێ به‌و شته ده‌ری که‌ی کە له فه‌رمووده‌دا هاتووه!!
خوێنه‌ری به‌ڕێز؛ ده‌بێ بزانی که دانی زه‌کاتی سه‌رفتره پێویسته، واته واجبه له‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانێک، چ پیاو چ ژن، چ بچووک و چ گه‌وره، ئه‌ویش به به‌ڵگەی ئه‌و فه‌رمووده‌یه که ئیمام بوخاری و موسلیم له ئیبنی عومه‌ره‌وه بۆمان ده‌گێڕنه‌وه: «فرض رسول لله زکاە الفطر صاعا من تمراو صاعا من شعیر علی کل العبد و الحر و الذکر و لانثی و الصغیر و الکبیر من المسلمین»
که‌ڵک و سوودی سەرفتره یا حیکمه‌تی زه‌کاتی فیتر
«عن ابن عباس ان النبی فرض زکاە الفطر طهرة للصائم من اللغو و الرفث و طعمة للمساکین» واته: پێغه‌مبه‌ر سه‌رفتره‌ی فه‌ڕز کرد له‌سه‌ر موسوڵمانان تا ببێته پاککه‌ره‌وه‌یان له قسه و کرداری بێسوود و خراپ و تا ببێته خواردنیش بۆ هه‌ژاران…
جا لێره‌دا ڕای جیای زانایان ده‌ست پێ ده‌کا، واته هۆکاری جیاوازییه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێڕوانین و بیروبۆچوون و توێژینه‌وه‌یان بو ڕاستی زه‌کات و سه‌رفتره…
ئایا زه‌کات و سرفتره په‌رستش و عیباده‌ته و نزیکبوونه‌وه‌یه له خوا یان مافی هه‌ژارانه و خوا له ماڵی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان دایناوه بۆ یارمه‌تی هه‌ژاران؟ یان به ده‌ربڕینێکی سه‌رده‌م، باج و ماڵیاته؟!
ده‌کرێ بڵێین زه‌کات هه‌ردوو ماناکه هه‌ڵده‌گرێ و هه‌ندێ له زانایان وه‌کوو ئیمام شافیعی و ئیمام ئه‌حمه‌د و هه‌ندێ له مالیکی و زاهیرییه‌کانیش به مانای عیباده‌ت و په‌رستش و نزیکبوونه‌وه له خوای ده‌زانن و به هیچ شێوه‌یه‌ک لادان له شته‌که دروست نازانن ؛ ده‌رکردنی نرخه‌که‌یان به‌لاوه دروست و په‌سه‌ند نییه!
به‌ڵام ئیمام ئه‌بوو حه‌نیفه و یارانی و زانایانی دیکه‌ش پێیان وایه که مه‌به‌ست له زه‌کات که مافێکی داراییه، پڕکردنه‌وه‌ی که‌لێنی ژیانی هه‌ژارانه و ده‌رکردنی نرخه‌که‌شی به ڕه‌وا زانیوه، به‌ڵگه‌شیان ئه‌و فه‌رموودانه‌ن:
١- بیهقی به سه‌نه‌دی خۆی و بوخاریش به هه‌ڵپه‌سێراوی له تاوس گێڕاویانه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی: مه‌عاز که یه‌کێکه له یارانی پێغه‌مبه‌ر له یه‌مه‌ن به خه‌ڵکی گوت: «ائتونی بخمیس او لبیس اخذه منکم مکان الصدقه فانه اهون علیکم وخیر للمهاجرین بالمدینه» واته جلوبه‌رگی له‌به‌رکراو و کۆنه‌م بۆ بێنن تا له‌جیاتی زه‌کات لێتان وه‌رگرم، چونکه ئه‌مه بۆ ئێوه ئاسانتره و بۆ خه‌ڵکی مه‌دینه‌ش به‌سوودتره.
له ڕیوایه‌تێکی دیکه‌دا ده‌ڵێ :هه‌ندێ جلوبه‌رگم بۆ بێنن له‌جێی گه‌نمه شامی. ئه‌وه‌ش له سونه‌نی کوبڕای بیهه‌قیدا هاتووه.
هه‌روه‌ها سه‌عدی کوڕی مه‌نسوور له عه‌تاوه ده‌گێڕیته‌وه: «کان عمربن الخطاب يأخذ العروض في الصدقة من الدراهم» واته: عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب له زه‌کاتی دێرهه‌می زیودا، شتومه‌کی وه‌رده‌گرت” ئه‌وه‌ش لادانه له جۆرێکی سامان بۆ جۆرێکی دیکه.
ده‌رکردنی نرخ یا قیمه‌ت له‌جێی سه‌رفتره چۆنه؟
ده‌رکردنی پوڵ و پاره و قیمه‌ت له‌جێی سه‌رفتره به ڕاوبۆچوونی ئیمام مالیک و شافیعی و ئه‌حمه‌د دروست نییه، هه‌روه‌کوو له زه‌کاتی دیکه‌شدا ڕه‌وا نییه.
پرسیار کرا له ئیمام ئه‌حمه‌د له باره‌ی به‌خشینی پوڵ له سه‌رفتره‌دا ؛ فه‌رمووی : نابێ و خیلافی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره.
به‌ڵام له‌سه‌ر ڕای سووفیانی سه‌وری و ئیمام حه‌نه‌فی و یارانی، ده‌رکردنی قیمه‌ت ڕه‌وایه و دروسته؛ ئیبنی ئه‌بی شه‌یبه له عه‌ونه‌وه گێڕاویه‌ته‌وه و ده‌ڵێ: گوێم له نووسراوه‌ی عومه‌ری کوڕی عه‌بدولعه‌زیزی خه‌لیفه بوو که بۆ عه‌دی که (والی به‌سڕه بوو) ناردبوو ده‌خوێنرایه‌وه له‌هه‌ر که‌سێک بۆ سه‌رفتره نیو درهه‌م پاره وه‌رده‌گیرێت.
هه‌روه‌ها له شێخ حه‌سه‌ن به‌سریش ده‌گێڕنه‌وه: «لابأس أن تعطی الدراهم فی صدقه الفطر» واته: هیچ کێشه نییه که له سه‌رفتره پوڵ و پاره بدرێت له جیاتی خواردن.
ئه‌بوو ئیسحاقیش ده‌ڵێ : من گه‌یشتم به سه‌رده‌می سه‌حابه و دیتم له سه‌رفتره‌دا به‌ها و قیمه‌تی خۆراکیان ده‌دا.
خوێنه‌رانی به‌ڕێز؛ دیاره مه‌به‌ست چیه له سه‌رفتره به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه: «اغنوهم یعنی المساکین فی هذاالیوم» واته: له‌و ڕۆژه‌دا که ڕۆژی جێژنه، هه‌ژاران بێ‌نیاز که‌ن و گیرفان پڕیان که‌ن…
دیاره ده‌وڵه‌مه‌ندکردن هه‌م به خۆراک و ما ڵ ده‌بێ و هه‌م به پوڵ و پاره، به‌ڵکوو ڕه‌نگه به پاره باشتریش بێت و خواش به قسه‌ی ڕاست زاناتره.
والسلام
تێبینی: بۆ ئه‌و بابه‌ته که‌ڵکم وه‌رگرتووه له « فقه الزکاة دکترقرضاوی»
عومه‌ر زیوه‌یی – ۱۳۹۹/۲/۲۱ – ساوان
سۆزی میحڕاب